پارێزگاری لە كوردستانی بەهێزتر بەرهەمی خەبات،خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگەیە ..
July 22, 2020
وتار و بیروڕا
دەسەڵاتدارانی بەغدا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، هیچ جۆرە گوشاری ئابووری وسیاسی، سەربازی و لە رێگەی بریكارەكانیانیان كە مەبەستم خۆفرۆشەكانیانە دژی هەرێمی كوردستان و لە پێناو لاوازكردنی ئەنجام دا ..
دوای شكستی بەردەوامی چەواشەكارییەكانیان ئەوەی بەغدا بەردەوام دژی كوردستان بەكاری دێنێت ، تەنها بوودجە و مووچەیە ، كە مافێكی دەستوورییە و پێشڵی دەكات .
روون و ئاشكرایە، رەوشی كوردستان بە بەراوەرد لەگەڵ بەغدا لە گشت روویەكەوە جیاوازی هەیە ، عێراق وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ خاوەنی دەیان میلیارد دۆلار یەدەكە ..
بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان ئێستا كوردستان چەندین میلیارد دۆلار قەرزدارە و دەسەڵاتدارانی بەغدا تا ئێستا نەك ئامادە نین ئەو قەرزانە بدەنەوە و بەڵكو گوشارەكانیان بۆ خۆ دزینەوە لە جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی بەردەوامە بە تایبەت كە ئێستا بە هۆی قەیرانی دارایی لە جیهان دروست بووە و كوردستانیشی گرتووەتەوە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئیدی بۆ دەبێت موزایەدە بەسەر یەكەوە بكەین، حكوومەت بۆ پێدانی مووچە پشتی بە داهاتی ناوخۆ و نەوت و ئەو پارەیە دەبەست كە لە بەغداوە دەهات، داهاتی ناوخۆ بە هۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا بۆ نزیك لە سفر دابەزیەوە و نرخی نەوتیش زۆر دابەزیوە، هەروەها بەغداش ناردنی پارە دوادەخات، ئیدی بۆ خۆڵ دەكەنە چاوی خەڵكەوە؟ وەك ئێستا دەبینرێت كە هەندێك كەس و لایەنی ئاراستەكراو و لەم قۆناغە هەستیارەدا لەم هەوڵ دەدرێت به هەموو شێوەیەك قەوارەی دژایەتییكردنەكه گەورەتر بكرێت، بەشێوەیەك كه هەموو پێكڕا لەژێر چەتری دژایەتییكردندا كۆ دەبنەوه، بەتایبەت له دەڤەری سلێمانییدا. ئامانج لەم كۆبوونەوەیەش بەدەستهێنانی ئامانجێكه، كە تەنها رازیكردنی دوژمنان ونەیارانی كوردستانە ، كە خەونەكەش روون و ئاشكرایە، ئەویش لێكترازانی كوردستانە كە پیلانەكە تاران و بەغدا لێ سوودمەند دەبن ..
لەماوەی رابردوو، لە كاتێكدا ، كوردستان سەرقاڵی جەنگێكی گەورە و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسێكی كوشندەیە و نەیارانی كورد گشت پیلانەكانیان چرٍكردۆتەوە و هێرشێكی دوژمنكارانه كرایه سەر حكوومەت، نەك بەتەنها لەلایەن بەشێك لە یەكێتیی كە لە رابردوو دەستیان لە رادەستكردنی نیوەی خاكی كوردستان و هێرش وپەلاماردانی هەرێمی كوردستان هەبوو ، بەڵكوو لەلایەن كەس ولایەنی تریشەوه، كه دواجار بوو به كەرەستەیەكی سیاسی بۆ بەشێك له سیاسییەكانی ئێراق. لەم ڕووەشەوه سیاسییەكانی ئێراق پیشانی كوردی دەدەن، كه ئەوان بەشێكن له خاكی ئێراق، كه كورد توانای خۆبەڕێوەبردن و خۆپاراستنی نییه، هەر بۆیه دەبێت بخرێنەوه ژێر ڕكێفی عێراق، هەتا ئێراق سەروەریی خاكی عێراق بپارێزێت و سنوور بۆ دەستدرێژییەكانی توركیا دابنێت. ئەم بەشه سیاسییانەی عێراق به مەشەوه ڕاناوەستن و داوای چەككردنی هێزی پێشمەرگه دەكەن. لێرەدا تەنها ئەو كەسانە ئەم بارودۆخه خەمباره دەبینن، كه توانای بەدەستهێنانی ئاگاییەكی نوێیان هەیه. ئالێرەدا حكوومەت دەبێت دەربكەوێتەوه، به هەمانشێوه، كه له سەرهەڵدانی كۆرۆنادا دەركەوت. دەركەوتنێك، كه له كاتی پێویستدا هێز و دەستەڵات بەكار بهێنێت لەپێناوی سنووردانان بۆ هەموو ئەوانەی، كه دەیانەوێت سنووری سەروەریی حكوومەت و نیشتیمان ببەزێنن. دژایەییكردنی حكوومەت بەم شێوەیه و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو ڕاستییەمان پیشان دەدەن، كە تاخمێكی نێو یەكێتی كەمینەن لەناو كۆمەڵدا و چ لەناو حكوومەتیشدا، بە سوودی ناحەزانی گەلەكەمان ئاسایشی نەتەوەیی كورد دەخەنه مەترسییەوه.بۆیە، لە قۆناغی ئێستادا كە كوردستانی پێدا گوزەر دەكات ، ئەوە نەخشە و پلانی ئەوان ئەنجامی دەدەن ، نەك هەر چەند بارەكردنەوەی خیانەتی نیشتیمانییە بەڵكو پەلەیەكی رٍەشی تری ناپاكییە بەرامبەر بە كورد و كوردستان كە ئەمرٍۆ یا سبەی بە سزای خۆیان دەگەن و كوردستانی بەهێز و ئەزموونەكەی بە سەركەوتوویی و وەك هەمیشە دەگاتە كەنارٍی دڵنییایی وئارامی..