نەخۆشی چەند کەسایەتی Multiple personality Disorder

نەخۆشی چەند کەسایەتی                      Multiple  personality Disorder

ئەگەر لە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی (سەلاح عومەر عەلی) گوێ بگرین؛ کە: لە یەک لە جارەکان کە دێتە سەر باسکردنی (سەدام حسێن)؛ دەڵێت کە: سەدام دوو کەسایەتی ھەبوو یەکێکیان کەسێکی نەرم و نیان و بەزەیی! ئەوەیدی تووند و خراپ و شەڕانگێز....
ئەوجا ئەگەر وەکی پزیشکێک سەیری ئەو وەسفەی کەسایەتی سەدام حسێن بکەیت؛ ئەوا: کتومت دەگەل نەخۆشی (چەند کەسایەتی = multiple personality disorder) دەگونجێت.
نەخۆشی چەند کەسایەتی نەخۆشییەکی دەروونییە؛ کە: زات و کەسایەتی کەسەکە کەرت دەبێت و چەند کەسایەتییەکی دەبێت. ئەم حالەتە بە زۆری لە ژنان دەبێت، وە کەسی تووشبوو گرفتی کۆمەڵایەتی زۆری دەبێت و کەمتر دەگەل خەڵک تێکەڵ دەبێت. ئەم نەخۆشییە زۆر جار بە (خۆنەخۆش) خستن یان خۆ نەخۆش دەرخستن دێن؛ وە ھیچ چاک نابنەوە.
کەسایەتی مرۆڤەکان کۆمەڵە کارەکتەر و سیفاتێکە لە ھەڵسوکەوت و ڕەفتار و ھۆش و بیر و لایەنی عاتیفی و سۆزداری بە گوێرەی ھۆکاری بایۆلۆجی و دەوروبەر. ئەو ڕەفتار و جوولە و بڕوا و سۆز و بیرە کەسەکانی پێدەناسرێت. ئەوجا لە نەخۆشی چەند کەسایەتی، ئەوە دەبینرێت؛ کە: یەک کەس لۆی ھەیە دوو یان زیاتر لە دوو کەسایەتی ھەبێت.

* کێ تووشی دێت!؟ لە کتێبە پسپۆڕییە دەروونییەکان ئەم نەخۆشییە بە جۆرێک لە نەخۆشییە (سایکۆسۆماتییک)ەکان ئەژمارد دەکرێن، کە: لەو نەخۆشییانە نیشانە و درۆشم لە سەر کەسەکە بە ھۆی خراپی باری دەروونییەوە دەردەکەوێت.
دیراسەکان، دەریانخستووە کە: ئەو کەسانەی تووشی ئەمجۆرە نەخۆشییە دەبن؛ ئەوا: لە منداڵی تووشی زەبر یان شایەد حاڵ یان بە چاوی خۆی مردنی کەسێکی ئازیزی بینیووە. ئەم زەبر و پشێوییە دەروونییە لە منداڵی؛ لۆی ھەیە کەسەکە تووشی تێکچوونی کەسایەتی دڵتەنگی و خەمۆکی بێت؛ کە: ھەردووکیان دەگەل نەخۆشی کەسایەتی دەبێت.
* نیشانەکان: ھەموو کات ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون کەسایەتییەکی یەکەمیان دەبێت، وە لە ھەمان کاتدا کەسایەتی دووەمیشیان دەبێت. لە کەسایەتی یەکەم خۆپارێزەر و ڕێزدار و ناسک و باش دەبێت؛ کەچی کەسایەتی دووەمی فشەکەر و بێ مەوقیف و ملە و خراپ دەبێت! ھەتا لۆی ھەیە چەندەھا کەسایەتیتری دەبێت، لۆ نموونە: لۆی ھەیە بڵێت کە ئەو ھەموو خەڵک دەناسێت. ئەوجا لە کاتێک کەسایەتی یەکەم ھیچ دەربارەی کەسایەتی دووەم نازانێت! کەچی کەسایەتی دووەم دەربارەی کەسایەتی یەکەم دەزانێت؛ وە کەسەکە لە دڵەوە لە خۆی دەکەوێتە شک و کەسایەتی یەکەم بە کەم دەزانێت. ھەتا لۆی ھەیە کەسایەتی یەکەم گوێی لە دەنگی خۆی بێت؛ وە ڕای لەخۆ نەبێت و لۆمەی خۆی بکات.
ھەروەھا کەسەکە چەندەھا نیشانەیتری دەبێت؛ کەسایەتی یەکەم لۆی ھەیە نیشانەی وەک؛ سەرئێشان، گیان ئێشە، ئازار، وە نیشانەکانی کۆئەندامی ھەرس (قرپ و ھێڵنج و مەعیدە ئێشان)ی ھەبێت. ھەروەھا لۆشی ھەیە کاتێک کەسایەتی یەکەمی زاڵە؛ ئەوا: تووشی (ھیستیریا) بێت! لۆ نموونە: دەست یان قاچێکی شەلەل بێت بێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێکی جەستەیی ھەبیت بەڵام کە کەسایەتی دووەمی دەبێت، ئەوا: شەلەلەکە نامێنێت.

* دیاریکردن: ئەم نەخۆشییە دیاریکردن و تەشخیسی زۆر زەحمەتە! ئەمەش چونکە کەسەکە نایەتە ڕایێ؛ کە: نەخۆشە! ھەروەھا چێڕە درێژە و ماوەی شەش ساڵی گەرەکە ھەتا تەشخیس دەکرێت و زۆر جار دەگەل نەخۆشیتری دەروونیتر تێکەڵ دەکرێت.

* چارەسەر: ھەموو دەم بە پێدانی چارەسەر و حەبی دەروونی دەبێت، وە ئەگەر لە منداڵی تووشی زەبروزەنگ بوو بێت؛ ئەوا: چارەسەری ھەروەک پشێوی دوای زەبر (posttraumatic stress disorder) دەبێت.
Top