سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مەزڵووم کۆبانی لە تۆمارێکی نوێی کوردایەتی

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مەزڵووم کۆبانی لە تۆمارێکی نوێی کوردایەتی

ئەو کارەکتەرەی دەبێت بە کاريزما، بە وشە و پیاهەلگوتن پێناسە ناکرێ، بەڵکو مێژووى رابرووى و هەنگاو و دەستکەوتەکانى گەواهیدەرو سەلمێنەری دەرکەوتنی کاريزمایەتی. ئەو سەرۆکانەی لە بەرەی گەلن، دۆستی مرۆڤایەتین و لەپێناو ئاشتی و پێکەوەژیان دەجەنگن، بۆيه‌ نەک هەر نەتەوەکەی خۆیان، بەڵکو نەتەوەکانی ديكه‌ش شانازیيان پێوە دەکەن و دەڵێن: ئێمە شەرەف و کەرامەتمان لە ژێر سێبەری ئێوەدا پارێزراوە، بۆيه‌ سوپس و پێزانينيشمان ده‌بێت شایەنی شان و شەوکەتی ئێوە بێت.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پیاوی رۆژە سەختەکانە و یەکڕێزيی گەلەکەی لە پێش بەرژەوەندییە شەخشییەکانه‌وه‌ داناوە، هەربۆیە توانی لەگەڵ بەڕێز مەزڵووم کۆبانی بگاتە لێک تێگەیشتنێک و ئەو گرێ کوێرانە بکەنەوە کە ئاواتی هەموو کوردێکی بەشەرف ونیشتمانپەروەر بوو.
بێگومان ھاتنی بەشێکی سوپای تورکیا بە پیادە بۆ باشوور، زەختێکە بۆ سەر پارتی و بەتایبەت شەخسی سه‌رۆكى هه‌رێم، نەک پەکەکە، به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم کۆبانی توانییان تەڤدەم و ئەنەکەسە بگەیەننە رێککەوتن و ھەلوێستی ھاوبەش، چاوش ئۆغلۆ چەند رۆژ لەمەوپێش وتی: (ناھێلین ئەو رێککەوتنە سەربگرێ).
لەلایەکی ديكه‌وه‌ بەڕێز سەرۆک بارزانی خەمی هەموو تاکێکی کوردی هەیە لەهەر گۆشەیەکی ئەم جیهانە، بەڵگەشمان بۆ ئەوە ناردنی هێز بوو بۆ کۆبانێ و ئه‌وه‌ش کوردی لە هەرچوار پارچەى كوردستان زیاتر دڵخۆش کردو یەکڕیزی گەڕاندەوە نێو ماڵی کوردی، لەچوارچێوەی سەردانێكیدا بە چاودێريی وردی ئەمریكا فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە، مەزڵووم كۆبانی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆبۆتەوە.
ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان مەزڵووم كۆبانی لە داواكاریەكانیدا بۆ یەكڕێزی هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن ئەنەكەسێ و هێزەكانی پێشمەرگەی له‌شكرى رۆژی رۆژئاوای كوردستان، وەڵام دراوەتەوە، لەو باریەوە رێككەوتنێكی گرنگ لەنێوان هەسەدەو پێشمەرگەی رۆژ و ئەنەكەسێ و تەڤدەم دا كراوە، ئەمەش بە چاودێريی سەرکردەکانی باشووربووە، بەتایبەت بەڕێز سەرۆکی هەرێم، به‌وه‌ش لەئیستادا نەیارو دوژمنانی کوردوکوردستان، تووشی شۆک بوون و سەریان لێ شێواوە بەرامبەر بە سیاسەتی راست و رەوانی ئەو دوو سەرکردەیە، نازانن پەنا بۆ کام درۆ و دەڵەسە ببەن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و يه‌كگرتنه‌وه‌يه‌ بوەستێنن، به‌ڵام خەیاڵیان خاوە، دیارە بەڕێزان نێژيرڤان بارزانى و مەزڵووم کۆبانی بەرەی گەڵیان هەڵبژاردووە، ئه‌وانه‌شى له‌ به‌ره‌ى دژى گه‌لدان، پەنا بۆ لەباردنی رێککەوتنەکە ده‌به‌ن و ده‌يانه‌وێ یەکخستنی نێوماڵی کورد په‌ك بخه‌ن، به‌ڵام ئەو جۆرە رفتارانە بە نەمانی خۆیان کۆتايی دێت، دەبێ باش بزانن سەرکەوتنی بەرەی گەل لەسەردەستی سەرکردە گەنجەکانی کوردستان بە ئامانج دەگات.
لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیایەتی لەسەردەمی کۆرونا، هاوکارییەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێم و حکومەت بەردەوام بوو بۆ رۆژئاوا، سەرباری وەرگرتنی ئەو هەموو ئاوارە کوردانەی لە کەمپەکان نیشتەجێ كراون، بەڵام هاتنه‌پێشه‌وه‌ى بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستانیش بۆ يه‌كخستنى نێوماڵى كورد، جێی دەستخۆشییە و به‌ڕێزان سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مەزڵووم کۆبانی رۆحيان بەبەر کوردایەتیدا كرده‌وه‌.
Top