موقەدەسترین کائینات

موقەدەسترین کائینات

دایک ئەو کائیناتەیە کەوا ئەگەر بۆش نەبی ئەو هەتۆی دەوێ ئەزانن کەوا دایک چەندە گەورەیە لەگەڵ ئەوەی خوای گەورە بە بەگەورەیو عیزەتی خۆی باسی گەورەی دایکی کردووە لەگەڵ ئەواشا ئێمە رۆژانە گوێمان لە دەیان بەسەر هات دەبێ لەسەر دایک کەوا گەورەی دایکمان بۆ دووپات دەکەنەوە بەراستی زۆر سەیرە خەلکی چۆن دەتوانن روو لە ولاتان بکەنوو بەدرێژی ژیانیان لەوی بمێننەوە چۆن دلی دێت دایکی جێ بهێلێت یا بینێرێت بۆ خانەی بەسالاچوان لەکاتێک دا دایک ئاواتە خوازە مەریگی ببنی نەک مەرگت ببینێ، بۆیە تکایە ئەگەر هەموو کەسیش تورە بکەی بەس دایکت توورە مەکە رێزی لی بگرە خۆشت بوویێ بە ئەدەبەوە قسەی لەگەڵ بکەو لەبەری هەلسەوە، رۆژێکیان لەگەڵ ئافرەتێک چومە دەرەوە داوای ۲۱ ساڵ لە هاوسەر گیری کردنم، چەند رۆژێک لەمەو بەر لەگەڵ ئافرەتێک چومە دەرەوە هەندێ کاتم لە گەلی بەسەر برد ئەم بیرۆکەیەش هی خێزانەکەم بوو، دایکم ماڵی لەنزیک ئێمە نەبوو، منیش بەهۆی بوونی ئیش و ۳ منالەوە زۆر کەم دەچومە سەردانی کردنی، هەتا پەیوەندیم پێیەوەکردوو وتم دایە گیان بۆ خواردنی ئێوارە بەیەکەوە دەچینە دەرەوە! ئەویش وتی تۆ باشی کوری خۆم لەبەر ئەوەی بەو قسانە رانەهاتبوو، بۆی تازە بوو، وتم دایە گیان زۆر باشم بەس حەزدەکەم بەیەکەوە بچینە دەرەوە، هەر خۆم وخۆت دەچین، هەندی بیریکردەوە وتی تۆم زۆر خۆش دەوی کورەکەم، باشە بەسەر چاو، رۆژی پێنج شەممە دوایکار چووم بەشوێنیدا کەگیشتمە ئەوێ لەبەر دەرگا وەستابوو، جلیکی جوانی لەبەر کردبوو، وابزانم باوکم بۆی کریبوو، دایکم زەرد خەنەیەکی کردو پاشان وتی بە هەموو کەسەکانم وتوە ئەمرۆ لەگەل کورەکەم دەچمە دەرەوە زۆریان پێ خۆش بوو چاوەرێن گەرامەوە چیرۆکەکەیان بۆ بگیرمەوە کە چیمان کردووە چوینە چێشتخانەیەکی ئاسایی ئارام دەستی دایکم گرتبوو دانیشتین جۆری خواردنەکانم بۆ دەخوێندەوە زەردەخەنەیکی کرد وتی کەتۆش مناڵ بوویت ئاوام بۆ دەخوێندیەوە دەستمان کردە قسەو باسو گیرانەوەی شتەکان هەتا کاتیکمان زانی نزیک بوتەوە لە نیەوەی شەو کە گەرانەوە لەبەر دەرگا وتی پەیمانم بدی جارێکی تر دەچینە دەرەوە بەلام لەسەر حیسابی من، دەستم ماچ کردوو جێم هێلا دوای چەن رۆژێک دایکم بە نەخۆشی دڵ مرد، هێندە کتو پر بوو هیچم بۆ نەکرا دوای چەن رۆژێک لە رێی پۆستەچیەوە نوسینێکم گەشتە دەست نوسینێک بوو دایکم بە خەتی خۆی نوسیبووی، پارەی خواردنی دوو کەسم داوە ئەزانم کە ئەمن لەوێ نابم بەلام گرنگ ئەوەیە من پارەی دوو کەسم داوە خۆت و خێزانەکەت بچن کوری خۆم ئەوەش بۆ من زۆر زۆر بوو من تۆم زۆر خۆش دەوێت.
لەو کاتەوە لە واتەی خۆشەویستی تێگەشتوم، تێگەشتم کە خۆشم دەبێت چ واتایەک دە گەینیت، هیچ کەس وەک دایک نیە بۆ خۆشەویستی هەر بۆیە زۆر زۆر گرنگیان پێ بدەن هەتا لەژیان ماون فەرامۆشیان مەکەن چونکە بەراستی دایک کائینێکی موقەدەسە.
Top