ئیفلاسی سیاسی ئەوەیە.. کە تۆ بڵێی من نیو سەرۆکم بەلام کەس حسابی روبعێکت بۆ نەکات.

ئیفلاسی سیاسی ئەوەیە.. کە تۆ بڵێی من نیو سەرۆکم بەلام کەس حسابی روبعێکت بۆ نەکات.

لە دونیای سیاسەت دا، هیچ شتێک نیە بە ناوی پەیوەندی بەردەوام، دۆستی بەردەوام، یان هەتا دوژمنی بەردەوام.
لە سیاسەت دا، دەبێ رەچاوی هەندێک بنەما بکرێت، تا بەردەوام هاوسەنگی پەیدا بکرێت، پەیوەندیێەکان پەرەیان پێ بدرێت، پەرژەوەندیەکان پاێزراو بن.
بە پێی قۆناغ و گۆرانکاریەکان، پلانی پێویست هەبێت، دیبلۆماسیەت لە دیار کردنی بوچوون، چونیەتی خستنە رووی ئامراز و بەکارهێنانی کارتەکان.
بە پێچەوانەوە و لەبەر چاو نەگرتنی ئەم بنامایانە، ناتوانرێت سەنگ و قوسایی پەیدا بکرێت، هەموو هەنگاوەکان قورس دەبن و باجێکی گەورەش دەدرێت.
بیر کردنەوە لەوەی کە دەتوانرێت بە زەبری هێز سیاسەت بکرێت و بریار فەرز بکات، ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە.
بەڵگە، هەروەکو چۆن ئێستا دەبینین، نیو سەرۆکێک بە هەرزەکارانەو بە هەگبەیەکی پر لە هەڵەوە، دەیەوێ سیاسەت بکات و خۆی بخاتە ناو کایەی سیاسەتی ئیقلیمی ونێو دەوڵەتی.
ئیفلاسی سیاسی و شکست خواردنی، لەوەدا دیار بوو، کە لە بەرامبەر کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی هەوڵی دا وەکو "نیو سەرۆک" ێک خۆی پیشان بدات و ڕۆل بە خۆی بدات ، بەڵام کەس حسابی "روبعێک"یشی بۆ نەکرد !.
Top