تەریقەت و حەقیقەت

تەریقەت و حەقیقەت

مەبەستم بوو لەم وتارەمدا تیشکێک بخەمە سەر بابەتێکی هەستیار کەوئەویش بریتی یە لە خوێندنەوەیەک بۆ تێگەشتن لە تەریقەت و پاشان لەو ڕوانگەوە ڕوانیین بۆ حەقیقەت ئەگەر چی لەوتارێکی ئاوادا ناتوانم تەواوی وردەکاری و ڕای زانایان و بیرمەندان بخمە ڕوو چونکە کات و شوێنێکی دورودرێژی دەوێت بەڵام ئەوەی سەرنجی گرنگ و پێویست بێت هەوڵدەدەم تیشکی بخەمەسەر ، مێژووی تەریقەتەکان لە کوردستان و جیهان مێژوویەکی کۆن و پڕ هەڵکشان و داکشانە ئەگەر لەکوردستان سەرنج بدەین لەنێوان ساڵانی 1920 بەدواوە تا دەگاتە ساڵانی دوای ڕاپەرین
پەیڕەوی کردن لە تەریقەتەکان بوبوە شتێکی واردو لەگەڵ بەردەوامی ململانێ سیاسیەکان بەڵام تەریقەتەکان هەر پەیڕەوانی خۆیان هەبوە و ڕۆڵی جۆراو جۆریان گێڕاوە لە کۆمەڵگەدا ،
ڕاستی تێگەشتن لە تەریقەت لەوەوە دەست پێ دەکات کە ئایا هۆکاری دانانی تەریقەت چی یە ؟ یان ئایا لەسەرچ بنەمایەک دامەزراون؟ وە ئایا بۆچی خەڵکان شوێن تەریقەت دەکەون ؟ ئەمانە پرسیاری ئاڵۆزن و پێویستیان بە توێژینەوەی ورتر هەیە بەڵام لێرەدا ئاماژەیەک بەهۆکار گەلێک و ڕاستی بنەماکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لانی کەم بەرچاو ڕونیەک پێش چاو بخەین ، لەڕاستی دا بەپێی ئەوەی ئاینی ئیسلام دواهەمین ئاینە کە خودای گەورە ڕەوانەی کردوە بۆ مرۆڤایەتی لە گۆی زەوی کە تێیدا شتێک نیە بەناوی مەزهەب و تەریقەت و پەیرەوی کردن لەشتانێک ئێستا دەیان بینین چونکە ئەوەی هەیە
قورئان و سونەت ە ، کەهێشتاهەندێک خەڵکیش لەمەشدا بە خیلافدا دەچن
تەریقەتەکان زۆرن بەنمونە تەریقەتی نەقشبەندی تەریقەتی قادری تەریقەتی موحاسیبی یە
بۆنمونە لەتریقەتی موحاسیبیە کە زیاتر پەیڕەوانی ئەم تەریقەتە دەکەونە خواروی عێراق و لە ئەفغانستان و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ئێران کە دامەزرێنەری ئەم تەریقەتە حارسی کوڕی ئەسەدی محاسبی یە ، لە سیفەتاکانی ئەم تەریقەتە ئەوەیە کە سوێند خواردن چ بەڕاست و چ بەناڕاست جائز نیە یان وەعدە خیلاف نابن یان نەفرەت لەکەس ناکەن با ستەم کاریش بێت تۆڵەسەندن لایان لێبوردن و چاوپۆشیە ئەساسی تەریقەتەکە بریتی یە لە لێرسینەوەی نەفس لەدنیادا لەهەموو ڕوەکانەوە ،
هۆکاری دانانی تەریقەت بە بڕوایی زۆرێک لە پەیڕەوانی تەریقەتەکان هۆکارەکەی هەبونی کەسێکی پیاوچاکە کە لەناو چینێکی کۆمەڵگەدا سەرهەڵدەدات کە هەندێک کات نەوە دوای نەوە سەری هەڵداوە و درێژەی پێدراوە و پەیڕەوانیان زیادی کردوە یەکێک لەو هۆیانەی کە پەیڕەوانی تەریقەتەکان باسی دەکەن بریتی یە لەوەی لە قورئانی پیرۆزدا باسی پیاوچاک هاتوە لەسورەتی یونس ئایەتی (٦۲) ( قال تعالی ( الاان آولیاء اللە لا خوف علیهم ولاهم یحزنون )
لەڕاستی دا تەفسیری ئەوان وایە مەبەست لە وشەی اولیاء
ئەو پیاوچاکانەیە کە پەیڕەوی کردن لێیان دەبێتە ڕێگەی نەجات،
هەندێک جار
پەیڕەوان بابەتی پیاوچاکانیان کردوەتە سەرچاوەی دروست کردنی تجمع تا دواتر تەریقەتی لێ دروست بوە ، ئەمەلایەک لەلایەکی تروە ڕەخنەیەک هەیە کە ناشارێتەوە کەئەویش ئەوەیە کە لە ئەهلی پەیڕەو دەگیرێت کە پێیان دەوترێت کە ئەوان لەو بابەتەدا لەجیات یەکتا پەرستی شەخس پەرستی دەکەن بەجۆرێکی تر زیادەڕۆیی دەکەن لە دەربڕینی هەستی پشتیوانی و خۆشەویستیان بۆ پیاوچاکی تەریقەتەکانیان بەڵام ڕەتی دکەن لای زانایانی ئیسلام پیاوچاک کەسێکی لەخواترس و چاکەکارە و پێویستی بە شوێنکەوتوان نیە تەنها یارمەتی دەری باشترە بۆ گەیاندنی رسالەی دینەکە ، لە ڕونگەی شوێنکەوتوانی تەریقەت پێیان وایە پیاوچاک ئەوکەسەیە کە تێگەشتوەو پێگەشتوە بۆیە دەمانگەیەنێتە قازانجی سەرفرازی نەبڕاوەی کاروان ،
بۆیە گرنگە ئێمە بزانین یان تێبگەین لەوەی خودا کاتێک دینێکی ڕەوانە کردوە بۆ هەر ئومەتێک لەگەڵیشی دا کتاب ی بۆناردون یان پێخەمەرێکی (ص) بۆناردون بۆ ئەوەی ڕێنمونیان بکات بەڵام ناشارێتەوە مرۆڤایەتی لەتەنیشت پەیامە ئاسمانیەکانەوە چەندین زیاد کردن و کەم کردنیان هێناوەتە ئاراوە جا چ بەمەرامی بەکارهێنان یان مەرامی دروست کردنی ئەهل ، ئالێرەدا پرسیارێک هەیە دەبێت مرۆڤی عاقڵ و ژیر لەخۆی بکات و فیکروتێڕوانینی وەگەڕ بخات کە کە ئەویش ئەوەیە بۆئەوەی بگەیتە پلەی پاکی و نزیکی لەخودا مرۆڤ پێوستە ئامۆژگاری لە مرۆڤ وەربگرێت یان پەرستشی بکات ؟ لەڕاستی دا هەمومان مافی ئەوەمان هەیە بەدوای حەقیقەتی دینەکەماندا پرسیاربکەین ئەویش نەک بۆ وەرگەڕان لە دین بەڵکو بۆ شارەزابونی زیاتر لە ئیمان بۆ ئەوەی نەکەوینە هەڵەی شوێنکەوتنێک کە لەڕاستی دا دەماودەم هاتوە بەڵکو دەبێت تێگەشتمان بۆ حەقیقەت بێت نەک بۆ ئولفەت ، مرۆڤ لەدنیادا مافی هەڵبژادنی ئیمانی خۆی هەیە بەڵام مافی ئەوەشی هەیە تێبگات لە حەقیقەتی ئیمان کە ڕاست و دروست کامەیە بەڵام هەندێک بەناوی دینەوە خەڵکانێکی زۆر فریو دەدەن و تەمەنیان زایە دەکەن بە کۆمەڵێک پابەندی و هەڵسوکەوتی ئازاردەرانە کەلە ڕاستی دا لە ئەسڵی دیندا نەبوە بەڵکو زیاد کراوە ، نمونەی باشی ئەهلی تەریقەت کە سیفاتن مرۆڤ دۆستین ،
شێخ عوسمان بیارە لە تەریقەتی نەقشبەندی کە زیاتر سەرقاڵبوە بەزانست و بڵاوکردنەوەی دین و گەیاندنی سونەت و دروست کردنی حوجرە کەتائەودەم قوتابخانە کەم بوە لە حوجرەکاندا خەڵک فێری خوێندەواری و خوێندنەوە کراوە
دورست کردنی تەکیە کە دواتر بوە جێگای حەوانەوەی خەڵکانی هەژارو کەم دەرامەتی ئەوکات واتە دەکرێت نمونەی جوان و مرۆڤ دۆستی تەریقەتەکانیش باس بکرێت کە لێرەدا دوونمونەی مرۆڤ دۆستی باس دەکەم کە خەڵک شاهیدی داون ، دەگێڕنەوە کە زۆرجاران
شێخ عوسمان سراجدین لە خانەقای بیارە بەیانیان زوو هەستاوە بەدەستی خۆی هەویری شێلاوە بۆ ئەوەی بیکەن بەنان بۆ فەقیەو ئەوانەی لەو تەکیەدا خەریکی فێربونی دەرسی قورئان بون تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەو کارە هەر لەوخانەقایەدا دەکرێت نیوەڕوان و ئێواران نان ئامادەدەکرێت بۆ ڕێبواران و کرێکارو هەژاران ، مەبەستمە لەم نمونانەدا ئەوەیە دەکرێت هەر ناباشیەک بگۆڕدرێت بە ئاقاری باشە و بخرێتە خزمەت خەڵک بەگشتی ، نمونەی دوەم
دوای ئەوەی شێخ عوسمان بیارە کۆچی کرد بۆ تورکیا لە شاری ئەیستەمبوڵ تەکیەی دانا زۆرێک لە کوردانی باشور کاتێک بەمەبەستی سەفەر دەڕۆشتنە دەرەوەی وڵات لەبەر بێ جێی دەڕۆشتنە تەکیەی شێخ عوسمان سراجدین لەئیستەنبوڵ هاوڕێک دەی گێڕایەوە دەیگوت زۆر جاران کوردەکان بە نایاسایی دەچونە شاری ئەستەمبوڵ بۆ سەفەرکردن بۆ ئەوروپا پۆلیس دوای ئەو کەسانە دەکەوت دەڵێ کاتێک خۆمان دەکرد بە تەکیەی شێخ عوسمان دا بۆ خۆحەشاردان ڕاستەوخۆ پۆلیسەکان دەگەڕانەوە دواوە دەسگیریان نەدەکردین چونکە تورکیا ڕێزێکی زۆری لەو پیاوە دەگرت و دەڵێ ئێمەش تاکاتی سەفەرمان لەو تەکیە دەماینەوەو خزمەتمان دەکرا و پاشان دەڕۆشتین
مەبەستم لەم نمونانە ئەوەیە ئەم کەسایەتیە ئاینیانە بەدەر نەبون لەکاری مرۆڤ دۆستی بەڵکو یارمەتی زۆر خەڵکیان داوە لە زۆر بوارو کاردا ، هەرنمونەی ئەم پیاوە نا بەڵکو چەندانی تر جێ دەستیان دیاربوە لەکوردستان
لەگەڵ تەریقەتەکانیشدا لەبیرمان نەچێت چەندین پەیڕەوانی ترمان هەن بەڵام لەشێوەی جماعەت و گروپ و دەستە لەوانە جماعەتی (قرئانیون ) لەخۆشەویستانی کاک احمدی مفتی زادە هەروەها جماعەتی (نور ) لەخۆشەویستانی سعدنەورەسی
کە ئامانە ئازادانە کاری خۆیان بانگەوازی خۆیان دەکەن و بەردەوامن
بەڵام گرنگە هەموان تێبگەن لە حەقیقەتی تەریقەت ئەویش بە خوێندنەوەو گەڕان بەدوای سەرچاوە دا
کە مرۆڤ هەولیدا تێبگات بێ گومان دەگاتە حەقیقەتیش ، حەقیقەتیش گومانەکان دەسڕێتەوەو مرۆڤ دەخاتە سەر ڕێگای ڕاست ،
خودای گەورە کە مرۆڤی خوڵقاند
لەگەڵ ئەوەی ڕزق و مافی ژیانی پێدا ئەرکی پەرستش و بیرکردنەوەشی پێدا.
Top