فەرەنسا دۆستى راسته قينه ى كورد

فەرەنسا دۆستى راسته قينه ى كورد

فەرەنسیەكان هەمیشە وەك پایتەختی عیراق و ناوەندێكی هەستیاری دیپلۆماسی مامەڵە لەگەل هەولێر دەكەن، چونكە ئەوان پێیانوایە سەقامگیری رەوشی ناهەمواری عیراق بەبێ كورد ئەستەمە و كلیلی چارەسەری كێشەكانی عیراق لەهەولێرە، لە كاتێكدا فەرەنسا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیە، بە یەكێك لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی یەكێتی ئەوروپا دادەنرێت و ، دۆستایەتییەكی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لە چەندین قۆناغی مێژوویی پشت و پەنای كورد بووە، هەر لە سەرەتای شۆڕشەكانەوە تا دەگاتە كۆڕە و دواتر شەڕی داعش و كێشەكانی ئێستای نێوان هەولێر بەغدا.
ساتێكی هەستیار
سەردانی ئەمجارەی وەزیری درەوەی فەرەنسا و ئەنجامدانی دیداری دیپلۆماسی لوتكە لەگەڵ هەریەك لەمەرجەعی نەتەوەیمان ریزدار ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ریزدار مەسرور بارزانی، و سەرۆكی هەرێمی كوردستان نیچیرڤان بارزانی ، ئەوە دەخاتەڕوو كە فەرەنسیەكان دەیانەوێت هاوسەنگی سیاسی لەناوچەكەدا رابگرن، بەتایبەتی ئەمرۆ فەرەنسا رۆلێكی بەرچاوی لەئاراستەكردنی نەخشەی سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە و دەیەوێت خۆی بونیادنەری زۆر پرسی گرنگ بێت.
سەردانی ئەمجارەی ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ساتێكی زۆر جیاوازە، چونكە لەكاتیكدایە جیهان و رۆژهەلاتی ناوەراست قورسترین رۆژەكانی ساڵ بەری دەكەن و گۆرانكارییە خیراكان ناوچەكەیان خستۆتە دۆخێكی زۆر ئالۆزەوە، هەرچەندە فەرەنسیەكان زۆرباش دەزانن كە كورد تاكە رێگەیە بۆ چارەسەری كێشەكان و گەراندنەوەی سەقامیگیری بۆ عیراق، چونكە ئەزموونی مامەڵە كردنی فەرەنسا ئەوەی لەگەل كوردا دەرخستووە، بوونی متمانەی فەرەنسیەكان بەكوردەكان لەئاستیكدایە كە كورد دەتوانێت زۆر بابەتی هەستیار و گرنگ یەكلابكاتەوە.
لۆدریان و كورد
خودی وەزیری درەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لۆدریان هەشتەمین جارە دێتە هەرێمی كوردستان و دیداری دیپلۆماسی ئەنجام دەدات، چونكە پێشتر چوار جار وەكو وەزیری بەرگری سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، سەردانەكانی دواتریشی بۆ هەولێر وەكو وەزیری دەرەوە فەرەنسا بووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت وەك سەركردەیەك زۆرباش لەپرسی سیاسی كورد تێدەگات و دەیەوێت لەم رێگەیەوە هەنگاوەكان بەهیزتر بكات.
فەرەنساو پرسە جیاوازەكان
فەرەنسیەكان ئەوەیان جیاوازە لەگەل زلهیزەكانی تر خاوەنی سیاسەتێكی نەگۆڕن و هەمیشە بەرگری لەكوردستان لەهەموو كاتیكدا دەكەن، ئەگەر ئاوڕێك لەمێژوو بدەینەوە، لەدوای راپەرینی ئازاری ساڵی 1991، كە لەكاتی كۆڕەوی خەڵكی كوردستاندا، فرانسوا میتران سەرۆكایەتی فەرەنسای دەكرد، فەرەنسیەكان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆڵێكی كاریگەری لەپاراستنی كوردستان و دروستكردنی ناوچەی دژە فڕین گێڕا، لەسەرەتایی 1992دا دانیال میتران سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، پەیوەندییە دۆستانەكەیان بەردەوامبوو لەگەڵ گۆڕانی سەرۆكەكان، دۆستایەتی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان نەگۆڕدرا ، لەسەردەمی نیكۆلاس ساركۆزیدا زیاتر بەهیزبوو، دواتریش لەسەردەمی فرانسوا ئۆلاند لە ساڵی 2014، كاتێك كە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی هێرشی داعش بووەوە، فەرەنسا چەك و تەقەمەنی و راوێژی سەربازی پێشكەش بە پێشمەرگە و گەلی كوردستان كرد، دواتریش فرانسوا ئۆلاند لە كۆشكی ئیلیزێش پێشوازی لە سەرۆك بارزانی كرد، ئەمرۆش ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی ئێستا هاوشێوەی سەرۆكەكانی پێش خۆی، لەسەر پشتگیری و پشتیوانی لە مافەكانی گەلی كوردستان بەردەوامە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنیت فەرەنسیەكان دۆستێكی راستەقینەی كوردستانیانن.
Top