مەلاحمەدەمین جوزلینگەیی :پێشمەرگەیەک كەھەمووتەمەنی بۆكوردستان ژیا
July 26, 2020
وتار و بیروڕا
چل رۆژبەلەئێستالەرێكەوتی (17-6-2020)پێشمەرگەی دێرینی ھەردووشۆرشی ئەیلوول وگولان وھەلگری مەدالیای بارزانی نەمر مامۆستامەلاحمەدەمین گوێزلینگەیی گەیشتەوەکاروانی نەمران .
مامۆستای رەحمەتی یەکێک بوولەوپێشمەرگانەی ھەرلەسەرەتای لاویەتیەوەتێكەل بەژیانی سیاسی وكوردایەتی دەبێت وپەیوەندی بەرێزەكانی پارتی و شۆرشی ئەیلوولی مەزن دەکات ودەبێتەپێشمەرگەلەرۆژەسەختەكاندابوێرانەبەرگری لەكوردستان كردووە لەزۆرداستان وقارەمانیەتی دابەشداردەبێ .
رەحمەتی یەكێك بوولەوتێكۆشەرانەی دەڤەری بالەكایەتی كەبەبێ دابران لەماوەی (60)سال دا بەشداری لەھەردووشۆرشی ئەیلوول وگولانداكردوە نسکۆش نەی توانی چۆکی پێ بدات بۆیەش ژیانی ئاوارەیی ھەلدەبژێرێت ھەرلەگەل دەستپێکردنەوەی شۆرشی گولانیش جارێکی تربەھەمان روحیەتی شۆرشی ئەیلول چەکی کوردایەتی دەکاتەوەشان ولەگەل مەفرەزەسەرەتاییەكان گەراوەتەوە شاخ وچیا ودۆلەکانی کوردستان دەکاتەمالی ھەمیشەیی وھەرئەرک وبەرپرسیارەتێکیشی پێ دەسپێرن خۆنەویستانەو دلسۆزانە ئەنجامی دەدات تەنانەت لەداستانی بەناوبانگی (خواکورک)رۆلی گرنگی خۆی بینی
ھەرلەرۆژانی دەسپێکی راپەرینیش بەجۆش وخرۆشەوەدەگەرێتەوەکوردستان رۆلی بەرچاوی ھەبووەلەئازادکردنی زۆربەی شاروشارۆچکەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر.
لەدوایشدا بەخەبات وكۆلنەدانی خۆی توانی زۆرسەركەوتووانە پلەكانی كاروانی پارتایەتی ببرێت ودلسۆزانەلەھەرپلەوپۆستێكدابوبێت كارەكانی ئەنجام داوە.
مامۆستاشۆرشگێرێكی خوراگرووخۆشەویستی جەماوەربوەلەپال ھەمووئەمانەشدانموونەی دلسۆزی وكەسایەتی پاك وسادەولەخۆبوردوووكۆمەلایەتی ومەجلیس خۆش وچاكەخوازبووە.
مامۆستامەلاحمەدەمین شاسوارێكی بەوەفای کوردستان ورێبازی بارزانی بووکەتەنیابۆكوردستان ژیاخاوەنی وەفاوبەلێنی خۆی بووبەجۆرێك چۆن لەیەکەم چرکەساتی پێشمەرگایەتی دابەلێنی دابووبەخوای گەورەوبارزانی نەمروکوردستان وبەخوێنی شەھیدان تاکۆچ کردنیشی داھەرخاوەنی بەلێنی خۆی بووبۆیەک چرکەساتیش نەی پساندونەگۆراوماندوبوونی نەدەناسی ھەرئەمەش بووھەمیشەجێگای رێزوبروای جەنابی بارزانی نەمروكاك ئیدریس بارزانی وسەرۆک مسعودبارزانی وسەرکردایەتی پارتیمان بووبۆیەش لەلایەن سەرۆك مسعودبارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشرا .
مامۆستای رەحمەتی پیاوی مەردی رۆژانی سەختی تێكۆشانەو خەمخورێكی راستەقینەی كوردستان ورێبازی بارزانی نەمربووتادواوێستگەی ژیانی داكۆلی نەدا كەبەلەدەستدانی داخەسارەتێكی گەورەبووبۆیەش ئەم جۆرەكەسانەبەتەنھامولكی بنەمالەكەی نەبووبەلكومولكی ھەمووكوردستانیان بووبۆھەمیشەناوی بەزیندوویی لەبیروھزری رێبوارانی رێبازی بارزانی بەنەمری دەمێنێتەوە
لەچل رۆژەی کۆچ کردنی داسلاودروود بۆگیانی مامۆستای رەحمەتی وھەمووشەھیدانی کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر
بنووبەئارامی دلنیابەبۆھەتاھەتایەقسەوئامۆژگاریەکانت لەیادوھزمان دابەنەمری دەمێنەوەورێگاورێبازتان ھەمیشەپرەلەرێبوار
خوای گەورەلەخەم وئازاروكۆستی دیكەبەدوورمان بگریت.