پرۆژه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌می
July 25, 2020
وتار و بیروڕا
له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ، دیاره له‌روانگه‌ی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن كه ئه‌م یاسایه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌دات، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه چاكسازیه دروست بكه‌ن ، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین سیناریۆ و شۆی جیاواز پیاده‌ده‌كه‌ن و ، به‌دروشمی زه‌قی بێ ناوه‌رك ده‌یانه‌وێت له ژێر په‌رده‌ی بانگێشه‌كردن بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی مه‌رامه‌كانی خۆیان بشارنه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ره‌هه‌نده گشتیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌و ده‌بێت كابینه‌ی نۆیه‌م خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان بێت ، هێنده‌ی پشته ئه‌ستوره به ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ی خۆی ، هێنده بایه‌خ به‌و هاتو هاواره‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی نادات كه به‌سیناریۆی جۆرا و نمایشی ده‌كه‌ن.
ئه‌زموونی نه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌بونیادی هه‌یكه‌لی دامه‌زراوه‌یی به‌هیز و هه‌ماهه‌نگی پته‌وی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌و راستیه‌یان سه‌لماندووه كه حكومه‌تی به‌هێز ، پێویستی به كه‌رتێكی تایبه‌تی به‌هێز هه‌یه ، ریزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپایانیا و بزنسكارانی ناوخۆی هه‌رێم ،، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستیه كردۆته‌وه كه چیدیكه بواری مۆنۆپۆلكردنی بازار و پرۆژه‌كان كه سانی ده‌سترۆیشتووی ناو حزبه سیاسیه‌كان نادات و ده‌بێت پرۆژه و بزنس له كوردستاندا له ژێر رۆشنایی سه‌روه‌ریی یاسا به‌رێوه بچێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته به‌شه فراوانه‌كه‌ی ئه‌و پرۆژه چاكسازیه‌ی كه كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرتووه، به‌هاوشانی پرۆژه یاسای كارگیری ، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و كه‌سانی ده‌ست رۆیشتووی ناو حزبه‌كانی ته‌نگه‌تاو كردووه و ، هه‌ربۆیه بۆ ئاسته‌نگ دروستكردن له پێناوی ئه‌م هه‌نگاوه گه‌ورانه‌ی چاكسازی ، هه‌ندیكیان هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه كه ده‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێزی ده‌ره‌كی تێكه‌ڵ بكه‌ن و ، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی له كوردستاندا بشێوینن.
له‌وانه‌یه لێره‌دا جێگه‌ی خۆی بێت كه ئاماژه‌یه‌ك به ( سیاسیكردنی په‌تای كۆرۆنا) بكه‌م، ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو جیهانیشی گرتووه و بۆته مۆته‌كه‌یه‌ك كه سه‌رله‌به‌ری سه‌لامه‌تی ژیانی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ته‌واوی بواره‌كانی ئابوری گرتۆته‌وه و دووچاری هه‌ڵاوسانێكی گه‌وره‌ی كردۆته‌وه، كه‌چی وه‌ك بینیمان ، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ، چاویان به‌و به‌رنامه‌ی ستراتیژیه‌ی كابنیه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنه‌ده‌هات كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه گرتبوویه به‌ر، بۆیه رۆژانه گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداده و رایانده‌گه‌یاند كه كۆرۆنا بوونی نیه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ریوشوێنانه ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك بینیمان زۆر به‌داخه‌وه دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆ ، شه‌پۆلی دووه‌می كوردستان هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و ، ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆری هاوڵاتیان تووشی ئه‌م په‌تایه بوون، كه هێشتاش مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ژێرخانی ته‌ندروستی ئێمه نه‌توانێت ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م په‌تایه بێت، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته زیاتر بڵاو ببیته‌وه.
له دوماهی ئه‌م چه‌ند دێره‌دا، ده‌خوازم ئه‌وه بڵێم، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گه‌شبینیه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه كه لای سه‌رۆك بارزانی دروستبووه به‌وه‌ی نابێت به هه‌رنرخێك بێت سه‌قامگیری سیاسی له كوردستاندا كۆمپرۆمایزی له‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت به‌هه‌ر نرخێك بێت بپارێزێت، ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه قه‌ناعه‌تی رێبه‌ر و ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی یه ، به ئه‌زموون تاقیكراوه‌ته‌وه كه بناخه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزارانیه بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه بۆ مه‌رامی سیاسی و حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و به پاڵشتی هێز و لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری كوردستان تێكبده‌ن، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌وان خۆیان تاقیكرده‌وه له پردێ و مه‌حمودیه و سحێلا، ئه‌وا ئه‌مانیش چاره‌نووسیان له‌وانی تر باشتر نابێت .
• ماسته‌ر له كارگێری ستراتیژی