ئاوەدانبێت کوردستان ...
July 14, 2020
وتار و بیروڕا
حکومەتى هەرێمى کوردستان ، سەرەراى بارودۆخى ناهەموار بەهێمنى ئەرکەکانى جێبەجی دەکات و راستگویی خۆى دەسەڵمێنێت ، هەنگاو بە هەنگاو پەرە بە کارە خزمەتگوزارییەکان و خورێکخستنەوە دەدات ، پروسەى چاکسازى لە برەودایە ، روژى شەممە ١١-٧-٢٠٢٠ گەورەترین پروژەى ستراتیجى رێگەوبان بە درێژایی (١٤٦) کم و بە گوژمى (٤٠٠) ملیار دینار لە سلێمانى دەستیپێکرد ، ئیمرو ١٤-٧-٢٠٢٠ ، لە قەزاى خەبات پروژەى وێستگەى هەڵمى وەبەرهێنانى کارەبا کرایەوە و بەرێژەى (١٠% )ى کارەباى کوردستان زیاد دەکات ، هەروەها وابریارە لەم نزیکانەدا بەردى بناغەى کارگەى وەبەرهێنانى (شەکر) لە رانییە دابنرێت لە لایەن کەرتى تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت ، شان بەشانى ئەم ئەرکانە ، کێشەى بەروبومى هاوینەى جوتیاران بەرەو چارەسەرکردن دەچێت بە بەگەرخستنەوەى هەردوو کارگەى وەبەرهێناى دووشاوى تەماتە لە (حەریرو شارەزور). ئاوەدانبێت کوردستان.
تێبینى : چەندین پروژەى دیکەى رێگاو بان و کارەبا و سەکتەرەکانى تر لە جێبەجێکردندان .گرنگترینیان ئێستا (رێگاى دوو سایدى هەولێر - دهوک ، جادەى ١٥٠م هەولێر و شەقامى دووسایدى گەرمیان ).