خیانەت لە خاک و گەلی کوردستان.

خیانەت لە خاک و گەلی کوردستان.

سەرەتا ناساندنێک بۆ تێگەشتن بە ڕوونی لە چەمکی خیانەت لە شێوەزار و زمان و کلتوری کوردەواری بە مەبەستی لە دەستدانی متمانە یاخود پێشێلکردن و پشتگوێ خستنی بەڵێننامەیەکە لە نێوان چەند کەس و لایەنێک کە دەدرێت یاخود ئەنجامدانی کردەوەیەکە کە لەگەڵ تاکێک یاخود چەند کەس و لایەنێک دەکرێت دوای ڕێککەوتن و یانیش ئەوەتا لە ئەنجامی ململانێیەک لە نێوان ئەم کەسانەدا دەکرێت بەبێ ئاگاداری ھیچ کەسێک لایەنێک ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کارێک کە دەبێتە ھۆی تێکچوون و خراپ بوونی بارودۆخی کەسێتی و کاریگەریەکی بەرچاو دەبینێت لە تەواوی ناوچەی دەوروبەر و لەمەوە بەم کارە دەگوترێت خیانەت و ئەو کەسەی خاوەن ئەم کارە دەوترێت خیانتکار.
لە ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە چەندین قەوارەی جۆراوجۆر و حزب و لایەنی سیاسی جیاواز چەندین جار لە مێژووی ھەرێمی کوردستان دووچاری ئەم حالەتە بووینەتەوە کە توشی خیانەتکردن دەبین لە چەند کەس و لایەنێک کە بووە ھۆی تێکچوونی بیۆگرافی تەواوی خاکی ھەرێم و تێکچوونی باری دەروونی ھاونیشتیمانیانی ناوچەکە، ئەم کردەوانەی بەشێوەیەکی گشتی ھەمووی لە ئەنجامی ململانێ و لێک تێنەگەشتنی چەن کەسایەتی باڵا دەست و حزب و لایەنی سیاسیە بۆ ئەوەی بگەن بە دەسەڵات و زاڵ بن بەسەر خەڵکی ھەژار و بخەنە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیان لەم جۆرە کارانە ئەنجام دەدەن.
دۆخی خیانەت لەکوردستان بەو ئاستە گەیشتووە, کە خەریکە بەتەواوی مانای خۆی لەدەستدەدات و دەبێتە چەک و ئامڕازێکی لاستیکی بەدەست گروپ و حیزبەکانەوە و هەرچۆن بەرژەوەندییان بیخوازێت بەو شێوەیە بەکاریی دەهێنن و لێکدانەوەی بۆ ئەکەن. بەرئەنجامی ئەم شێواندنەی مانای خیانەت دوو شت دروستبووە: یەک, خیانەت لە دیاردەیەکی بێزلێکراوە و قەدەغەکراوی مێژووییەوە گۆڕاوە بۆ ڕێگایەکی پەنابۆبراوی حیزبی, بەشێوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ و مانەوە بێ سڵەمینەوە ئەنجامی دەدەن.
دوو, حیزب و هێزە سیاسییەکان لەم ماناشێواندنەی چەمکی خیانەتدا, زۆر ئاسان و تەنانەت بە ئاشکرایی لەپرۆسەی خیانەتکردندا بەشداردەبن و خەریکی ماکیاژکردنی سیاسی خیانەتن و پاساو و ئەرگۆمێنتسازیی بۆ ئەکەن.
لەدوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ی گرووپێکی نیو یەکیتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کە ھەر ھەموومان زۆر بە ڕوون و ئاشکرایی دەزانین چۆن چۆنی بوو، ڕووداوێک کە یەکێک بووە لە گەورەترین گورزەکانی بەر ھەرێمی کوردستان کەوتووە و لە دوای چەندین خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە و قارەمانانی کوردستان بووە ھۆی لەدەستدانی ھەزارن دۆنم لە خاک و نیشتیمان پیرۆزی کوردستان، کە ھەمووش لە پێناو بەرژەوندی شەخسی و سیاسی چەند کەس و لایەنێک بووە و بە پشت گوێ خستنی زەرەر و زیانەکانی خەڵک و تێکچوونی قەوارەی خاکی کوردستان ئەنجامدرا.
(دوزخورماتوو-کفری)
فەرموون خیانەت لەدوایی خیانەت لە ١٥ی تەموزی ئەمساڵ هێزێکی زۆری سوپای عێراقی هاتونەتە کارێزە نزیک کفری جێگیربوون زۆربەئاسان لاهور پاشەکشەی بەهێزی پێشمەرگەو ئاسایشی یەکێتی کردوە بازگەکەی ڕادەستی حەشدی عێراقیان کردووە ئەمجا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی لە فرۆشتن و ڕادەستکردنی کەرکوک تێر نەبوون ئەمجارەیان دەیانەوێ زیاتری ئەم خاکە پیرۆزە بە زەوی و زاری خەڵکی ھەژارەوە بدەنە دەستی ناحەز و تێکدەرانی وڵات ئامادەن ھەموو گەل بفرۆشن تەنھا لەپێناو ئاسودەیی و بەرژەوەندی خۆیان.
بەبێ هەماهەنگی لەگەل حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە هاتنە نێوان (کفری و خورماتوو ) (۹) بارەگای نوێیان دانا و لە بەرنامەیان دایە بیکەنە (۲٠) بارەگا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کۆرانی (شێخ جەنگی) گلۆپی سەوز یان پێ کردبۆ داگیر کەران و نەیاران بۆ بە هەدەر دانی خاکی هەرێمی کوردستان.
خیانەت کردن بە رۆژی رووناک و سڵ نەکردنەوە لە مێژوو تەنیا ئەو کەسانە بەرگەی دەگرن کە لە بنچەوە بۆیان مایتەوە و لە دەستی ئەو بنەمالەیە خاوەن هەگبەیەکی دەولەمەندن لە خیانەت.
ئاراس شێخ جەنگی و گروپە خیانەتکارەکەی 16ـی ئۆکتۆبەر بۆ پەردەپۆشکردنی خیانەتەکەی کەرکوکیان ئەیانوت "پێشتریش جەیشی عێراقی لێرە بوو"! جا جەنابی خیانەتکار ئەگەر پێشتریش لەوێ بوبن دیسان بە خیانەت و داگیرکاری لەوێ بونە.
ئەی بۆ خیانەتەکەی 15ی تەموز و فرۆشتنی کفری ئەڵێن چی ؟!ئایە پێشتر جەیشی عێراقی لێرەش بوە وا چەند گوندێکی کفریتان پڕکرد لە عەرەبی پێپەتی؟!!
هەموو شتێ تەنها سەرەتاکەی زەحمەتە، خیانەتی یەکێتیش هەمان شێوە تەنها یەکەم خیانەتیان تۆزێ زەحمەت بوو و خەڵك ناڕەزایەتی دەربڕی ، ئێستا ئیتر گەر تا پێنجوێن و بیارە بفرۆشرێ کەس نقەی لێوە نایا !! ئاخر چونکە ئیتر بە خیانەتی یەکێتی ڕاهاتون و شتێکی سەیر نیە بەلایانەوە !!
جا ئێستا ھەمان جەماعەت بەنیازن کفری بە دەردی کەرکوك ببەن و عەرەبێکیش لەوێ بکەنە حاکم و دار و بەردی ئەوێش بە پاشگرە عەرەبیەکان بسپێرن.!!
بە داخەوەم کۆتایی بەوە دێنم: کاتێ وێنەکانی وەھاب ھەڵەبجەیی و فەرماندەیەکی ھێزەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن وەکو ئەوەی بڵێ پێبکەنن پێکەنن قەت جاشی وا باشتان دەستناکەوێت ھەموو ڕۆژێک شارێکتان پێ بفرۆشێت..
درود بۆ گیانی پاکی شەھیدان.
سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و کوردستان.
سەرشۆڕی بۆ خیانەتکاران.
Top