سایکۆلۆژیای سەرلێشێواندن

سایکۆلۆژیای سەرلێشێواندن

کاتێک چەند پەیامێکی جیاواز دوور لە ڕاستی بابەت بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکان بۆ کەسێک دێت پێی دەگوترێت سەرلێشێواندن.
ونکردنی ڕاستییەکان و ئامانجەکان لە کۆتاییدا ناتوانێت بڕیار بدات و ڕاستییەکان بزانیت، زۆر جار سایکۆلۆژیای سەرلێشیواندن وەکو سیاسەتیش بەکار دێت، ئەویش بۆ ئەوەی بابەتە سەرەکییەکان لە بیر تاک بچێتەوە و ھەر بیریشی لێنەکاتەوە، ئەم سەرلێشێواندنە لە سەردەمی میکاڤیللی بەکارھاتووە بۆ بەلاڕێ بردنی بابەتی گشتیی لای خەڵک و بۆ ئەوەی بە شتی بچووک خەریک بن. لەم ژیانەی ئێستادا بەنموونە سایکۆلۆژیای سەرلێشیواندن وەکو قەدەخەی ھاتووچۆ دەکرێت خەلک ھاواری لێ ھەڵدەستێت، قەدەخەی ھاتووچۆ ناکرێت خەڵک تێکەڵ دەکریت کۆرۆنا زیاد دەکات، کارەساتی تەندروستی دەبێت، ھاوین و زستان کێشەی کارەباوسووتەمەنی و ئاو ھەیە، ھەرچەندە نۆرینگەو نەخۆشخانە زیاد دەبێت نەخۆشی جۆراو جۆریش زیاد دەبیت، قۆتابخانەی ئەھلی زیاد دەبێت دابڕانی منداڵان و نەوجەوانان زیاد دەبێت، سەیری ھەواڵەکان دەکەیت جەلتە لێت دەدات سەیری ناکەیت دڵت دەتەقێ، باوەڕ بەھیچ شتێک نەماوە ئەوەندە پەیامی جیاواز و دژ بەیەک لەم وڵاتەدا ھەیە، ڕاستییەکان ونبوون. پیش کۆرۆنا بە منداڵەکانمان دەگوت ئەوەندە یاری ئەلکترۆنی مەکەن خراپە زۆرجار سزامان دەدان کە ‌نابێت ئەوەندە یاری پۆپجی بکەن. بەڵام ئێستا خۆمان پێیان دەڵێین مەچوونە دەرەوە یاری بکەن خۆمان پۆپجیان لەگەڵ دەکەین. سەیری تەلەفزیۆن دەکەن ھەموو کەس بۆتە شارەزای کۆرۆنا و ھەزار و یەک شرۆڤەی جیاواز دەکەن دەڵێن: چا و زەنجەفیل بخۆ دەرمانە ئەوەی دیکە دەڵێت ڕەشکە و شملی باشە ئەوەی دیکە ئاوی لیمۆ و بییبەر .. چەند گیاو سەوزە ‌ھەیە بەئێمەی تاقیدەکەنەوە، کەچی ڤایرۆسەکە ھەر زیاد دەبێت. گوتیان ھاوین بێت ڤایرۆسەکە ‌نامێنێ کەچی گەرما بووە پەنجا پلەی سەدی کەچی ھەر زیادیکرد، لەوسەرەوە شرۆڤەکارانی پزیشکی ناوەناوە دەلێن شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەرێوەیە زۆر کاریگەرترە، چۆن خەڵک سەری لێ ناشێوێت، دەیان شتی دەیکە بۆیە دەرھاوێشتەی ئەم حالەتە لەڕووی دەروونییەوە کاریگەری نەرێنی ھەیە، وەکو:(ڕەشبینی، گۆشەگیری، لاوازی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، شکوگومان کردن لە ھەمووشتـێ، نیگەرانی بەردەوام، ھیلاکی و ماندوو بوون، شەکەتی دەروونی، تووڕەبوونی بەردەوام، خەوزران، خەونی ناخۆش، بێھێزبوون، ھەستکردن بە قەبزی و گرێی ڕیخۆلەو گەدە، نەبوونی تەرکیز، لەبیر چوونەوە، بێزاری، نەبوونی چالاکی، سەرئیشەی بچڕبچڕ، غازاتکردن، بێھیوایی لەژیان... ھتد ) ئەمانە چەندان حالەتی دیکە لە ئەنجامی سەرلێشێواندن دێت، کە مرۆڤ خۆشی نازانی چی دەکات وەکو: لە ‌وڵاتی خۆی نازانێت چ باسە کەچی زۆر دڵی بە سەرکەوتنی ( خەلیفە حەفتەر ) خۆشدەبێت لە لیبیا، و نازانێت حەفتەر کێیە؟ ئاگر لەماڵەکەی خۆی بەردەبێت لە دراوسێیەکەی دەپرسێت ئەو دووکەڵە چییە؟
Top