قوتیل!!!

قوتیل!!!

ھەندە لەمێژ نییە کە ئەندام پەرلەمانەکانی کورد لە بەغدا بەوەیان زانیووە کە ئەگەر وا بچتە دوێ، ئەوا لە ساڵی (٢٠٥٠ز) ڕێژەی کورد لە چاو عەرەبان لە عێراقدا دەبێتە (٧٪) و عەرەب بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن!؟ بێ ئەوەی وەرامێکی تەواو و چارەسەرێکی نوێیان وێ بێت بەس دەوییان بەش دەبێتەوە و ھیچ!؟! ئەوجا ساویلکۆکە ھەبوو کە یەکسەر قسەی حەلەق و بەلەقی دەکرد!؟ نەیان دەپرسی: لۆ؟
خۆ بڕۆننێ قەدیم لە ناو کوردەواری پیرەژن دەیان گۆتە جەوانان ڕۆرە وەرە زوو بنوو ھەتا خەوەکی باشت لێ بکەوێت لۆ ئەوەی زوو گەورە بیت و بەژن و باڵات درێژ بێت!!؟ ئەوجا ئەوەت لا عاجباتی نەبی کە: قسەی پیرەژنەکان لە نوێنەرەکان زیاتر زانستیترە! عیلم ئێستا خەوی باش و خۆراکی باش و وەرزش بە سەرەتاترین ڕێکار دادەنێت لۆ ئەوەی تەندروستیت باش بێت.
وەرن با بەدوای ھۆکارەکان بگەڕێین کە لۆ ژمارەی کورد لە عێراقدا کەمی کرد؟ بێگومان کومەڵە ھۆکارێک ھەیە، لەوانە: (سیاسەت، ئابووری، دارایی، فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی، ژیان و گوزەران، ....ھتد)؛ بەو مانایەی تاک و کۆمەڵگا و دەسەڵات ھۆکار بووە. لۆمە؛ وەک پزیشک پێویستە باس لەمانە بکرێت:
© . دانانی یاسای باری کەسی: دەبێت حکومەت و دەسەڵات وێدا چوونەوە بە یاسای باری کەسێتی بکرێت (پسپۆڕی یاساناسان)ە! وە ھەوڵی گۆڕین و باشتر کردنی ھەندێک (ئیدیۆم) و فەرھەنگ و بۆچوون و بیر بدرێت (پسپۆڕی کۆمەڵناس)انە! ھەروەھا لە ڕووی ئاینیش دەبێت دەسەڵات گرنگی بە زیاتر بڵاو کردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ڕۆشنبیری ئایینی بدرێت، کە: زۆرینەی خەڵکی ئێمە موسڵمانن (و.ئەوقاف). ھەروەھا گرنگی بە ڕاگەیاندن و بەرنامەی تەلەفزیۆن (و.ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری)!
چەند سەرەقەمێک دەربارەی ژن ھێنان و تەمەنی نێوان ژن و مێرد:
وەک دکتۆر، ئێمە حەز ناکەین جیلێک لە جیلێکیتر یەکتری بھێنن! بێگومان تەمەنی یەک جیل و نەوە (٣١) ساڵە.... مەرج نییە ھەموو زەواجێک وەکو یەک بێت، وە ھەر زەواجێک دەبێت بەجودا حسێب بکرێت. ئەوجا:
١. دەبێت قۆناغی باڵقبوونی کوڕ و کچەکە بزانرێت! عادەتەن کیژ لە کوڕان زووتر خۆدەناسن... وە پڕۆسەکە لە بەینی (١.٥ ھەتا ٧) ساڵی دەخایەنێت. عادەتەن کچ لە تەمەنی نۆ لۆ حەڤدە ساڵی خۆدەناسێت... لۆ کوردستان پێشتر لە دە ساڵی لۆ یازدە ساڵی خۆیان دەناسی بەڵام ھەنووکە بە ھۆی خواردن، دەوروبەر، گۆڕانکاری گوزەرانی ژیان..ھتد. تەمەن ھەتا نۆ ساڵی بە ئاسایی دادەنرێت! ئەوجا ئەگەر لە (١٧) ساڵیش خۆ بناسی ھەر نۆڕماڵە! بەگشتی کیژ لە سەرانسەری جیھاندا لە بەینی (٧ - ١٧) ساڵی خۆدەناسن.
ئەوجا ئەگەر دوو خوشک ھەبوون ئەوەی گەورە لە تەمەنی (١٧) ساڵی خۆی ناسی و پڕۆسەکە بە (٧) ساڵ تەواو بوو (١٧ + ٧ = ٢٤ ساڵ) بەلام یێ گچکە لە نۆ ساڵی خۆی ناسی و بە یەک ساڵ و نیو تەواو بوو (٩ + ١.٥ = ١٠.٥) کەواتە گچکەکە لە دە ساڵ و نیوی تەمەنی بایۆلۆجی یەکسانە بە خوشکە گەورەکەی لە تەمەنی (٢٥) ساڵی....
٢. دکتۆر، حسێبی تەمەنی کڕۆنۆلۆجی، بایۆلۆجی، دەروونی دەکات.
٣. ئەگەر کچێکم ھەبێت تەمەنی (٢٠) ساڵ بێت و لە ھەمان کاتدا؛ دوو کوڕ ھاتنە پێش یەکێکیان تەمەنی (٢٠) ساڵ بوو بەڵام ڕەبۆی ھەبوو بەس ئەویدی (٤٠) ساڵ بوو ھیچی نەبوو؛ ئەوا: کچەکە دەدەمە چل ساڵییەکە.
٤. پێشان ئێمە حیساباتێکی عەشوائی ھەبوو دەمانکرد؛ ئەویش: تەمەنی کچەکەمان زائیدی حەفت ساڵ دەکرد و تەمەنی کوڕەکەمان ناقسی حەفت دەکرد و ئەگەر حەفت ساڵیشیان دوای ئەم کۆکردنەوە و لێدەرکردنە بەین بایە؛ ئەوا: لۆ یەکتری گونجاو بوون.
ت. بینراوە؛ کە: ئەگەر کچ زوو شوو بکات؛ ئەوا: ئەگەری منداڵبوونی زۆرترە وەک لەوەی درەنگتر شوو بکات. وە بەگشتی دکتۆرەکان حەزییان لێیە ژن لە تەمەنی (١٥ - ٣٥) زگ و زای بکات.. لەو دواتر ئەگەری بوونی منداڵی مەنگۆڵی زۆر دەبێت.
ج. ئەگەر ژنێک لە تەمەنی زوو شووی کرد؛ وە بێوەژن بۆوە! لۆ نموونە؛ لە ھەنووکەدا ژنێکی زۆر تەمەنی (١٦ - ٢٠) ساڵییە و بێوەژنن... ئەوا: ئەگەر شوو بە پیاوێکی سەروو چل و پێنج ساڵی بکات؛ ئەوا: بە ھۆی ئەوەی پیاوەکە خیبرەی زۆرە و دەتوانێت سەرجێی باشتر بکات، ئەوا: ئەگەری منداڵبوون و وەچە خستنەوەیان زۆرترە وەک لەوەی دەگەل کوڕێکی ھاوتەمەنی خۆی زەواج بکات! ئەمەش چونکە پیاوە چالاکی کەمترە بەڵام توانای زۆرترە و ھەدەف دەپێکێت و ژنەکە زووتر منداڵی وەزگ دەکەوێت.
د. زەواج لە نێوان خزمان یان دوور!؟ لۆ ئێمە موھیم نییە ئەلموھیم کوڕ و کچە یەکتریان بوێت و بێن فەحس بکەن. ئەوجا ئەگەر کوڕەک ئامۆزایەکی جوانی ھەبێت (چاوشین، بسک درێژ، چاوژێرپیاڵە؛ حدود؛ .....ھتد) بەمەرجێک لە عائیلەیان نەخۆشی؛ وەکو: تالاسیمیا؛ ....ھتد نەبێت، ئەوا: با بچێت گڕی بدات و بیخوازێت.
ن. ئەگەر لە ووڵاتانی ئەوروپا بین؛ ئەوا: قەت لێناگەڕێین؛ کە: کیژ لە (٢٠) ساڵی کەمتر شوو بکات چونکە: لەوێ کچ ھەتا ئەو تەمەنە بیمەی تەندروستی ھەیە، ئەوجا لە ھەندەک ووڵاتان لە ھەژدەی کەمتر و لە ھەندەکان لە بیست کەمتر ئەگەر ببێتە دایک؛ ئەوا: بە ھۆی ئەو بیمەیە ھەتا کۆرپەکەی دەبێت ھەژدە یان بیست ساڵ کۆمپانیای دڵنیایی مەسروفی لێ بکات..خاڵەکیدیش لە بیر نەکەین؛ ئەویش: کیژ لۆی ھەیە لە مانگێک سەرجێی دەگەل زۆر لە کوڕان کرد بێت و باوکی منداڵەکە دیار نەبێت بەڵام لە ووڵاتانی موسڵمان ئەم گرفتەمان نییە!
پڕۆسەی زەواج پڕۆسەیەکی پیرۆزە و قەت دوو زەواج وەکی یەکتری نیینە! ئێمە؛ حەزمان لێیە کە زەواج زۆر بێت، لۆیە: قەت نابێت بگۆترێت فڵان زەواج خراپە. بەڵکو ئێمە ھانی خەڵک بدەین زەواج بکەین بەڵام بەگوێرەی ڕێنماییەکان بچن پشکنین بکەن.
© شێوازی ژیان و گوزەران: لە ئێستادا خۆراک و نووستن و گوزەرانی خەڵکی تەواو تێکچووە!؟ خەڵک ھەتا درەنگی شەو دادەنیشن، وە کاتی خەوێیان گۆراوە!؟ ئەمەش چونکە خڕی بووەتە ئاوخۆرەوە!! ئەگەر خەوت باش بێت، سەیر بکە:
$ ھۆڕمۆنەکان:
١. بینراوە؛ کە: ئەو کەسانەی خەوییان باشە و بەتایبەت لە قۆناغی سێیەمی خەوی قووڵ وا دەکات؛ کە: لە لەشدا (ھۆڕمۆنی گەشە) زۆر دەربدرێت ئەمەش دەبێتە ھۆی تەواو و باش گەشە کردنی منداڵ و بازووی بەتین و ماسولکەی باش گەشە بکات، لە ئەنجامدا خانە و شانەکانی لەش زوو خۆ نوێ بکەنەوە لە منداڵ و گەوراندا..
٢. خەو کاردانەوەی لەسەر ھۆڕمۆنی سێکسی دەبێت؛ وە ئەوەش ھۆکار دەبێت لەوەی کە جەوانان لە کاتی خۆی خۆ بناسن؛ وە ھەروەھا کار لە منداڵبوون دەکات و ناھێڵێت خەڵک نەزۆک بێت. ھەر لۆیە؛ بینراوە کە: ئەو ژنانەی بە شەو کار دەکەن و خەویان باش نییە؛ ئەوا ئەگەری منداڵ لەبارچوونییان زۆرترە!؟
٣. بەرگری لەش: داپیرەکانمان ڕاستییان فەرمووە؛ کە: ئەگەر خەوت ڕێک و باش بێت؛ ئەوا: نەخۆش ناکەویت!؟ ئەھا لە زەمانی کۆرۆنای پزیشکان یەکەم ڕێنمایی پزیشکان؛ ئەوەیە: خەوتان باش بێت!؟ خەوی باش بەرگری لەش بەھێز دەکات. دیراسەکان دەریدەخەن؛ کە: ئەگەر کەسێک خەوی باش نەبێت؛ ئەوا: ڤاکسینی ھەڵامەت وەربگرێت نیوەی بەرگری ئەو کەسانە پەیدا دەکات؛ کە: خەوی باشە.
٤.قەڵەوی و سووکەری: ھەرچەندە وەرزش نەکردن و خواردنی خۆراکی ناتەندروست ھۆکارن لە زیاتر بوونی قەڵەوی و سووکەری بەرانەکینێ کەم خەوی یان خەوزڕان یان نەنووستن لە شەودا ھۆکارە لۆ تووشبوون بە ھەردووکییان!! ئەمەش چونکە ئەوانەی کەم خەون ئارەزووی خواردنیان زۆر دەبێت و لچ و چڵێس دەبن بەمەش کێشی لەشییان زیاد دەکەن و زیاتر تووشی سووکەری دەبن. دیراسەکان دەریدەخەن، کە: ئەو کەسانەی شەوێ پێنج سەعات دەنوون، ئەوا: ئەگەری تووشبوونییان بە قەڵەوی زۆر زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی شەوان (٧ - ٨) سەعاتی دەخەون.
٥. ھۆڕمۆنەکانیتر: دە خەوێدا ھەندێک ھۆڕمۆن دەردەدرێت؛ کە: بەکارھێنانی ووزە ڕێکدەخات. ئەوجا بەگوێرەی قۆناغی خەو گۆڕانی بەسەردا دێت!؟ شەوبێری کردن یان تێر نەخەوتن یان تەواو نەمانەوە لە ھەر قۆناغێکی خەوتن (خەو خۆش نەبوون)؛ ئاستی ئەو ھۆڕمۆنانە دەخەوێدا تێکدەدات. یەک لە دیراسەکان، دەڵێت: کاتێک گەنجێک ھەر شەوێک بەس چار سەعات بنووێت و لۆ شەش شەو لەسەر یەک، ئەوا: ڕێژەی ھۆڕمۆنی ئەنسۆلین و ڕێژەی شەکری دەناو خوێندا وەکو یەکێکە ئەگەری تووشبوونی بە سووکەری ھەبێت (واتا: برای سووکەری) ھەیە. ئەوجا پێشتریش ئەوە زانراوە؛ کە: ئەگەر ژنێک شەوان کەمتر لە حەفت سەعات بخەوێت؛ ئەوا: ئەگەری تووشبوونی بە سووکەری زیاترە لەو ژنەی کە شەوان (٧ - ٨) سەعات دەخەوێت.
$$ زەین و خوو و ڕەفتار و بیر کردنەوە: خەوی باش و تێر ھۆکارە لۆ بیرتیژی و زەین و خوو و ڕەفتاری باش بێت. ئەوانەی؛ کە: تێر خەو نابن یان شەوان ناخەون زۆر لە گوینە تووشی (نەخۆشی خەمۆکی) بێن..
$$$ دڵ: خەو زۆر گرنگە لۆ ئەوەی دڵ و موولوولە خوێنەکان ساغ بن! ئەوجا ئەگەر چاک بخەویت و لۆشی ھەیە دەخەوێدا خەونیش ببینیت، بەمە لێدانی دڵ و ھەناسەدان دەخەوێدا کەم و زیاد دەکات. ئەو دابەزینی فشاری خوێن دەشەوێدا زۆر گرنگە لۆ ئەوەی دڵ و موولوولە خوێنبەرەکان ساغ بن خۆ ئەگەر ئەوە نەمێنێت، ئەوا: موعین کەسەکە تووشی شەپرەلێدان یان جەڵتەی دڵ دێت.
ئەگەر کەسێک شەوان نەخەوێت، ئەوا: لە ڕۆژدا ھۆکار دەبێت لەوەی بڕی زۆرتر لە ھۆڕمۆنەکانی، وەکو: (کۆرتیزۆڵ، ئەدرینالین، ...ھتد) لە ڕۆژدا دەناو لەشدا دەربدرێت و تەئسیری لۆ شەوێ بمێنێتەوە و دیسان دەناو خەوێدا فشاری خوێن بەرز بێت. ھەر کەسێک خەوی باش نەبێت، ئەوا: دەناو خویندا ھەندێک جۆرە پڕۆتین زیاد دەبێت؛ وەک: (C-reactive protein)؛ کە ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.
© خوولاسەی کەلام: ئەگەر گوزەران و ژیان و شێوازی ژیان کردنی کوردەواری وا بمێنێتەوە؛ ئەوا: لە ئایندە نەوە و جیلێکی باڵا کورت و قوتیلە و نەخۆش چاوەڕێ دەکەین!؟ دەگەل ئەوەی قووتیلەیە، ئەوا: نەخۆشیشە و بێگومان نەخۆشییەکانی سەدە (سووکەری و دڵ و قەڵەوی) دەناوماندا زۆر دەبێت! سەرەڕای ھەموو ئەوانەش ئەگەری وەچە خستنەوە و منداڵبوونیش کەم دەبێتەوە چونکە ھەنووکە لە زۆر کەس دەپرسیت؛ ئەرێ شەوبێری دەکەیت!؟ سەعات چەند دەخەویت؟ خڕ دەڵێن؛ ھەتا بەرەبەیانێ بەخەبەرین!!!!
© سەرچاوە: لۆ ھەندێک لە زانیارییەکان سوود لەم کتێبانە وەرگیراون:
١. ڕێبەری خەوێکی تەندروست.
٢. کتێبی داڤیدسۆنی پزیشکی، ٢٠١٨ز.
٣. کتێبی ڕێبەری مامانی و دایکایەتی و کۆرپە؛ ئەمریکا.
Top