كۆدى سه‌ركه‌وتن و دروشمى ماكياجكراو!
July 2, 2020
وتار و بیروڕا
ماوه‌يه‌كه تۆمه‌ت به‌شينه‌وه و ته‌نانه‌ت پلارتێگرتن له ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ييه‌كان، سۆشيال ميدياى كورديى ژه‌نگاوى كردووه! ئه‌و واقيعه ناڕه‌وا و دوور له لۆژيكه، له حاڵێكدايه، كه نه‌يارانى دۆزى نه‌ته‌وه‌يىمان و له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه، داگيركه‌رانى كوردستان، به پلان و پيلانى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگ و به‌رنامه و كارى پێكه‌وه‌يى، سه‌رقاڵى دۆزينه‌وه‌ى نه‌قشه‌ڕێگه‌ى شوومى سڕينه‌وه‌ى حوكمڕانيى كوردن، كه له كه‌رتێكى نيمچه ڕزگاركراوى كوردستانى گه‌وره‌دا (باشوورى وڵات)، خاوه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و هێزى داد و ياسايين. ئه‌م حوكمڕانييه كه ته‌مه‌نى خه‌ريكه سێ ده‌يه پڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچى بێ كه‌موكووڕى نه‌بووه، يان له گه‌نده‌ڵى سياسى و فه‌سادى دارايى بێبه‌رى نه‌بووه، به‌ڵام به‌راورد به وڵاتانى به‌ركه‌وته‌ى كورد، نموونه‌يه‌كى به‌رچاوى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردنى ئازاد و ژينگه‌يه‌كى پڕ له ئازاديى ڕاده‌ربڕين بووه. هه‌ر ئه‌و ئازادييه بێ سنوور و بێ كڵێشه‌يه واى كردووه، تاك و لايه‌نى كوردزمانى كاڵفام و نرخ هه‌رزان، به فيتى دوژمنان بكه‌ونه وێزه‌ى حكوومه‌ته خۆماڵييه‌كه و له برى ئه‌وه‌ى داواى ڕیفۆرمی دژە گەندەڵی و چاكسازيى ڕيشه‌يى بكه‌ن، خۆيان بوونه‌ته كۆسپ و ڕێگرى گه‌وره له به‌رده‌م چاكسازى، كه به بڕيارى په‌رله‌مان بووه‌ته ياسا و ئيراده‌ى جێبه‌جێكردنيشى له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سروور بارزانى)يه‌وه پێداگرى له سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش شتێكه هيچ خاوه‌ن ويژدانێك ناتوانێ نكۆڵى لێ بكا.
ئه‌وانه‌ى بزاڤی نەتەوەیی و خه‌باتى ناسنامەخوازانەی کورد، ناديده ده‌گرن و، خۆيان هه‌رزانفرۆش ده‌كه‌ن و، سه‌ر به ئاخۆڕى دوژمنانى له‌مێژينه‌ى كورددا ده‌كه‌ن، يان ئه‌وانه‌ى سوارى شه‌پۆلى پۆپۆليستى و ديماگوژى ده‌بن و، به چه‌واشه‌كارى فرمێسكى تيمساحى ده‌ڕێژن و، خۆيان به مامه خه‌مه‌ى كورد پێناسه ده‌كه‌ن و، داواى نه‌مانى حوكمڕانيى كورد ده‌كه‌ن و، ژێرده‌ستى و چه‌مانه‌وه و چۆكدادان و كڕنۆش بردن بۆ پۆستاڵى سوپاى داگيركه‌ر به كه‌رامه‌ت ده‌زانن و شانازيشى پێوه ده‌كه‌ن، له‌وه خافڵن كه نه‌ته‌وه‌ى كورد ڕۆڵه‌ى بوێر و به‌جه‌رگ و پێشمه‌رگه‌ى خۆنه‌ويست و فيداكارى زۆره و، نه‌وه له دواى نه‌وه و جيل به جيل، له خه‌باتى ناسنامەخوازانە و قوربانيدان له پێناوى سه‌روه‌ريى سه‌ربه‌خۆييدا به‌رده‌وام ده‌بن و، زوو، يا دره‌نگ ئه‌و سه‌روه‌رييه مێژووييه تۆمار ده‌كه‌ن.
له سياسه‌تدا ( بريا و خۆزگه) شتێكى بێ مانايه، لێ ئه‌گه‌ر شه‌ڕى داعش و شاڵاوى هاتنى نزيكه‌ى دوو ملوێن په‌ناخواز و په‌نابه‌ر (به شيعه و سوننه‌ى عێراقى به‌ناو فێدڕاڵيشه‌وه)، هه‌روه‌ها بڕينى به‌شه بوودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن به‌غدا و به فيتى تاران، ڕوويان نه‌دابا، خزمه‌تگوزارييه‌كان پتر ده‌بوون.
سه‌رۆك بارزانى گله‌يى گه‌وره‌ى له پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان ئه‌وه‌يه كه به لێشاو و بێ بنه‌ما هه‌زاران مووچه‌خۆرى بنديواريان دروست كردووه. سه‌رۆك ده‌مێكه داوا ده‌كا، هاووڵاتى فێرى ((ماسيگرتن)) بكه‌ن، كاريان بۆ دابين بكه‌ن، نه‌ك ژه‌هريان پێ بده‌ن و ئه‌خلاقيان تێك بده‌ن و، به بێ ده‌وام و كاركردن، مووچه‌ى قه‌به‌يان بۆ ببڕنه‌وه!!! ئه‌گه‌ر ئه‌م چاكسازييه‌ى سه‌رۆكى وه‌زيرانى كوردستان بووه‌ته ئاڵاهه‌ڵگرى، به ڕێكوپێكى جێبه‌جێ بكرێت، مووچه كه‌مه‌كانى به‌ركار و پڕكار و كار قورس، مووچه‌يان زياد ده‌كا، مشه‌خۆره‌كانى به‌لاشخۆريش چيدى ئه‌و خيانه‌ت و گه‌نده‌ڵييه بێ شوماره‌يان بۆ ناچێته سه‌ر..
بێگومان چاكسازى پێويستى به پراكتيك و كارى كرده‌يى و جددييه‌ت و پشتيوانيى جه‌ماوه‌رى هه‌يه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵقوڵاوى خواستى هاونيشتمانييانه و، به‌ره‌ى گه‌ليش دياره و ئه‌وه‌ى له‌و به‌ره‌يه‌دا نه‌بێ، شه‌رمه‌زارى ئێستا و دادێ و مێژووى داهاتوو ده‌بێ. له ئێستادا و هه‌موو كاتێكيش خۆڕ‌اگرى و يه‌كڕێزى كۆدى سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌بێ...
خه‌ڵك وشيارن و فريوى دروشمى ڕووكه‌ش و ماكياجكراو ناخۆن و چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوه‌كان و كرده‌وه ده‌كه‌ن و، كارنامه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.