سەرکردەی کاریزما

سەرکردەی کاریزما

سەکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ھەرگیز چاوی لە مەرامە شەخسی و تایبەتییەکانی نییە و ئامانجی تەنھا بەدیھێنانی خەونی میللەتەکەیەتی، ڕاستگۆیە لەگەڵ گەلەکەی و ڕاستییەکان بە میللەتەکەی دەڵێت ھەرچەند تاڵیش بێت، خاوەنی مەبدەئی خۆیەتی و لە پێناو دەستکەوتێکی دیاریکراو سازش لە بیرو بۆچوونەکانی ناکات.
کەسایەتی کاریزما زۆر گەورەیە و من ناتوانم واتای تەواوی بدەمێ لە وتارێکدا، بەڵام بە پێویستیشم زانی باسێک لەسەر ئەم بابەتە بنووسم، کەسایەتییە کاریزماییەکان کەم و دەگمەنن بە تایبەتی لە چینی گەنجاندا کەمینەن، کاریزما چەمکێکە دۆزینەوە و درک پێکردنی گران نییە، بەڵام ئەستەمە پیناسەی بکەی، کاریزما لەبنەڕەتدا وشەیەکی یونانیە بە واتای شکۆ، خۆشەویست، ھـێزیکی لە ڕادەبەدەر، جادو لە کەسایەتیەکدا دێت!
لە ڕوانگەی ماکس ڤیبەر سۆسیۆلۆژی ئەڵمانی، چەمکی کاریزما «بریتییە لە حاڵەتێکی ھەڵاوێرد و ڕیزپەڕ و ئیستسنائی چۆنایەتی کەسێک، کە ئەو کەسە وەک سەرکردەیەک ڕۆڵ دەگێڕێ و توانستدار کراوە بە تایبەتمەندی زۆر جیاواز لە کەسانی دیکە، یاخود سەرکردەکانی زەمەنی خۆی، یان بەلانی کەم ھێزێکی نائاسایی دەگمەنی لە چاو ئەوانی دیکەدا ھەیە.
کاریزما واتا (Charismata) ی یۆنانی، بەمانای فەڕی یەزدانی، شکۆ، توانای کارکردنەسەر کەسانی دی، سام و ھەیبەت) دێت، بەپێی دەستوورەکانی سانت پۆڵ ئەمانە بەھرەی ئاسمانین کە بەجیاوازییەوە بەسەر باوەڕداراندا دابەشکراوە و بۆ ئەنجامدانی ھەندێ ئەرکی تایبەت شیاویان دەکات. لەوانە: فێرکردن، شیفا بەخشین، پێشبینی، سەرچاوەی ئەم بەھرانە (روح القدس) واتە ڕۆحی پیرۆزە، بەبێ یارمەتیی ڕۆحی پیرۆز باوەڕداران نەیاندەتوانی ھیچ یەکێک لەم ئەرکانە بەجێ بگەیەنن، تەنانەت باوەڕ بە مەسیحیش بھێنن.
بەکارھێنانی عەلمانییانەی کاریزما، بەجیاوازی لەگەڵ مانا دینییەکەیدا، پتر لە ھەمووان دەگەڕێتەوە بۆ ماکس ڤێبەر (کۆمەڵناسی ئەڵمانی ١٨٦٤- ١٩٢٠). ھەرچەندە ئەو یەکەم کەس نەبوو ئەوەی بەکارھێنا،
خەباتی رزگاری خوازنەی گەلانی جیھان و تەنانەت قوتابخانەی ئایینی و کولتوریییەکان تەژین لەو رەمز و خەباتکارانەی، کە بە نرخی ژیانی خۆیان رێبەرایەتیی رەوت و پرۆسەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان کولتووریان کردووە. سمبولەکان بە وێنە، گێڕانەوە و پەیامەکانیان وێنەیەکی کورت و پوخت لە بارودۆخەکان پێشان دەدەن. بەشێک لە کاریزماکان لەگەڵ قوربانیدان و فیداکاری لە پێناوی گەل، ئازادی و خاکدا گرێدراون و تایبەتمەندیی گەورە دەبەخشنە مرۆڤە خاوەن بەھرە و رەمزەکان. ئەو جۆرە لە کەسە کاریزماکان سەرکردایەتی و رێبەرایەتی گەیشتن بە دوا‌رۆژێک دەکەن، کە لەمڕۆ باشترە و ھەڵگری ویستی زۆرایەتیی نەتەوەیەک یان کۆمەڵە خەڵکێکە. کاریزما نەتەوەیی و خەڵکی‌یەکان جیاوازن و ھەر سیاسەتکار و رێبەرێک خاوەنی مەرجی بوونە کاریزما و سمبولی گشتی نییە، کەناسنامە وناسنامەی نەتەوەیی بۆ ھەموو گەلانی جیھان خاوەنی تایبەتمەندی وگرنگی بەڵگەنەویستی خۆیەتی، دەتوانرێ بگوترێت کە ناسنامەی نەتەوەیی لەراستیدا دنیامیکێتی ھزری نەتەوەییە لە ڕووبەری ژیان وژیاری نێونەتەوەیدا.
سروشت و خەسڵەت لە خاڵە گرنگەکانی کەسێتین. سروشتی کەسێتی مەبەستمان لەو پێکھاتەیەی کەسێتییە کە بەشێوەیەکی بەرفراوان پەیوەندی بە پێکھاتەی جینییەوە ھەیە و لەگەڵ لە دایک بوونەوە دیاریکراوە سەبارەت بە کاردانەوە دیاریکراوەکان، کە لە ژینگەوە دەوروژێنرێن یان بە تایبەت لەگەڵ بزوێنەرە سۆزدارییەکاندا ڕەنگدانەوەیان دەبێت. ئەمانە ھەمووی کاریگەری گەورەن کە لە ڕێکخستنی کەسایەتیدا ھەیە و ڕۆڵی گرنگ دەبینن. ئەو پێکھاتە جیاکەرەوانەی کە لەگەڵ لە دایک بوونەوە پەیدا دەبن، خەسڵەتی ئەرێنی و سروشتی دڵخۆشی و تێڕوانین لە پاداشتەکانی ژیان درووست دەکەن، لەبەرامبەر خەسڵەتی نەرێنی و شێوە و بڕی چەشتنی ئازار و کاردانەوەکانی توڕەیی، کە ئەم دوو پۆلە لە پێکھاتەی سروشتییەوە پردێکی گرنگ لە نێوان بایۆلۆژیا و سایکۆلۆژیای کەسێتییەکدا دروستدەکەن.
لەکورستان بارزانی سەرکردەیەکی کاریزما لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست، بارزانی قوتابخانەیەک بوو بۆ دیموکراسی و کوردایەتی، سەنگەرێکی بەھێز بۆ شوڕش و پێشمەرگە، ھیوایەکی لەبن نەھاتوو بۆ گەلەکەی، کاریگەری (مستەفا بارزانی) و ڕێبازە پیرۆزەکەی لەسەر بزاوتی کوردایەتی بۆ سەدان ساڵی تر دمێنێتەوە، سەرکردە مەسرور بارزانی یەکێکە لەو گەنجە کاریزمایانەی کە لەماوەیەکی کورتدا توانی ببێتە کاریزمای ئەم سەردەمە سەرەڕایی ھەموو قەیرانە ناوخۆیی ودەرەکیانەی بەرۆکی کوردستان وخۆرھەڵاتی ناوڕاستی گرتووە، بەھەموو توانایەکی لەحکومڕانی خۆی خزمەت بەھاوڵاتیانی کوردستان دەکات، دڵنیام ئاییندەی کوردستان بەرەو گەشبین تر ھەنگاو دەنێت، مێژوو دەیسەلمێنێت کە ھاوشان وھاوخەباتی ئەو سەرکردە گەنجە وێنای نییە.
کۆمەڵێک توێژەر لەزانکۆی تۆرنتۆ لەکەنەدا لەئەنجامی نوێترین توێژینەوەکەیاندا کە نزیکەی ١٠٠٠ھەزار کەس تێیدا بەشداربوون شەش تایبەتمەندیان دیاریکردووە بۆ کەسی کاریزما کە ئەمانەن.
۱-ئامادەییەکی بەھێزی ھەیە لەو جێگەیەی تێیدایە.
۲-توانایەکی بەھێزی ھەیە لەدروستکردنی کاریگەری لەسەر کەسانی تر.
۳-دەزانێت چۆن ھەستی ئارامی وپشوو بەکەسانی ترپیشان بدات.
٤-کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرکردەیی تێدایەو دەزانێت چۆن کۆمەڵێک بەڕێوەبەرێت.
٥-ھەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی دەبینرێت.
٦-دەتوانێ لەگەڵ ھەموو کەسێکدا ھەڵسوکەوت بکات.
Top