کابینەی نۆ لەحــــوکمداری قـــەیرانەوە بۆ پاراستنی قـــەوارە

کابینەی نۆ لەحــــوکمداری قـــەیرانەوە بۆ پاراستنی قـــەوارە

دوابەدوای شەڕی نەگریسی داعش و پەلاماردانی کوردستان و گۆڕینی ئاراستەی شەڕ بە رووی ھەرێمی کوردستان و لەو سەروبەندەش بڕینی مووچەی موچەخۆران لە بەغداوە، کاریگەریەکی زۆری ھەبوو و ئاسەوارەکەی تـــا ئێستا بەردەوامە، ھەر لە کابینەکانی پێشوو کۆمەلێک قەیران دروست بوون کە گرینگترینیان قەیرانی ( ھۆشیاری سیاسی و دارایی ) بوون.
دەبێت لە پای تێگەیشتی باسەکە سەرەتا بزانین قەیران لە چییەوە ھاتووە و چۆن مامەلەی لەگەل دەکرێ ؟
قەیران : رووداوێکی ھەڕەشە ئامێزە کە بەرۆکی گەلان دەگرێت، کە لە تــوانای رووبەروبونەوەی سیستم بەدەرە .
ئەمە تارادەیەک دەبێتە ھۆکار بۆ تێگەیشتنی تـــاک لە قەیراندا، بەوھەموو کاریگەریەی لەسەر خەڵکی قەیران درێژەی کێشاوە، ئەویش بەھۆی نەبوونی سیستەمێکی یاسایی و لەئەگەری ھەبوونی جێبەجێ نەکردنی، دوابەدوای کۆتایی ھاتنی کابینەی ھەشتەم وەرگرتنی کابینەی نۆیەم لە لایەن کاک مەسرور بارزانی بەشێکی تریش لە قەیرانەکان گوازراونەتەوە، بەڵام بە ھۆی پرۆژەی چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی و گەندەڵکاران ھەوڵ دەدرێ، ئەم دۆخەی ئێستا کوردستان تێکەوتووە لێ دەربچێت ئەمەش لە رێگەی بە سیستەم کردنی وڵات و سەروەرکردنی یــاسا وا خەریکە کاری جدی بۆ دەکرێت، دۆخی ولات بە لەبەر چاوگرتنی ژێرخانی ئابووری خەریکە بکەوێتە سەر پێ، بەخۆشحاڵییەوە ھەموو لەوە تێدەگەن کە ئەم چاکسازییەی دەکرێت کوردستان لە بەرانبەر ولاتان و بە دیاری کراوی عێراق و ئێران بەھێز دەکات، بۆیە دوژمنانی وڵات ھەوڵی زۆر دەدەن تاوەکو لە رێگەی ئەجێندای تایبەتەوە ھەرێم لاواز یکەن و لە فرسەتێکدا لە ناوی بەرن، ئەوەش ئێستا بە روونی دەبیندرێ کە بەغداد دەیەوێت بە دوو رێگا ھەلەکە بقۆزێتەوە، سەرەتا بە بیری بیر فرۆشان و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی بەغداوە کە ھەموو کورد دەزانێ کێن و لە کێ ئاراستە دەکرێن، جگە لەمەش ئێستا بەغدا شەڕی سارد لە رێگەی بودجەوە لەگەڵ ھەرێم و بە تایبەت ڵەگەل خەڵکەکەی دەکات، بەمەش ئەرکی کابینەی نۆیەم زیاتر و زیاتر قوڕس دەبێت، چونکە جگە لە وڵات بەِرێوە بردن، دەبێت خەریک بە پاراستنی قەوارەکەشی بێت، قەوارەی ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک بنیاتنراوە کە تەنھا بە کرداری جەنگ و کوشتنی ھەموو کوردەکان لە ناودەچێت، چونکە ئێمە دەزانین کە خۆێن تەنھا بە خوێن پاکدەبێتەوە ، کەوایە قەوارەی کوردی لای ھەموان روونە بە خوێن بنیاتدراوە و تەنھا لە رێگەی جەنگ و خوێن لەناودەچێت، کە ئەمەش ئەستەمە چونکە کوردەکان لە ئێستا خاوەنی ئیرادەن بەر لە ھەموو شتێک و رۆحیانەتی بارزانی باوک بە ھێزی جەستەی سەرۆکی حکومەت سەرۆکایەتی ولات و ئەمنیەتی وڵات دەکات، ھاوکات تێگەشتی لاوەکان و ھەبوونی کەلوپەلی سەربازی پێشکەوتوش ھۆکارێکە بۆ ئەوەی ئاراستەی شەڕ بگۆردرێ ھەروەک ئەوەی لە داستانەکانی پردێ و سحێلا بیندرا. چۆک بە دوژمن داندرا و کوردستان شەڕی ٣ وڵاتی زلھێزی ناوچەکەی کرد و بە سەریاندا سەرکەوت، بــۆیە ئاسۆی وڵات وەک رۆژی روون دیارە کە ھێز و توانا رابەرایەتی وڵات دەکات و ھێزو پێگەی کوردستان لە جاران بەرەوپێش تر دەچێت، لوتکەی ئێڤرێست باڵا کورتی بەرژەوەنی وڵات دەبێت و کوردستان پایەبەرزی ناوچە و دەسەڵاتداری ناوچەکە دەبێت. لەمەڕ پاراستن و ھێشتنەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان پێویستە لەسەر ھەموو لایەنە سیاسیەکان کە یەکرێزی نێوخۆیی بپارێزن و لە دەرەوەش ھاوکار و ھاوڕای یەک بن، تا دوژمن نەتوانێ زەفەر بە نیشتیمان و دەستەکەوتەکانی شەھیدانمان بەرێت.
Top