خەباتمان بۆ شكۆمەندی و سەربەستی گەل و نیشتیمانە ..

خەباتمان بۆ شكۆمەندی و سەربەستی گەل و نیشتیمانە ..

خەتای ئێمە نییە ، ئەگەر بڵێین كە عێراق یەك پارچە نییە ،بەڵكو گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەن رۆژەهەڵاتی ناوین و بەتایبەت لە باشووری كوردستان وەك بەشێكی بە زۆر لكێنراوە بە عێراقی دروستكراو و بەزۆر لكێنراوە هەمیشە خاوەن تایبەتمەندی و رەسەنایەتی تایبەت بە زمان و كەلتوورە و ئازایەتی و قارەمانییە و رەتكردنەوەی ژێر دەستی تێیدا بەدی كراوە و دەكرێ‌. هەر ئەوەش بوو لە نێو جەرگەی چوار وڵاتی داگیركەر دا ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا و سەركەوت و بە هەموو دونیایی گووت لە خاك و سەربەخۆیی خۆی خۆش نابیً. ئێستاكەش جارێكی تر نێوان هەردوو میلەتدا كورد و عەرەب هەیە، كەچی دەیانەوێ لەگەڵ یەكتر بمێنین و هەرێمی كوردستان لە عێراق جیا نەبێت و نەبێ بە وڵاتێكی سەربەخۆ، بە بیانووی ئەوەی ئەوان بڕوایان بە عێراقێكی یەكگرتوو هەیە, كەچی هەر ئەوانن دەڵێن كورد تاكە دۆستی وڵاتانی رۆژئاوا دەبێت نەك تەنیا لە عێراقدا، بەڵكو لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە پارێزەری سەلامەتی پڕۆژە و هاووڵاتییانیان بێت لەژێر دەسەڵاتی هەرێمەكەدا، رەنگە بپرسی ئەمە بۆ وایە؟ پێت دەڵێم ئەمە بەشێكە لە دووڕوویی و بەرژەوەندیخوازی رۆژئاوا بۆ دەرەوەی وڵاتەكانی خۆیان.

دەیان ساڵە گەلی كورد ، هەموو رێگەیەكی بۆ چارەسەری كێشەكانی كە خاك و مافە لەگەڵ دەسەڵاتدارە یەك لە دوای یەكەكان تاقی كردەوە ، بەڵام هەموو جارێك عێراق پەشیمان بۆتەوە لە بەڵێنەكانی و بە خراپترین شێواز مامەڵەی لەگەڵ گەلی كورد كردووە .. زۆربەی دەسەڵاتدارە عەرەبە شۆڤێنی و مەزهەبییەكانی عێراق بەهۆی كاریگەریی حوكمڕانەكانیانەوە، هیچ حیسابێك بۆ بەڵێن و یاسا و دۆستایەتی و برایەتی ناكات تەنیا حیسابی هێز دەكات و كێ بەهێز بوو ملی بۆ ڕادەكێشێت، بەڵام ئەگەر ئەو بەهێز بوو لە بەرامبەر لایەنەكەی تردا، چی بۆی بكرێ لە دژی ئەنجامی دەدات و قسوور لە خراپی بەرامبەری ناكات، وەك سەدام حوسێن و سیستمی بەعس كە هەڵسا بەرامبەر وێرانكردنی گوندەكان و ئەنفال و كۆمەڵكوژی و كیمیابارانكردنی كورد، میللەتی جوولەكە و مامەڵەكردنی حوكمڕانەكانی عەرەب بەرامبەریان، جوانترین بەڵگە و نموونەن كە ئەوانە تەنیا حیساب بۆ هێز دەكەن، جوولەكە تەنیا بە نزیكەی 4 ملیۆن كەسەوە سەرجەم دەوڵەتە عەرەبییەكان پێی ناوێرن، چونكە ئەوان بۆ هەر شارێكی عەرەبی بۆمبێكی ئەتۆمیان داناوە، چەند ساڵە فەلەستینییەكان لەژێر زوڵم و ناڕەوایی جوولەكەدا دەژین، كەچی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەرەبی بەرگری لە فەلەستینییەكان ناكەن و تەنیا پارەیان دەدەنێ و ئەوەندەی تر ماڵوێرانیان دەكەن، تەنانەت عەرەبەكان بۆیە دان بە مافی ڕەوای میللەتی كورد نانێن چونكە هێزی نییە، لەكاتێكدا گەلی كورد مافی ئاسایی و سروشتی و ئایینیی خۆیەتی خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ بێت

بە درێژایی ئەو ئەزموونەی رۆژئاوایییەكان لە عێراقدا هەیانبووە و لەو ماوەیەی لە عێراقدا ژیاون, بۆیان ئاشكرا بووە كە ئارامی و تەناهیی عێراق شتێكی ئەستەمە بەهۆی ئەو ناپاكی و گەندەڵییەی لە ناوخۆیدا هەیە، تەنانەت دەزگەكانی تەناهیشی لەو وڵاتە گرتووەتەوە و گیانی كارمەند و دۆسیە هەستیارەكانیشیان سەلامەت نییە.دەزگەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە زۆر دڵسۆزانە كار دەكەن، لەگەڵ ئەوەی كە شتی زۆر هەیە بتوانێ ئەم بارۆدوخە لێك بترازێنێ و لەناوی ببات و دراوسێكانی دوژمنی ئاشكرامانن، بەڵام خۆڕاگری و دڵسۆزی ئەوان، پاراستنی ئارامی و تەناهیی خەڵكی دەستەبەر كردووە.خۆ زۆر هۆكار هەن بۆ نەبوونی ئارامی لە كوردستان، لەوانە كێشە ناوخۆیییەكانی ناوماڵی كورد، نەوت و كێشەكانی كورد لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی و پێوەندی كەسایەتی سیاسیی كورد لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ كە هەموویان دەتوانن مەترسی لەسەر ئارامی هەولێر و هەرێمی كوردستان بە گشتی دروست بكەن. بەڵام ئێمە بەخۆشحاڵییەوە لە ئارامیدا دەژین و ئەمەیش نیشانەی پیشەییبوونی دەزگەكانی ئاسایشە و هەر ئەمەش وایكرد كە جارێكی تر هەولێری پایتەختی كوردستان و جیاوازبوونی لەگەڵ بەغدا كورد بە هەموو جیهان بناسێنێت.

ئەوانەی دوێنی چاو ساغ و رێنیشاندەری نەیارانی گەلی كورد بوون بۆ دژایەتی كردنی دۆزی كورد ، هەمان ئەو كەس و لایەنانەن كە ئەمرۆش بە هەمان شێوە دهۆڵی عێراقچێتی دەكوتن لە بەرانبەر چەند بەڵێن و تمەن ودیناری نەیارانی گەلەكەمان ..

گەلی ئێمە خاوەن هەزاران شەهید و خەباتێكی دوور و درێژە لە پێناو سەربڵندی نەك قبوڵكردنی ژێر دەستی و پاشكۆبوون .. بۆیە، باجی هەموو پیلانگێری و گوشارێكی داوەتەوە تا گەل و نیشتیمانەكەی سەرفراز بێت و بگاتە بە مافەرەواكانی ..
Top