ھەنگاوەکان لەکاتێکی ھەستیاردا

ھەنگاوەکان لەکاتێکی ھەستیاردا

لەدوای دەست بەکاربوونی کابینەینۆیەمو ھەنگاوە بەردەوامەکانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چەندین گۆرانکاری گرنگ و جەوھەری ئەنجامدرا، بیگومان ھەنگاوەکان بوونە مایەی دڵخۆشی سەرجەم کوردستانیان، ئومێدیکی زۆرییان لەناخی تاکەکاندا دروست کرد، ئەمە لەکاتیکدا ئەم یەک ساڵەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا کە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی دەکات، ساڵێکی نائاسایی بوو ھەم بۆ عێراق و ھەم بۆ ھەرێمی کوردستان،ئەوەی جێگەی سەرنجە کابینەی نۆیەم لەگەل دەست بەکاربوونیەوە تووشی قەیرانی زۆر جیاواز ھات، لەلایەک بلاوبوونەوەی پەتایبەتی ترسناک کەجیھانی تووشی شلەژان کردووە بەولاتە زلھیزەکانیشەوە، لەلایەکی تر دابەزینی لەناکاوی نرخی نەوت، ئەمە بیجگە لە برینی شایستە داراییەکانی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، بەلام ئەوەی جێگەی ئومێدە کابینەینۆیەمبەھەنگاوە ستراتیژییەکانی توانی جارێکی تر ھیوایەکی وزەبەخش بەسەرجەم تاکەکانی کوردستان بدات و جارێکی تر ورەیان بەرز بکاتەوە.
چاکسازی کلیلی کوردستانێکی بەھێز
یەکێک لەپرۆژە گرنگ و ھەستیارەکانی ئەم کابینەیە یاسایی چاکسازی بوو، کە ھێندە پرۆسەیەکی گرنگە کاریگەریەکی زۆر بەھیز لەسەر پێشکەوتنی کەرتی ئابووری و کارگێری ھەرێمی کوردستان دروست دەکات، چونکە داھاتێکی زۆر بۆ حکومەت دەگەڕێنیتەوە، لەلایەکی ترەوە ئەم پرۆژەیە دەبێتە بەھێزبوونی کایەی سیاسی ھەرێم بینادنانەوەی متمانەی ھاولاتیان و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەلایەتی، بۆیە گرنگە ھەموومان شایەتی بۆ ئەوە بدەین کەچاکسازی قۆناغێکی گرنگی لە دەوڵەتداری ھێنایە کایەوە متمانەی ھاولاتیانی بەرامبەر بەکابینەکەیان زیاتر کرد.
لەلایەکی ترەوە ریزدار سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر سەرکەوتوانە مامەڵەی لەگەل بەرەنگاربوونەوەی کۆرونا کرد، توانرا بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو پەتایە نەگاتە کوردستان، ئەمەش بۆ زیرەکی و بوێری خودی سەرۆکی حکومەت دەگەڕیتەوە.
پرۆژە ستراتیژییەکان
سەڕەرای ئەو قەیرانە جۆربەجۆرانەی تووشی کابینەی نۆیەم ھاتن، بەلام ستراتیژی ورد و کاریزمایی سەرۆکەکەی زۆر بەورییاییەوە کاریگەری دروست دەکرد، تەنانەت چەندین پرۆژەی ھەستیاری خستە بواری جێبەجیکردنەوە، ڕەنگە یەکێک لەو پرۆژانە دەستکردن بەدروستکردنی شەقامی سەد مەتری سلێمانی بێت، کەدەبێتە پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و یەکەمین جارە پڕۆژەیەکی وەھا گرنگ لەسنووری ئەم پاریزگایەدا ئەنجام بدرێت، کاریگەرییەکی بەھیزی لەسەر ژێرخانی ئابووری ئەم پارێزگایە دەبێت، ھەروەھا دروستکردنی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای خەبات کە یەکەمین پڕۆژەی گرنگی کارەبایە لەم شێوەیە کەدۆستی ژینگە بێت کارەبای ھەڵمیی بەرھەم بھینیت.
ئەوەی جێگەی خوشحاڵییە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو قەیرانانەی باسمان کردن، لەخزمەتکردن و ھاوکاری کردنی ھاولاتیان بەردەوامە، لەئەنجامدانی پرۆە خزمەتگوزارییەکان ڕاناوەستێت، دەست پێکردنەوەی ئەم پڕۆژانە سەرەتایەکی زۆر باشن، چونکە لەلایەک لە ئاستی ناوخۆدا پرۆژەی ستراتیژی دەکرێت، لە لایەکەی دیکەوە کە عێراقە بە دەوڵەت و بە ‌قەرزی نێودەوڵەتیشەوە ھەوڵدەدات، کەچی ھەموو شتەکانی وەستاندووە و نەیتوانیوە وەک ھەرێمی کوردستان پرۆژەی ستراتیژی ئەنجام بدات و بە ‌زۆر مووچەی پێ دابین دەکرێت، ئەویش پاش خۆدزینەوەی لە ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، ئەوەشمان لەیاد نەچێت ئەم ھەوڵانەی حکومەت دەرخەری ئەوەیە کە پەرەپێدان و ئابووریی ھەرێمی کوردستان بنەمای ھەبووە، ڕاستە مووچە گرنگە و مافە،‌ بەڵام بە راستی بەشێکی دیکە گرنگیدان بە پرۆژەکان بارەکە سووکتر دەکات و ئەمە دووبارە یارمەتیی بازاڕ دەدات کە لەم گۆشەنیگایەوە رێگا لە داتەپینی ئابووری دەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ پەرەپێدانی ئابووری، لەمبارەشەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی باشی داوە، زۆریش سەرکەوتووانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە.
زۆرجار دەنگە ناوازەکان جا لەژێر پەردەی ئۆپوزسیۆن بوو بێت، یان بەھەر ناوێکی ترەوە بێت، بەچەند دروشمێکی دروستکراو ئەوەیان بڵاودەکردەوە، کەحکومەتی ھەرێم جیاوازی لەنیوان پاریزگاکاندا دەکات، بەڵام کابنیەی نۆیەم لەیەکەم ھەنگاویدا دەستەلاتی بۆ ئاستی پاریزگاکان دابەزاند، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو، چونکە وەڵامی تەواوی دەنگە نەشازەکانی دایەوە، ئەوەتا پاریزگاری سلێمانی(ھەڤاڵ ئەبوبەکر) جەخت لەوە دەکاتەوە کەکابینەی نۆیەم زۆرترین دەستەڵاتەکانی بۆ پاریزگاکان و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان دیاریکردووە، ئەمەش یەکێکە لە شاکارە گرنگەکانی کابنیەی نۆیەم.
لەکۆتاییدا ئەوەی جێگەی سەرنجە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم توانی زۆر بوێرانە ھەنگاوی گرنگ ئەنجام بدات، لەئاییندەیەکی نزیکدا سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بەسەر تەواوی قەیرانەکان رادەگەیەنرێت.
• چاودێری سیاسی

Top