گیر خواردنی ئوردوغان لە زەنگاوی لیبیا دا

گیر خواردنی ئوردوغان لە زەنگاوی لیبیا دا

سەرۆکی تورکیا رجب تیب ئەردوغان، هەر لە سەرەتای وەرگرتنی دەستهەڵات لە تورکیا، کەوتە خۆ ئامادە کردن بۆ پرسێک و ئارمانجێک لە دەرەوەی سنورەکانی دەولەتی تورکیادا.
سەرەتا لە ناوخۆی تورکیا دەستی پێ کرد و هەوڵی دا پێکەی خۆی بەهێز بکات، لە ئامادەکردنی رای گشتی ناوخۆیی و گۆرینی دستور و دور خستنەوەی کۆمەڵێک سەرکردە له ناو حزبەکەی کە لەگەڵی هاورا نەبوون.
ئەم هەوڵانەی ئوردوغان، وەكو ئامادەکاریەک بون بۆ هەنگاوی دووەم لە دەرەوەی سنور، گەرانەوو بۆ سنورەکانی دەولەتی عوسمانی و زیندو کردنەوەی خیلافەت خەونی هەرە گەورەی ئوردوغان بوو.
گومان لەوەدا نیە کە کارێکی وا گەورە پێویستی بە داهات و هێزێکی گەورە دەبێت، ئەگەر ئەوەش بزانین لەوانەیە ئوردوغان توشی رخنە و بەرەنگاربونەوەش ببێت، بۆیە پشتی به ئیخوان چیەکان و گروپە توندرەوەکان بەستووە لەم هەنگاوەی دا، بە تایبەت پشتیوانی ئیخوانەکانی ولاتی میسر و هاوکاری یه مادییەکانی دەولەتی قەتەر.
دەست تێوەردان لە رۆژئاوای کوردستان سەرەتای پلان و هەنگاوەکانی ئوردوغان بوو، مەبەست پێی پەیدا کردنی شوێن پێ و زیاد کردنی فشار بوو.
روون و ئاشکرایە کە ئابوری تورکیا پستی بە داهاتی گەشتیاری بەستووە، هەروەها هاوکارییەکانی ئەمریکا و ولاتانی رۆژئاوا.
لەم دۆخەی ئێستای بەرۆکی جیهانی گرتووە بە هۆی فایرۆسی کوروناوە، کاریگەری تەواوی کردوتە سەر تەواوی سیکتەرەکانی ژیان، جگە لەوەی کە لە حالەت دا وەکو کارتێکی سیاسی بەکاردەهێندرێت.
هەنگاوی دوواەمی ئوردوغان گواستنەوەی فشار بوو بۆ لیبیا، وەکو بەشێکی دابراو لە سنورەکانی دەولەتی عوسمانی، بەکارهێنانی گروپە چەکدارە توندرەوەکان یەکێک بوو لەو کارتەنەی بەدەست ئوردوغان بوو.
بەڵام ئەوەی کە ئوروغان حسابی بۆ نەکردبوو، پەیدا بوونی نارەزایی ناوخۆی تورکیا و لەت لەت بوونی حزبەکەی و دامەزاندنی چەند حزبێکی نوێ و دژ بە پلان و بەرنامەکەی، جگە لە کارێگەرەیە ئابوریەکان و نزم بوونی بەهای لیرە و نەمانی داهاتی گەشتیاری، زێدەباری سزاکانی ئەمریکا.
ئەمانە هەمووی ئەرکی ئوردوغا یان قورس کردووە، کە لەوانەیە قورتال بوون ئاسان نەبێت، بە تایبەت لە لیبیا دا کە وەکو زەنگاوێک کاوتۆتە ناوی و ئەستەمە بە سەلامەتی لێی دەربچیت.
نارەزاییەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا، بەم دواییەش ولاتی میسر، فشار لەسەر ئوردوغان زیاد دەکەن، ئەمریکا لە پلانی دا هەیە بۆ داهاتوو سزای قورستر بەسەر تورکیا بسەپێنیت، ستراتیجیەتی ترامپ ئەوەیە تا نزیک بوون لە کاتی هەلبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کار لەسەر ئەم بابەتە بکات.
ولاتانی رۆژئاوا، بابەتی ڤایرۆسی کورونا وکو پلانێک لە دژی تورکیا بەکاردەهێنن و دەرگای گەشتیاری یان داخستووە، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەیەک لە دژی هەرەشەکانی ئوردوغان.
ولاتی میسر بە لای خۆیەوە، لە ئامادەکاریێکی تەواوی سەربازی دایە بۆ هەر ئەرکێک لە دەرەوەی سنور، سەرۆکی میسر بە ئاشکرا دەستێوەردانی تورکیای لە لیبیا بە هەرەشە زانی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی میسر و ئاماژەی بەوەدا کە سوپای میسر ئامادەیە بەرگری لە خۆی بکات لە دژی هەر هەرەشەیەک.
ئەم هەڵوێستانە ئاماژەن کە جیهانی داهاتوو، کەسانی وەکو ئوردوغان بەو هەموو خەونانەوە قبول ناکەن.
بەم چەشنە، فشارەکان رۆژ لە دوای رۆژ بۆ سەر ئوردوغان زیاد دەبن و دوری دەخەنەوە لە بە دی هێنانی حەزەکانی، دۆخی ناوخۆی تورکیاش گەیشتۆتە ئاستێک کە بە رووی ئوردوغان بتەقێتەوە و کۆتایی بە دەستهەڵاتی بێنێت.
Top