خیانەتێک وەک تاوانی نیشتمانی

خیانەتێک وەک تاوانی نیشتمانی

ماوەیەکی زۆرە چەند دەنگێکی نەشاز دەیانەوێت جارێکی تر بانگەشەکانیان بۆ لەباربردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ، لەم ھەنگاوەشدا چەند ئامانجێکیان ھەیە، لەوانە سوود وەرگرتن لەنەیارانی کورد و دوژمنانی لەمێژینەی بزاڤی کوردایەتی، ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە ئەم کەسانە پێویستە وەک تاوانبار لەدیدی ئاسایشی نیشتمانیەوە تەماشا بکرێن، لەرێگەی یاساوە دادگای بکرێن.
ئەوەمان لەیاد نەچێت خیانەتکارانی ناوخۆ بۆ جێبەجیکردنی مەرامەکانیان ھەمیشە سوودیان لە جیۆپۆلۆتیکی باشووری کوردستان بینیوە، چونکە ھەرێمەکەمان لە چەقی ململانێیەکان و لە نێوان چوار وڵاتی داگیرکەردایە کەچاویان بەقەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت، ئەمەش وایکردووە خیانەتکارانی ناوخۆ بتوانن لەم رێگەیەوە سوود لەسۆزی دوژمنان وەربگرن و پشگیری لەم بوارەدا بەدەست بھینن، بەتایەبتی لەدوای سەرکەوتنی پێشمەرگە و حکومەتی ھەرێم بەسەر داعش، نەیار و دوژمنانی کورد دەستیان بە کڕینی خەڵکانی نەفس نزم کرد، بەتایبەتی نەیارانی کورد زۆرباش دەزانن شلەقاندنی باری کوردستان ئامانجی دوژمنی کوردە، بۆ بێ ھێز بوون و دوورکەوتنی کورد لە خەون و ھیوای سەدان ساڵی لە سەربەخۆیی، بە تایبەتی کە دەرئەنجامی رێفراندۆم ئەم خەونە و ھیوایەی کورد بە زەقی ھێنایە بەرچاوی ھەموو جیھان.
خەونی دوژمنان
دوژمانی کورد سالانێکە خەون بەلەناوبردن و سڕینەوەی ھەرێمی کوردستان دەبینن، بەتایبەتی سەرکەوتنی کابنیەی نۆیەم لەکارەکانی ھەنگاونان بەرەو چاکسازی و بەھیزکردنی پێکەی ھەرێم لەسەر ئاستە جیاوازەکان وایکردووە نەیارانی کورد و خیانەتکارانی ناوخۆ ھەموو ھەولەکانیان لەم بوارەدا بخەنەگەڕ، بەتایبەتی لە سیاسەتی ئاسایشی نەتەوەیدا تارادەیەکی باش جۆرە سەرکەوتنێک بەدی کراوە، ئەمەش وایکردووە نەیارانمان ھەولەکانیان چڕبکەنەوە بەچەند شێوازێک دوژمنایەتی قەوارەکەمان بکەن.
بێگومان خیانەتکارانی ناوخۆ لەم نێوەندەدا سوودێکی باشیان لە شۆڤێنیەکانی بەغدا وەرگرتووە، بەتایەتی ھەولەکانیان بۆ زیادکردنی ئالۆزییەکانی نیوان ھەرێم و عێراق وەرگرتووە، بەتایبەتی لە بەغدا ھەریەک لە غالب و ھۆشیار عەبدولا و سەرکەوت شەمسەدین وەک نوێنەری خیانەت لەزووە خۆیان بەعەرەبە شۆڤێنیەکان ناساند لەناوخۆش سۆران عومەر و ھاوئاوازەکانی کەوتنە پەلاماردان واتا ئەمەش کەروودەدات، دەچێتە قالبێکی زۆر جیاوازەوە چونکە لەنەخشەیەکی ئامادەکراو دەچێت کەلەنێو مەتبەخی سیاسیە شۆڤینیەکاندا ئامادەکراوە لەلایەن کۆمەلێک کوردی خۆفرۆشی نەزانیشەوە جێبەجی دەکرێت.
سەرەتایی ھەولەکان
باردۆخی ئێستای کوردستان نەخوازراوە، لە قەیرانێکی داریی و تەندروستیدایە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو خیانەتانە یەکە یەک لەدوای یەک بە کورد و کوردستان دەکرێت، کە بوویتە ھۆکاری نە ناردنی بود‌جە و مووچە لە لایەن بەغدا، کەسانێکی وەک غالب و ھۆشیار عەبدوللا و سەرکەوت شەمسەدین لەسەرەتای سالی ٢٠١٩ ھەولەکانیان بۆ دژایەتی کردنی ھەرێمی کوردستان دەستپێکرد،بەلام ئەوەی ھەلەی ستراتیژی بوو رێگەیان پێدرا، لێپێچینەی یاساییان بەرامبەر نەکرا، ئیتر ئەو تاوانبارانە سوودیان لەدۆخەکە وەرگرت، بەھۆی گرژی و نالەباری رەوشی عیراق توانیان پەشە بودجەی کوردستان ببرێت.
ئاسایشی نەتەوەیی
بیگومان دۆسییەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی بریتین لە دۆسێی ناوخۆی ھەر قەوارەیەک کە پەیوەستە بە دامەزراوەکان و سیستەمی سیاسی و سەقامگیری، ئەمە چەند دامەزراوەیەک دەگرێتەوە دۆسیەی ناوخۆ، دامەزراوەی ئاسایش و بەرگری، ئابووری، کۆمەڵایەتی، زانست و تەکنەلۆجیا، پێکھاتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشت و گوزار، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی حکومی و غەیرە حکومی، لیرەدا دەبێت ئەو راستیە بزانین کە ھەنگاوەکانی خۆفرۆشانی کورد لەرێگەی جیاوازە ھەرەشە لەئاسایشی نەتەوەیی دەکات چونکە ئاسایشی نەتەوەیی ھەرێم بەھۆی ھەلسووکەوتی ئەو چەند خۆفرۆشەی باسمان کرد ڕووبەڕووی چەندین ھاوکێشەی مەترسیدار و ئاڵۆز دەبێتەوە.
سۆشیال میدیا
وەک لەپیشەوە باسم کرد ھەرشەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیمان لەئاستیکی زۆر مەترسیداریە نەیارامان لەم بوارەدا سوودێکی باشیان ئامێرەکانی سۆشیال میدیا بینیوە، تەنانەت بەبروای من لەم قۆناغەدا ھەندێک لەدڕندەکان لەرێگەی سۆشیال میدیاوە مەترسیەکی گەورەیان بۆسەر قەوارەکەمان دروستکردووە، بۆ ئەرکی ھەموان بەشێوەیەکی یاسایی رێگە لەم ھەولانە بگرین، ھەر لەبانگەشەکردن لەدژی حکومەتی ھەرێم و بەسیاسی کردنی کۆرونا و تادەگاتە بابەتی تر.
رۆلی یاساناسان
لێرەدا گلەی لەخۆفرۆشان ناکەم چونکە ئەوانە ھەمیشە دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان کۆمەلێک ئیمیتیازات و قازانجی شەخێیان دەست بکەوێت، بەلام ئەوەی گرنگە پێویستە بەئاماژەکردنە، ئایە تیمی یاساناسی خۆمان چی دەکەن، ئەی ئەوان لەناو پەرلەماندا لێژنەی یاسایی ھەڵویستی چیە، ئەوەی تووشی گلەی دەبێت لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانە چونکە پێویستە ھەر زوو یاسایەک گەلا بکەن ئەو کەسانە وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەل بکرێت.
بۆ نموونە ئەگەر کەمێک ئاوڕ بۆ رابردوو بدەینەوە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بخەینەوە نیو زھنی خۆمان دەبێت ئاگاداربین ئەوان چ ستراتیجییەت و سیناریۆیەک لەلایەن خیانەتکاران و نەیاران ئامادە کراوە، بە تەواوی بیخوێنینەوە، بەلکوو نابێت تەنیا وەک بابەتێکی سادە تەماشای رووداوەکان بکرێت چونکە پێشتر کاتێک کەسانێک کەوتنە دژایەتی کردنی ریفراندۆم ، لەچوارچیوەی نەخیر دروشمیان بەرز دەکردەوە ، ئەگەر بەیاسایەکی نیشتمیانی دادگای بکرابانایە ھەرگیز کارەساتی وەک ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر رووی نەدەدا، بەلکوو ئەو تاوانبارانە دەبوونە عیرەت و سزای میللەتیان وەردەگرت، یان ھەرھیچ نەبێت دوای ئەو کارەساتە جەرگبرە و خیانەتی ھەندێک بەناو سیاسەتمەدارانی ناوخۆ داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان پێویست بوو بۆ ھەتاھەتایی رێگری لەو کەسانە بکرێت و بەیاسایەک سزا بدرێن کەیاسایی گەل بێت.
ئەوەی ئەمرۆش روودەدات کەسانێک بانگەشەی لەناوبردنی ھەرێمی کوردستان دەکەن بابەتێکی سانا نیە بەلکوو دەرگایەکە بەرەو زۆر رووداوی تر پێویستە لەرێگەیەی یاسایەکی گەڵالەکراوەوە تاوانباران راپێچی بەردەم دادگا بکرێن و قورسترین سزای گەل وەربگرن، چونکە ھەنگاوەکانی ئەوان سەرەتا سووکایەتیە بەخۆینی شەھیدان و زیندانی سیاسی و ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانیەکان.
بۆیە ناکرێت رێگە بەکەسانێکی نەفس نزم بدرێت خەونی سەدان سالەی میللەت لەبار بەرێت، ئیستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستانە پێویستە ئەوان لەرێگەی یاسایەکەوە بۆ ھەتا ھەتایی تاوانباران سزا بدەن، وەک تاوانی نیشتیمانی بناسرین.
• کارگێڕی لقی ١٦ ی پارتی دیموکراتی کوردستان
Top