كوردستان سەركەوتووە و پیلان وخەونەكانتان شكست خواردوون ..

كوردستان سەركەوتووە و پیلان وخەونەكانتان شكست خواردوون ..

هەر لەدوای سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەمی كوردستان ، نەیارانی گەلەكەمان چاویان بەو سەركەوتننانەی هەڵنەهات چوونكە ئەوان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، هەموو رێگەیەكیان بۆ لە ناوبردنی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی و بارزانی لە رێگە گەلەكۆمەكی ، گەمارۆدان ، چەواشەكاری خستە گەر تا قەوارەی دەستووری كوردستان هەڵوەشێنەوە و كوردستان كە بەرهەمی خوێن و خەباتی دەیانە ساڵەیە ، بگەرێنەوە ژێر ركێڤیفی حكومەتی ناوەندی عێراقێك كە بەردێژایی مێژوو زیانیان بە كورد و كوردستان گەیاندووە.
نەیارانی گەلەكەمان لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو ن هەموو كارێكیان بۆ ئەو مەبەستە چ لە سەر ئاستی ئیقلیمی یانیش نێوخۆیی ئەنجامدا ، هەر لە برینی بودجە و مووچەی كوردستان بگرە تا ئاژاوەگێری و ،لێكترازانی هێزولایەنە سیاسی وناوچەگەری و هتد.. هەروەها رێگریكردن لە پێكهێنانی حكومەتی كوردستان لە ماوەی رابردو و و ئێستای دروستكردنی ئاستەنگ لە بەردەم كارەكانی حكومەت چ لە بواری چاكسازی و رووبەرووبوونەوەی كۆرۆناو پلان و ستراتیژی پێشكەوتنی كوردستان .
بۆیە، ئەو دژایەتییانە لە ماوەی رابردوو ،لە دژی حكومەت و پارتی هاندا و بە خەڵكیان گوت یٔەو ڤایرۆسە درۆیە پارتی دەیەوێت یاری بە گیانی هاوڵاتیانی خۆی بكات، چەندین كەسیان بەرتیل خوارد كرد تا لە دژی حكومەت ڕاپەرن و كادیر و یٔەندامانی خۆیان خستە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ یٔەوەی یٔارامی و یٔاسایشی هەرێم تێكبدەن بەڵام نەیان توانی و شكستیان هێنا لەو كارەی كە ویستیان بیكەن لە دژی حكومەت. هەندێ كەس و لایەن پرسی پەتای كۆرۆنایان كردە پرسێكی سیاسی و وایان بڵاوكردەوە كە گوایە لە كوردستان پەتای كۆرۆنا بوونی نییە و سیناریۆی پارتییە تاوەكو پارتی رێگری لە خۆپیشاندانی خەڵك بكات و پرسی مووچە لەبیر خەڵكی ببەنەوە!. بەڵام بەداخەوە دوایی راستیی مەترسیەكانی كۆرۆنا دەركەوتن بە تایبەتی یٔەوانەی بە چەواشەكاریەكانیان لەسلێمانی و دەوروبەری خەڵكیان لە خۆپارێزی سارد كردەوە تا یٔەو كارەساتەیان بەسەرخەڵكی خۆشەویستی یٔەو شارە خۆشەویستەدا هێنا. هەروەها دەركەوت كە پەتی درۆ كورتە و رێكارەكانی‌ حكومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە راست و درووستن و تیمی پارتیش لە حكومەتدا پابەندی جێبەجێكردنی رێكارەكانی حكومەت بوون. پارتی وەكو هەمیشە لەیٔاستی بەرپرسێتدا هاوڵاتیانی كوردستان و یٔەندام و لایەنگرانی خۆی یٔاگادار كردەوە لەمەترسی یٔەو پەتایە ترسناكە كە بەرۆكی كوردستانی گرتوە تا خۆیان بپارێزن بۆ یٔەوەێ ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان نەكەوێتە مەترسییەوە و تیمەكانی پارتی لە حكومەت و لە دامودەزگاكان چەندین كاری پێویست و خۆپارێزی لەو ڤایرۆسەیان گرتەبەر بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان تا بەسەركەوتووی یٔەم دۆخە سەخت و دژوارە تێپەڕێنین ، بەڵام بەداخەوە چەندین كەس و لایەنی سیاسی یٔەم ڤایرۆسەیان بە درۆ دەزانی و دەیان گوت بوونی نیە بەهیچ شێوەیەك ، كەچی خۆیان لەناو حوكمەت و چاكیش دەیان زانی بوونی هەیە بەڵام بۆ چەواشەكاری و موزایەدكرنی بە قوتی ژیانی هاوڵاتیان زۆر گفتار و رەتاری نەشیاو و نابەجێیان كرد بۆ یٔەوەێ دۆخەكە بەلاڕێدابەرن، یٔەمەش جێگای پرسیار و هەڵوەستەیە و دەبێ میللەت یٔەوپرسیارە بكات یٔاخۆ یٔەم بەلاڕێدا بردن و چەواشەكارییە بۆچی و لەپایچی بوو و لەبەرژەوەندی كێدابووە و یٔێستا كێ بەرپرسە لە و مەترسییە بەرۆكی خەڵكی كوردستانی گرتووە و لەیٔەنجامی چەواشەكای و بەسیاسی كردنی پەتای كۆرۆنا لە كوردستان بۆیە، بەدڵنییاییەوە ، ئەم پیلانگێرییانە بە خۆراگری گەلەكەمان و سەركردایەتیی ژیرانەی كوردستان و حكومەتی كوردستان شكست پێندەهێنرێت و كوردستان دەگاتەوە كەناری دڵییایی و پێشكەوتن و سەركەوتن ..
Top