پارتی،بارزانی ئومێدی نەتەوەیی و هێزی تێكشكێنەری پیلانگێرییەكانە ..

پارتی،بارزانی ئومێدی نەتەوەیی و هێزی تێكشكێنەری پیلانگێرییەكانە ..

لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بە جۆرەها پیلان و شەڕ و هەڕەشە و سەنگەر لێگرتن ویستیان لە پارتی ئومێدی هەموو كوردان لە ناو ببەن و بەرهەمی خەبات و ماندووبوونی و خوێنبەخشینی سەد ساڵی گەلی كورد بە با بدەن. پارتیمان بە ورە و بڕوایەكی پۆڵایینەوە بەرەنگاری كۆی ئەو هەڕەشانە بۆوە و خۆشبەختانە یەك بە دوای یەكدا تێكی شكاندن. پارتیمان و سەرۆك بارزانی رابەرایەتیی شەڕی بەرگریی لە كوردستان و تێكشكاندنی داعشی بە پیرۆزی گەیاند. له‌به‌رده‌م شه‌ڕی نانبڕین و هەراشبونەوەی شۆڤێنیزمیشدا، نه‌یهێشت كوردستان چوك دابدات، تا شۆڤێنیزم و نانبڕه‌كان چۆكیان دادا. نه‌یهێشت مه‌رامی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ران بێته ‌دی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و بەرهەمی خوێن و خەباتی شەهیدان بە هەدەر بڕوات. توانیشی به‌ سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ و بێ‌ كه‌مترین سازش له‌سه‌ر مافه‌ ره‌واكانمان، سزا ناڕه‌واكانی سه‌ر كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێتەوە‌، رایه‌ڵه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهان گرێبداته‌وه‌ و پێگه‌ و ئیعتباره‌ جیهانییه‌كه‌ی بۆ بگێڕێتەوە. پارتی نسكۆ و سەختی بینیون، بەڵام چونكە خاوەن باوەڕ و بنچینەیەكی ڕیشەداری بەهێزە، هەمیشە توانیویەتی هەموو نسكۆ و سەختییەكان تێپەڕێنێت و مایەی مانەوە و سەركەوتن بێت بۆ كوردستانییان، هەروەها بەشدارێكی بەهێز بووە لە بزووتنەوەی دیموكراسی و مەدەنیی عێراقدا، لەبەرئەوە لە مێژووی عێراقیشدا خاوەن پێگەیەكی بەهێزە.پارتی دیموكراتی كوردستان كە شانازیی گەورەی هەیە لە دروستبوون و پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراسیی هەرێمی كوردستان و چەسپاندنی وەك قەوارەیەك لە دەستووری عێراقدا، لە هەمان كاتدا پارتی و پارتییەكان شانازیی بەڕێوەبردنی سەركەوتووانەی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و پێشخستنی هەمەلایەنەی هەرێمی كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یییان هەیە.لە حكومەتداریشدا توانی شان بداته‌ به‌ر مه‌سئولیه‌تی رۆژە سەختەكان و كۆڵ نه‌دات تا ئاسۆی چاره‌سه‌ر به‌ ڕووی هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا كرانەوە و ته‌نگانه‌ و گرفته‌كان به‌ره‌و كۆتایی چوون. پابەندبوونی بزوتنەوەی كوردایەتی بەو پرنسیپانە وایكرد سەرباری شەڕی نەگریس ودڕندانەی دوژمنان، هەرگیز نەكەوێتە داوی كاردانەوەی شەڕانگێزانە و توندڕۆیی ئایدیۆلۆژی، نەیارانیش هەرگیز بەهانەیان نەكەوێتە دەست تا بە بزوتنەوەیەكی تیرۆریست و توندئاژۆیی تۆمەتباری بكەن. لە چەند قۆناخێكی ڕابردوودا ئاسایشی ناسنامەییی گەلی كورد كەوتووەتە مەترسییەوە, بەڵام پارتی توانیویەتی پارێزگاری لێ بكات و, هەرێم بكات بە ناوەندێكی گرنگی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەریشدا كیانی كورد و ئەم دەسەڵاتەی هەرێم كەوتە مەترسییەوە, بەڵام دووبارە پارتی توانی پارێزگاری لێ بكاتەوە و نەهێڵی ئەو پیڵانە ئیقلیمییە سەر بگرێت كە بۆ سڕینەوەی دەسەڵاتی سیاسیی كورد بوو لە عێراق. لە سەرەتایشەوە شێوازی خەباتی سیاسی و مەدەنی و جەماوەریی گرتەبەر و، تا ناچار نەكرا و دەرگاكانی بە روودا دانەخرا، دەستی نەدایە خەباتی چەكداری. لەسەر ئاستی میللیش، پارتی لەبری حزبێكی ئایدیۆلۆجی بەرتەسك، وەك بزاڤێكی جەماوەریی بەرفراوان هاتە مەیدان، بووە چەتری كۆكەرەوەی خەباتی تێكڕای كوردستانیان بە جیاوازیی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاییان. توانی هەمووان لە دەوری یەك ئامانج كۆبكاتەوە كە رزگاریی نیشتمانییە. هەر لە بەرەی كوردستانییەوە تا دەگاتە دامەزراندنی هەرێمی كوردستان و لەوێدا پارتی قوربانی بە دەنگەكانی دەدات، بۆ دروستنەبوونی لێكترازان تا دەگاتە ئازادیی عێراق و لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و تا دەگاتە جەنگی داعش پارتی هەوڵی داوە كۆدەنگیی كورد دروست بكات و بەكاری بێنێت بۆ بەهێزبوونی تەواوی كورد. بۆ نموونە، بینیمان حكوومەتی بنكەفراوانی دروست كرد بۆ ئەوەی دەنگی حزبەكان یەك بخات، هەرچەندە بە زیانی ئەویش بوو. هەركاتێكیش وڵاتانی دراوسێ و جیهان هەوڵیان داوە، یان پیلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لیكترازان دروست بكەن ئەوا زیانی گەورە بەر كورد كەوتووە. پارتی بۆ دەستەبەركردن و مسۆگەركردن و پاراستنی دستكەوتەكان و بەهێزبوونی كورد دەڕوانێتە كۆدەنگیی كورد.
Top