گەنج وکۆمەڵگە

گەنج وکۆمەڵگە

ئاشکرایە لە۱۷ی دیسەمبەری ساڵی ۱۹۹۹بەرەسمی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکان بڕیاردرا ١٢ ی ئاب وەک رۆژی جیھانی گەنجان دیاری بکرێت ساڵانە لەھەموو جیھاندا یادی دەکرێتەوە.
گەنج چییە؟
بەپێی پێناسەیەکی نێودەوڵەتی، گەنجان بریتین لەو تاکانەی تەمەنیان لە نێوان چواردە بۆ بیست ‌و چوار ساڵدایە. ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و فێرکردن (یونسکۆ)، ئاماژە بەوە دەکەن کە گەنجان (١٨%)ی دانیشتووانی جیھان پێک دێنن، بەو پێیە (١.٢) ملیار کەس بە گەنج ھەژمار دەکرێن. واش پێشبینی دەکرێت کە لە داھاتوودا تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی ڕێژەی ٧٢ ملیۆن کەسی تر بکەونە ژێر ئەم پۆلێنەوە. ڕاپۆرتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی گەنجانی نەوەی ئەمڕۆ، بەرزترە لە ھەموو ڕێژەکانی تری مێژوو، بەڵام ھەرچەند ئەم ژمارەیە زۆر بێت، بەرامبەر زیادبوونی ڕێژەی بەساڵاچووان بەردەوام لە کەمیدایە، لەھەرێمی کوردستانیش بە پێی پێوەرەکانی دانیشتووانناسی ھەرێمی کوردستان زیاتر ٤٠%ی گەنجن و خاوەنی وزەی گەنجانەن، لەگەڵ بوونی ئەم کۆمەڵگە گەنجە زۆربەی سێکتەرەکانی کۆمەڵگە تووشی قەیران بوون و وزەیان لێ بڕاوە و ساڵ بەساڵ قەیرانەکان قووڵتر دەبنەوە.
گەنج وەکو پێکھاتەیەکی سەرەکی کۆمەڵگە رۆڵی دیاریکراویان لە بەرەوپێشچونی کۆمەڵگە ھەیە، زۆربەی کات چالاکبوونی گەلێک یاخود کۆمەڵگەیەک بە چالاکبوونی گەنجان دەپێورێت، چونکە گەنجان ھێزی راستەقینەی کۆمەڵگەن، ئەو وزەیەن کە ھێشتا خەرج نەکراون و ئامادەن کەواتە گەنج پێویستە پەروەردەیەکی ڕۆشنبیری پێشکەش بکرێت و وچاوەڕێی ئاسۆی ڕوونی لێبکرێت، کەئەمەش یەکێکە لەو ھەنگاوانەی گەنجی سەرکردەی لێ دروست دەکرێت وسەرکردەیەکی لێھاتوو بەرھەم دێنێت، ھێزی گەنج واتە ھێزی کۆمەڵگە کە پەیوەستە بە پەروەردەی سەرەتایی و تا تەمەنی ھەرزەکاری، ھەر گەنجە ئەو سەرمایە گەورە و پڕ لە وزە کە دەتوانێت کۆمەگە دەرباز بکات لە کۆی کێشەکان وبەرەوپێشی ببات.
بەواتایەکی تر مافی دەوڵەتیشە چاوەڕوانی داھێنان و تازەگەری بێت لەنەوەی نوێ، ئەویش لە کاتی بوونی زەمینەی رەخساوو لەبار، گرفتی گەنج دەمێکە لە نێوەند و کایە سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکانی کۆمەڵگەی کوردی بۆتە جێی باس و خواس، ھەر یەکێکیش لەمانە و بە خودی گەنج خۆیشیەوە لێکدانەوەی جیا جیا بۆ ئەو کائینە و ئارێشە و خەونەکانی دەکەن، لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا ھەست بەوە دەکرێ، کە ھێشتا پێناسەو شوناسێکی دیاریکراو و ستاندارد بۆ گەنج ئامادەیی نییە، کە ئەمەش وایکردووە بەردەوام خوێندنەوەی نا کامڵ بۆ کێشەکانی بکرێ و زۆر جاریش بە ھەڵە خواست و ویست و ئارەزووەکانی تەوزیف بکرێنەوە، تەنانەت گەنج بە خۆیشی تا ئەم چرکە ساتە لە نێو گێژاوی پرسیار و داخوازی و خۆ یەکلانەکردنەوە دایە و دەتوانین بڵێین نەیتوانیووە وەک پێویست گوزارشت لە خۆی و دونیاکەی بکات.
گەنجی ئەم نیشتمانە دەنگی ناڕەزایی بەرزکردۆتەوە، بەوەی لەسەر ئاستی دەسەڵات و کۆمەڵگە پشتگوێ خراوە، ڕۆشنبیرکردنەوەی گەنج لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا و پشتگیریکردن و دەستگرتن و کۆمەک کردن و ھاوکاریکردنیان لەرووەکانی مادی و مەعنەوییەوە ئەرکی سەرشانی دەوڵەت و پارت و دەزگا ڕۆشنبیرییەکان و کۆمەڵگەیە، بەڵام ئەو کۆمەک و ھاوکاری و پشتگیریکردنە بەشێوازێکی بەرنامە دارێژراو پراکتیزە بکرێت، کە خودی گەنج تەمەڵ و بێ بەرھەم نەکات، بەواتایەکی تر مافی دەوڵەتیشە چاوەڕوانی داھێنان و تازەگەری بێت لەگەنج لە کاتی بوونی زەمینەی رەخساو و لەبار، بەڵام ئەو کۆمەک و ھاوکاری و پشتگیریکردنە بەشێوازێکی بەرنامە داڕێژراو پراکتیزە بکرێت کە خودی گەنج تەمەڵ و بێ بەرھەم نەکات، بەواتایەکی تر مافی دەوڵەتیشە چاوەڕوانی داھێنان و تازەگەری بێت لەگەنج لە کاتی بوونی زەمینەی رەخساو و لەبار، کاتی ئەوە ھاتووە ئیتر ھەنگاوێک بنێین و لەگەڵیدا چینی لاوانیش قسەیان ھەبێت، تا سوود لەدانایی و توانایان وەربگیرێت،
لەم کابینەیەدا دوای چاکسازی وبەرەو پێشبردنی کوردستان پێویستە لەسەر حکومەت وکەرتی تایبەت ھاوکاری گەنج بکەن، بەپێی پڕۆژەوپلانی گرنگ وبۆنەوەی داھاتوو ھەوڵ بدەن وەبەرھێنان وپڕۆژەی بچووک وقەرزی بچووک لەناوخۆی کوردستان بدرێتە گەنج تاکو سوود لەتوانا وبەھرەکانیان وەربگریت.
Top