خیانەت..... “ئەگەر کوردایەتی گرانە، خیانەت نەکردن ئاسانە”بارزانی باوک

خیانەت..... “ئەگەر کوردایەتی گرانە، خیانەت نەکردن ئاسانە”بارزانی باوک

٭خیانەت: بریتییەلەناپاکی کردن لەوئەرکەی لەسەر شانیەتی.
٭لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە بەردەوامی خیانەت ڕوویداوە بە فۆڕم و شێوازی جیا جیا، لە ڕاستیا بە ھۆی بوونی فۆڕمی جیاوازەوە، خیانەت پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە، بەڵام یەکێک لە فۆڕمەکانی خیانەت بریتییە لە خیانەتی گەورە High treason ( الخیانە العڤمی ) کە ڕاستەوخۆ لە دەستووری وڵاتەکاندا ھێمای بۆ کراوەو لە زۆرێکیاندا تەنھا تاوانە کە پێناسەی بۆ کراوە، بەڵام ھەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەو فۆڕمەی خیانەتە کە لە نیشتمان دەکرێت، چونکە نیشتمان ھەموو شتێکت پێ دەبەخشێت لەبەر ئەوە ھیج بەھانەو پاساویک نییە بۆ خیانەت لێکردنی.
٭پێناسەیەکی تری خیانەت بەم شێوازە وشەی خیانەت یان جاشایەتی گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە تاوانێکە ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات ھەوڵی خستنی حکومەتی وڵاتەکەی خۆی دەدات، یان یارمەتی دوژمنی وڵاتەکەی خۆی دەدات لە کاتی جەنگ وئاشتی لەپێناو بەرژەوەندی خۆی.

٭خیانەتی نیشتمانی یاخود خیانەتی گەورە بەوە دەوترێت ھێزێک بە ئامانجی سەرکوتکردنی نەیارەکانی یەکلاکردنەوەی ململانێیەک پەنا بۆ وڵاتێکی دەرەکی بەرێت.
یەکێ لەھۆکارەکانی داڕمان و لەنێو چوونی زۆرینەی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد خیانەت‌و ناپاکی ناوخۆیی بووە، ئەم دەردە کوشندەیە لە زۆربەی قۆناغە مێژووییەکانی کوردستاندا دووبارە بۆتەوەو بۆتە خۆرەی شۆڕشەکان و ئەگەر لەنێویشی نەبردبن، ئەوا لاوازی کردوون، بێئەوەی کورد سوود لە مێژوو وەربگرێت و ئەو ھەڵە زەق و گەورەیە دووبارە نەکاتەوە، بێگومان لە جیھانی پێشکەوتووی ئەمڕۆدا خیانەتیش لە قاڵبە کلاسیکیەکەی جاراندا جێی نابێتەوە، واتە جاشایەتی و خۆفرۆشی و سیخوریش ئەبێ لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بگونجێنرێ. بەڵام مەبەستەکە ھەریەک شتە، چ بەشیوە کلاسیکیەکە یا لە ھەر شێوەیەکی تردا خۆی بنوێنێ، ئەویش ڕووخاندن و لەناوبردنی ئەو دەستکەوتانەیە کە کورد تا ئەم قۆناغە بەدەستی ھێناوە، کەواتە خیانەت نەک ھەر لەبازنەی کایە سیاسییەکاندا ھێشتا ڕۆڵی خۆی لەدەست نەداوە، بەڵکو فاکتەرێکی گرنگ و بەھێزیشە لەڕوانگەی دوژمانی کوردەوە، ئەویش بۆ ھەرەس پێھێنانی ئەو ئەزموونە سەرکەوتوەەی ئێستا لە باشووری کوردستان دامەزراوە، یا ھەر نەبێ بۆ لاوز کردنی، ئەوەتەی نەتەوەی کورد ھەیە، ئەم خەسڵەتە خراپەی ھەبووەو ئێستەش ماویەتی، دەڵێی لەنێو کرۆمۆسۆمەکانیدا چێنراوە، ھەستی نەتەوەیی لاواز بووە، بیانی پەرست بووە، لەنێو خۆدا ناتەباو ناکۆک بووە، نەبوونی ناوەندێکی نەتەوەیی کە ھزر و ئایدلۆژیای کورد بوون و پێویستی بوون بە قەوارە لە ھزری تاکی کورد قووڵ بکاتەوە، کە گرنگی بەپەروەردەکردنی تاکی کۆمەڵگە بدرێت، بەرامبەر بە ھەستی نەتەوایەتی و خۆشویستنی خاک ونیشتمان ئاوڕێکی کوردانە لە ڕابردوو بدەینەوە، ئەو گەنجانەی بەشداری شۆڕشە مەزنەکانیان کرد خۆیان کردۆتە قوربانی کوردستان، بەداخەوە ئێستا پێچەوانە بۆتەوە ھەستی نەتەوایەتی لەنێو گەنج ولاوی کوردستان کاڵبۆتەوە، ئەمەش بەپلان بەرنامەداڕێژییەکی زۆر گەورەیە لەناوخۆ و دەرەوە کاری لەسەردەکرێت، لەفەرھەنگی سیاسیدا کەسێک یاخود ھێزێک خیانەتی لەوڵاتەکەی خۆی کرد سزاکەی لەسێدارەدان یاخود زیندانی ھەتاھەتایی کەمتر نابێ، لەدوای ئەو ھەموو قوربانی وخەبات وماندووبوونەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کە ھەموو ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی گەل ونیشتمانەکەمان تەرخان کرد ودەریایەک خوێنیان داوە، کەچی ھەر ڕۆژە وبەشێک لەکوردستانی پیرۆز ڕادەستی دوژمن ونەیارەکانمان دەکەنەوە، بۆیە دەبێت بەیاسایەک ڕێگری لەخیانەتکارو دوژمنانی میللەتی کورد بکەین، ھاوکات لەڕێگەی پەروەردەیی تاکێکی نەتەوایی و ناسۆنالیزم و زمانێکی ستانداری کوردی بەدەنگ وڕەنگی جیاواز کار بۆ سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان بکەین ئەرکی ھەموو لایەنە سیاسییەکانە کە لەم خاکەدا دەژین بەرگری لەم نیشتمانە خۆشەویستە بکەن,
Top