زۆربەی رووداوەکانی جیهان دروستکراوی دەستی هێزی شاراوەن

زۆربەی رووداوەکانی جیهان دروستکراوی دەستی هێزی شاراوەن

لە کاتێکدا کە مێژوو بینەری چەندین رووداوی هەمەجۆر وەک جەنگە جیهانییەکان، کێبڕکێ ئایدولۆژی و ئابووری وە چەندین شورش و کودەتای جۆراوجۆر بویە، لە هەمان کاتیشدا کوی ئەم رووداوانە گوڕانکاری وە بارودۆخی نوێیان خۆلقاندووە، ئەوەی قابیلی بیرکردنەوەیە لە زوربەی رووداوەکان بە تایبەتی شەرە گەورەکان چەندین خالی هاوشکلیان لە خۆ دەگرێت.
لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەمدا ناپلیۆن بوناپارتی فڕەنسی زوربەی خاکی ئەوروپای داگیر کرد بەڵام لە داگیر کردنی خاکی روسیا شکستی ھێنا کە سنوریان بو دانرا وە گوشەگیر کرا، بە هەمان شێوەش لە شەڕی دووەمی جیھانی سەرەرای داگیر کردنی زوربەی خاکی ئەورووپا لە لایەن هیتلەرەوە بەڵام بەرامبەر روسیا شکستی هێنا وە لە ناوبرا وە نەیتوانی بگات بە دەسەڵاتی رەها کە بێجگە لە هۆکارە دیارەکان کومەڵێک هۆکاری شاراوە لە پێشت ئەم رووداوانە بون، بۆیە هۆکار گەلێکی زور هەن کە بونەتە ھۆی دووباره بونەوەی مێژوو وە دەریدەخەن کە لە زوربەی ئەم رووداوانە لە رێگەی هێزە شاراوەکان، بە بێ ویستی خۆیان سەرکردە دیارەکان راپێچی نێو شەرەکان کراون.
گەر لاپەڕەکانی شەری یەکەم و دووەمی جیھانی هەلبدەینەو، رون دەبیتەوە کە لە واقیعدا هیچ کام لەم وڵاتانە براوەی ئەم شەڕانە نەبون چونکە سەرەرای کوشتار گەلێکی زور بو گشتیان، کوی وولاتە ئەوروپیەکان خاپوور و وێران کران، بۆیە ئەوەی توانی بە ئامانج و قازانجەکانی ئەم شەڕانە بگات هێزە شاراوەکان بوون کە بە ناراستەوخۆ خاوەنی سەرمایە وە بانکە ناودارەکانی ئەوروپا بون، وە هەر ئەمانە بوون کە کلیلی بەرهەم هێنان و فرۆشی چەک و تەقەمەنی یان لە دەست دابوو، زوربەی ئەم سەرمایە دارانە بە شێوازی قەرزی نیشتمانی رۆلی پارە دارکردنی شەرەکانیان لە ئەستۆیان دا بوو، بۆیە لەم ڕێگەیەوە نەک تەنها توانیان ئابووری زوربەی ووڵاتان کۆنترول بکەن، بەلکو بونەتە خاوەن هەژمونەکی بەرچاو لە پرسە سیاسی وە بەرێوەبردنی کوی ئەم ووڵاتانە.
زیاترلەمە، هێزە شاراوەکان وە سەرمایەداران ڕولەکی سەرەکیان هەبوو لە دامەزراندن و ئەرکەکانی رێکخراوی کومەڵەی گەلان وە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها لە زۆربەی شورشەکانی بە ناوی گەل هێزە شاراوەکان بزوێنەری سەرەکی بوون بە شورشی فەرەنساوە بگرە تا گشت شورشەکانی تر کە تا ئێستاش بەردەوامە.
ویلیام گای کە نوسەرێکی بریتانی بوو لە پەرتوکێکی گرنگی خۆیدا کە سەلاح سەعدی وەرگێراوە بۆ زمانی کوردی بە بەڵگەوە پەردە لەسەر ئەم راستی وە نهێنیانە هەلدەدات کە زۆربەی سەرکردە جیهانییەکان مورەی شەترەنجی دەستی هێزە شاراوەکان بوون وە بە بێ ویستی خۆیان وە لە رێگەی کومەڵێک ئامرازی کاریگەر جولەیان پێکراوە، ئەگەر بە شێوەیەکی ووردتر سەرنج بخەینە سەر سیستەمی نوێی جیھانی، رون دەبیتەوە کە دەستە بژێرەکی کەم بەشە هەرە زۆری سەرمایە وە بڕیارەکانی جیهانیان داپۆشیوە، وە هەر ئەو کەسانەن کە ماف وتوانای جوڵاندنی سیاسەت و ئابووری جیهانیان هەیە، زیاترلەمە، لە ڕابردوو لە ئێستاشدا ئینکاری لە رولی شاراوەی بازرگانانی زێڕی جولەکە ناکرێت لە ئیدارەدانی روداوەکان، کە تا ئێستاش زێڕ پێوەری سەرەکیە لە نرخی دراو، بازرگانی نێودەوڵەتی وە سەرمایەی ووڵاتان لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
بە درێژایی مێژوو هێزە شاراوەکان وەک رێکخراوی جوراوجور بە شێوازی نهێنی لە سەرانسەری جیھان کاریان کردووە وە بو گەیشتن بە ئامانجەکانی خویان پەنایان بردووە بەر کردارەکانی وەک تیرۆر، ئاژاوەگێڕی، روواندنی تویی دووبەرەکی وە کونترۆل کردنی نوخبە سیاسیەکان بە شێوازی هەمەجۆر. جێگەی سەرنجە کە گرنگترین ئامانجیان بێجگە لەوەی کۆکردنەوەی پارە وە سامانی جیهانیە، بەلکو ئامانجی گرنگتریان کونترول کردنی کوی کاروباری جیهانە.
لە کوتایدا باشترین بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەم راستیانە دەکرێت ئەمانە بێن: بوچی جیهان هیچ کاتێک بە بێ شەرو ئاژاوە نەبویە، بوچی کوی ئەم شورش و شەرانە، هەوڵە نێودەوڵەتیەکان وە رێکخراوە جیهانییەکان نەیانتوانیوە کێشەکان چارەسەر بکەن وە ئاشتی فەراهەم بکەن، بوچی تویی دووبەرەکی جیهانی داپۆشیوە وە چەندین بۆچی تر! بۆیە گۆمانتان لە وە نەبێت کە جیهان گیرودەی دەستی سەرمایەدار و هێزە شاراوەکانە وە چەندین هوکاری نادیاری تڕ.
Top