خواردنەوە و کاریگەری ئاوی شڵەتێن وئاوی سارد

خواردنەوە و کاریگەری ئاوی شڵەتێن وئاوی سارد

خواردنەوەی ئاو زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی بەڵام ئایا خواردنەوەی ئاوی شیلەتێن یان ئاوی سارد باشترە؟
لەوانەیە وابزانی ھیچ جیاوازی نییە یاخود فەرق ناکات بەڵام لە ڕاستیدا لە چەند خاڵی بەرجەستەدا فەرقی ھەیە.
ئاوی سارد
• Workout وەرزش وجووڵەی ماسولکەکان:
دوایی ئەنجامدانی وەرزش یاخود ڕاھێنانی ماسوولکەکان جەستەت گەرم دادێت وھەست بە گەرما و ئارەقە دەکەی، خواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە ھۆی دابەزاندنی پلەی گەرما وھەست بە فێنکبوونەوە دەکەی.

• ژانە سەر:
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی پزیشکی دەرچووە کە لە کاتێ ژانەسەردا ئەگەری ھەیە بە خواردنەوەی ئاوی سارد ژانەسەر زیاتر ببێت، ھەروەھا ئەگەری ھەیە لە حاڵەتی میگرێن/ژانەسەری یەکلایە واتە شەقیقە بێتە ئاراوە یاخود زیاتر ببێت.
• چڵم/خرینوو(بلغم):
کاتێک کە تووشی سەرمابوون یاخود ھەڵامەت دەبی، ئاسایی بڕێک چڵم وخرینوو لەناو ڕێگەی کۆئەندامی سەرووی ھەوایی/ھەناسە واتە لەناو قوڕگ ولووت دایە. بە خواردنەوەی ئاوی سارد چڵم وخرینوو خەست دەبێتەوە. کەواتە باشتروایە لەوکاتەدا ئاوی سارد نەخورێتەوە وئاوی شیلەتێن باشترە.

ئاوی شیلەتێن
• تینوایەتی:
ئاوی شیلەتێن یان ئاوی گەرم دەبنە ھۆی ئەوەی کە کەمتر ھەست بە تینوایەتی بکەی. بەڵام لایەنێکی خراپی ھەیە کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کەمتر لەو ڕێژەی پێویستی جەستەت ئاو بخۆیەوە.
• کۆئەندمای ھەرس:
ئاوی شیلەتێن زۆر باش وکاریگەرە لەسەر باش کارکردنی کۆئەندامی ھەرس واتە بۆ ڕیخۆڵەکان کە پاشکۆیی خۆراک لەوێدا نەرم وشل ڕابگرێت و ڕێگری دەکات لە قەبزبوون بە پێچەوانەی ئاوی سارد کە ھۆکارێکە بۆ قەبزی وسستکارکردنی ڕیخۆڵەکان.

ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ھۆڵەندی گوڵاڵە پشدەری ئامستردام ڕەزبەری ٢٠٢٠
سەرچاوە: Bustle

Top