یاخی بوون لەواقعی ئێستای کوردستان، دووربوونە لەراستی

یاخی بوون لەواقعی ئێستای کوردستان، دووربوونە لەراستی

پاش تێکشکاندنی داعش لە ھەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی پێشمەرگە و حکومەتی ھەرێم بەسەر داعش، نەیار و دوژمنانی کورد دەستیان بە کڕینی خەڵکانی نەفس نزم کرد، لە ھەندێک لایەن کە خیانەت و درۆ بوویتە پیشەیان بۆ تێکدانی بارودۆخی کوردستان، کە سوور دەزانن شلەقاندنی باری کوردستان ئامانجی دوژمنی کوردە، بۆ بێ ھێز بوون و دوورکەوتنی کورد لە خەون و ھیوای سەدان ساڵی لە سەربەخۆیی، بە تایبەتی کە دەرئەنجامی رێفراندۆم ئەم خەونە و ھیوایەی کورد بە زەقی ھێنایە بەرچاوی ھەموو جیھان.
باردۆخەکەی ئێستای کوردستان نە خوازیارە، لە قەیرانێکی داریی و تەندروستیدایە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو خیانەتانە یەکە یەک لە دوای یە ک بە کورد و کوردستان دە کرێت، کە بوویتە ھۆکاری نە ناردنی بود‌جە و مووچە لە لایەن بەغدا، لەلایەک و ھاندانی خەڵک لەلایەن خۆ فرۆشان بە پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناخۆ و بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنە بە شێوەیەکی زۆر ترسناک، لە لایە کی تر. بێگومان ئە وە ی حکومە ت لە دە ستی ھات و دێ کردویەتی ودەیکا، بە ڵکو لە ھێز وتوانای خۆی زیاتر ھەوڵ دەدات مووچە و خزمەتگوزاری تەندروستی دابین بکات، تا گوزەران و ژیانی خەڵک باشتر بێت و خە ڵک بگە َنیتە رۆخی دەریای سەقامگیری. خۆش بەختانە زۆربە ی خە لکی کوردستان ئە م ھەوڵانەی حکومە تی ھەرێم دەبینیی و رەچاوی بارودۆخە کە دەکەن، حکومەتی ھەرێم ھەوڵی جدی دەدات تا ھەررێم و بە غدا بگەنە رێکەوتنێکی باش کە مافی کورد و کوردستان پارێزراو بێت.
ھەندێک کەس خۆیان بە سیاسی دادەنێنن کە سە ربەم لایەنانەن کە ئەمە تەنھا وەھمێکە، دەیانەوێ ھێز و باڵادەستیان بەسەر خەڵکانێکی ھەزرەکار و خەڵکانی متمانە بە خۆ نەبوو زاڵ بکەن و حەز و غەریزەی خۆ سەپاندن بکەنە سەرچاوەیەکی گەمژەیی بۆ تێکدانی سەقامگیری کوردستان، ئەمانە دڵیان بە سەرکەوتنی حکومەتی ھەرێم ومتمانەی خەڵک بەم حکومەتە خۆش نابێت، بەڵکو دژی بە رژەوەندی کوردستان دڵیان بە بەغدا شاد دەکەن وھەوڵ و بانگەشەی سەر بە بەغدا بوون دەکەن، وەک ھەرزەکارێکی یاخی بوو لە واقیعی کوردستان بە رەفتاری بێزراو و قێزەون رەفتار دەکەن وکار لەسەر گومان خستنە نێو خەڵک دەکەن، بۆیە دەبینین ئەمانە بارودۆخەکەی ئێستای کوردستان وەک میکانیزمێک بەکار دەھێنن بۆ لاواز کردنی متمانەی خەڵک بە حکومەتی ھەرێم و خەڵک ھاندەدەن بۆ دەرخستنی کۆمەڵێک ڕەفتاری یاخیبوون و دەمارگیری و ئاژاوە.
ئە وانەی بە خیانەتکاران ھەڵخەڵەتاون و دەیانەوێت بە گەمژەیی بمێننەوە، خۆیان لە واقیعی ئێستای کوردستان دوور کردووە، دە یانەوێ دوور بن لە ڕاستییەکان و راستییەکان نەبیستن و باری کوردستان تێک بدەن، خەڵک ھاندەدەن بێنە سەر شەقام بە بیانوی ئازادی ڕادەبڕین، کەچی رۆلەی خەڵک لە رێگەی ئەو تێکەڵ بوونە و ھاتنە سەر شەقام و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان تووشی پە تای کۆرۆنە دە کە ن و خە ڵک بەکوشتن دەدەن، وا دیارە ئە م لایەنانە رێگایەکی دوور ودرێژیان ماوە لە ھەرزەکارییە وە بۆ بە باڵق بوون، با بزانن یاخی بوون لە واقعی کوردستان دوور بوونە لە راستی .
واقعی ئێستای کوردستان پێویستی بە تێگەیشتنی ھەموو لایەنێکە، رێژەی ئەم ھەرزەکارە یاخی بووانە بە بە راود لەگەڵ دڵسۆزانی کوردستان زۆر زۆر کەمە، ئەمەش نیشانەی تێگەیشتنی زۆربەی ھەرە زۆری خەڵکی کوردستانە بۆ واقعی کوردستان و متمانەیان بە حکومەتی ھەرێم.
Top