کردار لەبری دروشم

کردار لەبری دروشم

ھەندێک کەس و لایەنی سیاسی بە دروشم دروشم بازی خەڵکی چەواشەدەکەن، بێ ئەوەی لە ڕووی خزمەتگوزاری گشتییەوە ھیچ کردارێکیان نواندبێت، بەتایبەت بۆ پارێزگای سلێمانی، و ھاوکات ھەموو ھەوڵەکانی خۆیان چڕکرد بوویەوە بۆ لێدانی شکۆی پارتی و بارزانی.

لە ھەموو قۆناغەکاندا پارتی و بارزانی بە کردار وەڵامی بەرامبەرەکەیان داوەتەوە نەک بە دروشم، ئەگەر زۆر دوور نەڕۆین ھەر لەو ماوەیەدا وەکو حزبی سەرەکی دەسەڵات بۆ ڕووبەرووبونەوەی پەتایەکی کوشندەی وەک کۆرۆنا کە ھەموو جیھانی داپوشی بوو، پارتی و سەرۆکی حکومەت بە بێ ھیچ فەرق و جیاوازیەک خزمەتگوزاری تەندروستی و ھاوکاری مادی مەعنەویان گەیاندە ھەموو شوینێکی ئەم کوردستانە.

ھەروەھا ئەوەی ئەمڕۆش جەنابی مەسرور بارزانی پێی ھەستاوە بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لە پرۆژە ھەرە ستراتیژییەکانی سلێمانی ھەمان ئەو کردارە دەسەلمێنێت و ئاماژەیەکی ڕوونە کە پارتی و بارزانی ئەھلی دروشم و دروشمبازی نین بەڵکو بە کردار خزمەت بە ھاونیشتیمانیان دەگەینن لە ھەر کوێیەک بێت.

دەبێ ڕای گشتی کوردستان ڕەش و سپی لە یەک جیا بکاتەوە کە کام حزبی سیاسی خۆی بە خاوەنی مەینەتی و ئێش و ئازارەکانی گەلەکەی دەزانێت و ھەمیشە بەرگریان لە گەل و وڵات کردوە، و ھەرەشەو پەلاماری دوژمنە دڕندەکانی کوردستانی ڕواندوتەوە، وەکو دیوارێکی پوڵایین سەنگەری لە دوژمنان گرتووە بۆ پاراستنی کەرامەت و ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستان.

ئێمە لە وتارێکی پێشوشمان جەختمان لە ھۆشیاری کردەوە وەک پرەنسیپێکی گرنگ بۆ کۆمەڵگەمان ! بویە پێویستە ڕای گشتی کوردستان بە ھۆشیاریەوە سەیری ئەم لاو و ئەولای خۆیان بکەن چیتر قبوڵ نەکەن خوڵ بکرێتە چاویان لە لایەن چەند کەسێک و تاقمێکەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بویە لێرەدا ئەو لایەنانەی کە پێوەندیان بە ھۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگەوە ھەیە، دەبێ ھاوکات لە گەڵ ئەنجامدانی ھەر کارێکی باش کە تەعبیر لە خزمەتکردنی ھاوڵاتیان بکات ئەوانیش لە ڕووی مەعنەویەوە ڕۆڵی خۆیان ببینن بە شێوەیەکی ڕاست و درۆست لە ھۆشیار کردنەوەی خەڵک تاکو ڕای گشتی حەقیقەتیان بۆ دەربکەوێت.
Top