بارزانی .. تاکه هیوا

بارزانی .. تاکه هیوا


جۆن بۆلتۆن راوێژکاری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا، کە بەم دوواییە دستی لە کار کێشایەوەو، لەوانەیە دەست لە کارکێشانەوەی تا رادەیەک پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەبێت.
لە نوێترین کتێبیدا، بە ناوی" ئەو ژورەی کە لێی قەوما"، جۆن بۆلتۆن باسی بابەتێکی هەستیار دەکات، ئەگەر بۆ ئیدارەی ئەمریکاش گرنگ و هەستیار نەبوبێت، بەڵام بۆ کورد گرنگ هەستیار بووە، کە وا لە کورد دەکات جارێکی تر بیر بکاتەوە، لەمەر هەڵوێستی فەرمی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی کوردو چارەنوسەکەی، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان.
جۆن بۆلتۆن لە بەشێکی کتێبەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە "ترامب کەیفی بە کورد نایەت"، لە درێژەی بابەتکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە ترامب گوتیەتی "کورد بەردەوام رادەکەن و خۆیان بە دەستەوە دەدەن" !؟.
با دور نەڕۆین لە وەڵام دانەوەی ترامپ، تەنها ئەوە دەڵێین کە بەرگری کورد و هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستانی داعش و، داستانەکانی پردێ و سحێلا باشترین بەڵگەن لەسەر هێزو قارەمانی کورد.
ئەوەی مەبەستمانە، شتێکی جیاوازە، وەکو پرسارێک دێتە پێش، ئەویش ئەوەیە، ئایە قسەکانی بۆلتۆن بە زاری ترامپ، نامەیەکی شاراوە نەبووە بۆ عیراق و وڵاتانی دەوروبەر، کە دەتوانن فشارەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان زیاد بکەن؟.
با هەرەشەکانی ئێران و هێرشەکانی تورکیا بە هەموو ئەجنداکانیانەوە بەلاوە بنێین، با باسی هێزە عیراقیەکان بکەین بە هاوکاری تاقمی خیانەتکاری ١٦ی ئوکتۆبەر، کە چەند رۆژێکە هەوڵی بەزاندنی سنورەکانی کەرکوک و گەرمیان دەدەن.
ئایە قسەکانی بۆلتۆن پەیامێک نەبووە بۆ عیراق کە لە بەرنامەی ترامپ دا کورد کێشەیەکی سەرەکی نیە و ترامپ ئامادە نیە پشتگیری یان بکات، کە واتا هەڵگردنی چرای سەوزە بۆ عیراق کە دەستێوەردان لە ناوچە سنوریەکاندا بکات.
بە واتایەکی تر، رێگا بدات بۆ گەرانەوە بۆ هێڵی ٣٦، ئەگەر فراوانتر نەبێت.
هیچ پێشبینی یەک ناخامە ئاراوە سەبارەت بەم خاڵەو ئەنجامەکانی، کە لەوانەیە مەرسیدار بن.
تەنها ئەوە دەڵێم، کورد تاکە هیوای بۆ رزگار بوون لەم دۆخەدا، جەنابی رابەرو سەرۆک بارزانی یە.
تەنها ئەو دەوانێت پێشبێنی ئەنجامەکان بکات ، تەنها هەر خۆیشتی دەتوانێت رێگا چارەی گونجاوی بۆ دۆزێتەوە، کە هەرێمی کوردستان پرسی کورد بە گشتی پارێزراو بن.
Top