ھەلوەستێكی خێرالەھەمبەریەك سال تێپەربوون بەسەركابینەی نۆیەم دا
July 10, 2020
وتار و بیروڕا
سالێك بەرلەئێستالە١٠-٧-٢٠١٩كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مسروربارزانی متمانەی لەپەرلەمانی كوردستان وەرگرت ئەرچی ئەم كابینەیەش بەقۆناغێكی سەخت گوزەری كردبەھۆی قەیرانی دارایی ونەناردنی مووچەوبودجەلەلایەن حكومەتی فیدرال ودرێژەكێشانی ڤایرۆسی كۆرۆناودابەزینی نرخی نەوت بەلام لەگەل ئەمشەداكابینەی نۆیەم ھەنگاوی گرنگی ھاوێشتوونەبۆزیاترخزمەتكردنی كوردستانیان كەلێرەداتەنھاھەلوەستەلەسەرئەم خالانەی خوارەوەدەكەین .
*نەھێشتنی گەندەلی وئەنجامدانی چاكسازی كەلەماوەی یەک ساڵی تەمەنی داكاری سەرەكی کابینەی نۆیەم ھەولدان بووبۆنەھێشتنی گەندەلی وئەنجامدانی چاكسازی لەسەرجەم سێكتەرەكان :بەو پێیەی چاکسازی داواکاریی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەرێزمسروربارزانی لەیەكەم ووتاری دالەپەرلەمانی كوردستان بەلێنی دا چاکسازی ئەنجام بدات بۆئەمەش پرۆژەیاسای چاكسازی بەمەبەستی پەسندكردنی ئاراستەی پەرلەمانی كردلەئێستادالەقۆناغی جێ بەجێكردندایەراستە خەڵكانێك زیانیان پێدەگات لە چاكسازی، بەلام بۆچاكردنی رەوشی ئابوور ی كوردستان زۆرپێویست بووكە
پلانی حکومەت بۆ جێ بەجێكردنی یاساكەوکەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داھات، بە ئامانجی بەھەدەر نەدانی داھاتی گشتی سەرکەوتوودەبێت، لەئاییندەدادەرەنجامەكەی بۆھەموولایەك بەدیاردەكەوێت بەئاراستەی دۆزینەوەی سەرچاوەێكی تازەی داھات بۆباشتركردنی بژێوی ھاولاتیان ئەویش بە زیادكردنی داھاتی ناوخۆ بە جۆرێك بۆ دوو ھێندە بەرزی بكاتەوەكەبەھۆیەوە ماف وشایستەداراییەكانی ھاووڵاتییان دابین بكات.
*چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێروبەغدابەرێگای گفتوگۆودیالۆگ كەئەمەش نیەت پاكی كابینەی نۆیەم بەدەردەخات كەدەوێت بەم رێگایەداكۆكی لەسەرمافەكانی خەلكی كوردستان بكات ئەگەرچی گفتوگۆکان بەئارستەی چارەسەركردنی كێشەھەلپەسێردراوەكانی نێوانیان درێژەی كێشاوە بەلام لەگەل ئەمەشداحكوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ كاتێك ئامادەنەبووەدەستبەرداری مافەرەواكانی خەلكی كوردستان بووبێت بەلكوھەمیشەكاری كردوەبەپیێ دەستووری عێراق بگاتە رێکەوتنێك كەماف وشایستەدەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان پارێزراوبن كەئەمەش دەسكەوتێكی نەتەوەیی كابینەی نۆیەمەكەدەستبەرداری مافەیاسایی ودەستورییەكانی خەلكی كوردستان نابێت كەلەدوایین كۆبونەووشی دالەگە ل شاندی دانوستانكارزۆرراشكاوانە سەرۆكی حکومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند بەردەوام دەبن لەگفتوگۆكانیان بەلام بەھیچ جۆرێك سازش لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ناکەین ...
*رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناجێگای ستایشە
كەدەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان مەترسیێكی ھەرەگەورە بوولەسەرمرۆڤایەتی كەسەرتاپای جیھانی گرتەوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە. بە جۆرێك مەترسیداربووكە ھەموو جولەیێكی پەكخستبوو زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەر ی جۆراوجۆری داوە.ھەرلەچوارچێوەیەشدا ھاوشێوەی وولاتان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەستی بە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كردو چەندین رێوشوێنی گرنگی گرتەبەر كە ھەنگاوەكان مایەی ستایش و بەرز نرخاندنن وەسەروەرێكی تری كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەچونكە سەركەوتوو انەبەرەنگاری ڤایرۆسەكەبووەوە
ھەرئەمەشە وای كردھەنگاوەكان ببنەمایەی سەرسامی رێكخراوی تەندروستی جیھانی .
لێرەوەش وێرای دەست خۆشی لەھەمبەركارەگرنگ وستراتیژیەكانی كابینەی نۆیەم ئومێدی بەرداوامیشی بۆئەخوازین لەپێناوزیاترخزمەتكردنی كوردستانیان...