بەڕێوەبردن

بەڕێوەبردن

ئەو زانست و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی پێشکەوتنی ھەر کۆمەڵگە و گەل و وڵاتێک لەم ڕۆژگارەدا زۆر و جۆراو جۆرن، ڕەنگە لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی مێژووی ژیانی مرۆڤایەتی دا بە تەنھا بوونی زانست و زانیارییەکی دیاریکراو نیشانەی ڕۆشنبیری و پێشکەوتن بووبێت، ڕەنگە بۆ ئەو سەردەمە شتێکی زۆر ئاسایی بووبێت و نیشانەی سەرکەوتن بووبێت، ڕەنگە نەتوانین لەم سەردەمەدا زانست و بوارێک دیاری بکەین و بڵێین سەرەکیترین زانستە بۆ پێشکەوتن و بەرەوپێش بردنی ژیانمان بە بەراورد بە زانستەکانی دیکە، بەڵام ڕەنگە بتوانین بەراوردێک بکەین بۆ دیاریکردنی ئەو زانست و بوارەی کە پێشکەوتنی بە بێ گومان دەبێتە بنەما و بناغەیەکی پتەو بۆ پێش کەوتنی سەرجەم زانست و کایەکانی ژیانی ئێستا و داھاتوومان.
مەبەست لە ھێزی دەوڵەت لە بیرکردنەوەی ستراتیژی دا ئەوەیە بە قوڕسایی و ڕۆڵی ئەو دەوڵەتە ئەپێورێت لە بواری نێونەتەوەیی دا، ئەم قورسایی و ڕۆڵەش لەدەرەنجامی توانای بەکاربردنی سەرچاوەکانی ھێزەوە بەدەست دێت بۆ سەپاندنی ویست و بەدەست ھێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە نەتەوایەتی یەکان و کارکردنە سەر ویست و بەرژەوەندی و ئامانجی وڵاتانی دیکە.
بەم پێیە ھێزی دەوڵەت لەڕێی دوو ڕەگەزەوە دیاری دەبێت: سەرچاوەکانی ھێز، دواتر بەڕێوەبردن و بەکاربردنی ئەو سەرچاوانە.
پێناسەی بەڕێوەبردن.

٭بەڕێوەبردن چەندین زانای بواری کارگێری پێناسەیان کردووە ھەریەکەو بەپێی بۆچوونی خۆی کەھەریەکە یەک واتای ھەیە، کە بەڕێوەبردن ئامرازی جێبەجێ کردنی کارەکانە لەناو دەزگا بۆ بەدی ھێنانی ئامانجەکانی لەڕێگەی کارمەندان.
چەند پێناسەیەک دەخەیەنە ڕوو
** فردریک تایلۆر بەڕێوەبردن زانینی وردە دەربارەی ئەو کارانەی کە پێویستە پیاوان بیکەن دڵ نیابوون لەوەی کە کارەکنیان ئەنجام داوە بە باشترین شێوە و بەکەمترین کات.

**ھنری ڤایول بەڕێوەبردن.
بریتیە لە پێشبینی کردن وپلان دانان وڕێکخستن وفەرمان دەرکردن و ھەماھەنگی کردن وچاودێری کردن
پێناسەی کۆنتز و ئۆدۆنیل : بەڕێوەبردن بریتییە لە جێبەجێ کردنی شتەکان لە ڕێگای کەسانی تر
لە کۆی ئەو پێناسانە دەتوانین بڵێین بەڕێوەبردن بریتییە لە سیاسەت، کارڕایی، کۆمەڵێک بنەما، ئامڕازی زانستی، دانانی پڕۆگرام وئامانج بۆ ئەوەی کارمەندان ئاراستە بکرێن بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانیان بۆ بەدیھێنانی ئامانجی دیاری کراو بە کورترین کات، بە باشترین شێوە، بەکەمترین تێچوون،
لەپێناسەیەکی دیکە بۆمان دەردەکەوێت :
ئەو دەستکەوتەیە لە رێگەی بەجێ گەیاندنی ئەرکە سەرەکییەکان بەڕێوەبردن بەدەستمان دەکەوێت
ئەوانیش

❶پلان دانان
❷رێکخستن
❸بڕیاردان
❹ئاڕاستەکرن ( سەرکردە و پەیوەندی )
❺چاودێری کردن

ئامانج لە فێربوونی بەڕێوەبــردن چییە؟

ئامانجی کەسی لە فێربوونی کاری بەڕێوەبردن دابەش دەبێت بۆ دوو بەش.
❶ـ پەرەپێدانی تواناکانت
❶ـ گەشەپێدانی پێشکەوتنی تاکەکەسیت
ھەقیقەتێک لە بەڕێوەبردندا
- کاتێک مرۆڤێک گەورەتربێت لە پۆست و شوێنەک، سادەیی و دادپەروەری و بەرھەمداری لەو کەسەکە دەدۆزیتەوە.
- ھەروەھا پۆست و شوێنەکە گەورەتربوون لە مرۆڤەکە لووت بەرزی و نادادپەروەری و گەوجی لەکەسەکەدا دەدۆزیتەوە.
لە بیردۆزی فردریک تایلۆر بەڕێوەبردن لە چوار بنەمای سەرەکی پێکدێت:
۱- گەیشتن بە باشترین ڕێگا
۲- ھەڵبژاردنی زانستیانەی کەسەکان
۳- بەخشینی دارایی
٤- پسپۆری پیشەیی

ئینجا بابین بەکورتی بڵێن:
بەڕێوەبردن واتە ھەموو سەرچاوەکانی داھات و سامانی مرۆیی و گشت سەرچاوەکانی تر بەجوانترین شێوە ئاراستەی بکە بۆ بەدەستھێنانی گشت ئامانجە باڵاکانی تیمەکەت، کارەکەت، کۆمپانیاکەت، ڕێکخراوەکەت، "وڵاتەکەت"! ...
ئەزانن ڕۆڵی بەڕێوەبەر واتە ڕێنیشاندەری کارمەندانی بێ بۆ پێشەنگبوون و باڵابوون لەئیشوکارەکەیدا و روحی ھاوکاری و دڵسۆزی "بەکردار" بیسەلمێنێ وە نەک قسە.
Top