ئامانجەکانی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران
July 26, 2020
وتار و بیروڕا
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ھەفتەی ڕابردوو سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد. لە میانەی ئەم سەردانە دا دانیشتنی ھەبوو لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵای ئەم وڵاتە و گفتوگۆی ھەبوو سەبارەت بە پرسە ھەنووکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی ئابووری و سیاسی نێوان تاران و بەغداد.
وڵاتی عێراق شوێنێکی جوگرافیایی و ستراتیجی گرنگی ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئەم وڵاتە گرنگی زۆری بۆ ئێران ھەیە چونکە زۆرینەی خەلکەکەی شیعەن و ھەروەھا ئێران بە سوریا دەبەستێت. لە لایەکی تر، عێراق گرنگییەکی زۆریش بۆ وڵاتی سعودیا ھەیە، چونکە عێراق وڵاتێکی عەرەبیە و سعودیا دەیەوێت ئەم وڵاتە بگەڕێنێتەوە بۆ جیھانی عەرەبی و دەسەڵاتی ئێران لەم وڵاتە کەم بکات. لە بەر ئەم ھۆکارانە عێراق گرنگی جیۆپۆلیتیکی زۆری ھەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ تاران گەڕەنتی ئەوەی کرد کە پەیوەندییە ئابووری و سیاسیەکانی نێوان عێراق و ئێران لە ئەولەوییەتی سیاسەتی دەروەی عێراق بمێنێتەوە. بەڵام لە لایەکی ترەوە، کردارەکانی کازمی لەو کاتەی کە بووەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە نیشان دەدات کە ئەو ھەوڵ دەدات سیاسەتێکی ناسیۆنالیستی بەکاربھێنیت. لە بەر ئەوەیە کە کاڤمی کار دەکات لە سەر دروست کردنی باڵانسێک لە نێوان پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران، ریاچ، و واشینگتۆن.
پێویستە ئەوە بگووترێت کە ئەگەر پەیوەندی و کێشەکانی نێوان دوو وڵات سیاسی بێت، ئاسانتر چارەسەر دەکرێت ھەتا وەکو کێشەکان ئایدیۆلۆجی بن. مستەفا کازمی دەیەوێت سازانێک دروست بکات لە نێوان تاران و ریاز، و ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە نزیککردنی ئەم دوو وڵاتە بە ڕێژەیەکی کەمیشەوە ئەوە لە بەرژەوەندییەکانی نیشتیمانی عێراق دایە. کاڤمی ئەوەش بە باشی دەزانێت کە ھێزەکانی نزیک بە ئێران لە عێراق ھەم لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و ھەم لە ڕووی ھەبوونی ھێزی سەربازی جێگای تایبەتی خۆیان ھەیە کە ناتوانرێت بە ئاسانی پشت گوێ بخرێت.
ڕاستییەکی تری بەردەم کاڤمی، بوونی ھێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق و ئەمەش بە پرسێکی گرنگ دادەنرێت. چونکە بە دڵنیاییەوە بوونی ئەو ھەموو ھێزەی کە دژی یەکترن لە ناو یەک وڵاتدا ناکۆکی دروست دەکات کە ئەم ناکۆکییانە لە تێڕوانینی حکومەتەکەی کازمی پەسەندکراو نین و ئەوان بە دوای دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ ئەم کێشەیە. کاڤمی لە سەردانەکەی بۆ تاران، بە بەرپرسانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی ئابووری و سیاسیی بغداد و تاران تێک ناچێت و دەکرێت پێشنیاری ئەوەشی کردبێت کە ناکۆکییەکانییان لەگەڵ ریاچ کەم بکەنەوە.
خاڵێکی تر کە جێگای باسە، گرێبەستەکانی ئابووری نێوان عێراق و ئێرانن. بە لە بەرچاو گرتنی پێداویستییەکانی عێراق، لە ماوەیەکی کەمدا، ئەم وڵاتە توانایی گۆڕینی ئاراستەی بازرگانی و ئابووری خۆی نییە بۆ وڵاتێکی دیکە. چونکە عێراق بۆ دابینکردنی خۆراک، وزە، و بە تایبەتی کارەبا لە ژێر فشارێکی ئێجگار زۆردایە، لەبەر ئەوە ھەتا ئەو کاتەی کە شوێنگرەوەیەکی باشتر نەدۆزرێتەوە، پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت. ھەرچەندە ھەندێک لە سیاسییەکانی عێراق پێیان وایە کە دەبێت وزەی کارەبا لە وڵاتانی تری وەکۆ سعودیا و تورکیا دابین بکرێت، بەڵام ئەم جۆرە بۆچوونانە لە ڕاستیدا ئاسان نین بۆ ئەنجامدان چونکە نرخی کارەبا و کاڵای ئێرانی زور کەمترە لە چاو وڵاتانی دیکەی دەوروبەر کە ناتوانرێت ئەمە بەرچاو نەگیرێت یان فەرامۆش بکرێت. زۆری دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران ھۆکارێکی ترە کە ئێران لە تواناییدا ھەبووە کە دەست بە سەر بازاڕی ناوخۆی عێراق دا بگیرێت.
کەواتە، دوای شیکردنەوە و تێگەیشتنی ڕەوشی ئابووریی نێوان عێراق و ئێران، دەتوانین بڵێن کە عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا ناتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووریی خۆی لەگەڵ ئێران بوەستێنێت و وڵاتێکی دیکە بکات بە شوێنگرەوەی ئێران.