دوو پێشمەرگە،سەركردایەتی رۆژانی سەخت ..

دوو پێشمەرگە،سەركردایەتی  رۆژانی سەخت ..

مامەڵەكردن وتێپەراندنی قەیران و مەترسییە جدییەكان لەسەر ئاستی گشتی كارێكی ئاسان نییە، هەم هیممەت و هەم لێهاتوویی دەوێ، چوار ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی كوردستان دووڕیانێكی سەخت و پڕ مەترسی بوو، هەندێ لە دۆستان دەمامكیان فڕێداو رووی راستەقینەیان پیشان داین، هاوڕێی نیوەڕیگەش لە جیاتی بەشكردنی زەحمەتیی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان، سەرگەرمی خوێنبەردانی زیاتر بوون لە نیشتمان، بەڵام لەبەرئەوەی لە پووچەڵكردنەوەی مینەكان گەل متمانەی بە "پارتی" هەبوو، پارتیش هێزە پتەوەكەی لەو متمانەیەوە سەرچاوەی گرت، بۆیە گەڕی ئەم جارەی "زنجیرە هەوڵەكانی لەباربردنی كوردستان" لەبار برا، پارتی و بارزانی و كوردستانیش بەسەربەرزی لێی هاتنە دەرەوەو، هەم سوپاسی خەڵكی كوردستانیان كرد بۆ خۆڕاگرییان، هەم داوای لێبوردنیشیان كرد بۆ هەر ناسۆری و ناڕەحەتییەك كە لە پینج ساڵی رابردوو چەشتوویانە و ملكەچییان رەتكردۆتەوە، ئەمەش گەورییەكە كە لە رێبازی بارزانیدا رەنگیداوەتەوە.پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق پلەی یەكەمی بەدەست هێنا بەدڵنیاییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.پارتی خاوەن مێژوویەكی دێرینە بۆیە گەر بمانەوێت مێژووی گەلی كوردستان لەهەر جێگایەك باس بكەین بەبێ ناوهێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان بێگومان مێژوویەكی تەواو نیە چونكە پارتی ئەو هێزەیە لەمێژووی گەلەكەمان بەخاوەن و ڕابەری دەستكەوتەكان ناسراوە.ئەمڕۆش پارتی كە بەتەمەن مێژوویەكی كۆن و بە نوێبوونەوە پارتێكی گەنجە و تاكە حیزبە لەسەر ئاستی عێراق نەك كوردستان تا بێت لەڕووی جەماوەرەوە بەرەو زیاد بوون بچێت.هۆكاری متمانەی خەڵكی كوردستان بەپارتی دیموكراتی كوردستان كارنامەو پرۆگرامی پارتیە كە هیچ كاتێك بۆ هیچ هێزێكی دونیا خۆی نەچەماندووە و بەردەوام بووە لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە ماوەی رابردوو ، پێشەنگی حكوكمرٍانی بووە بە شاهیدی هەمووان ، سەرٍەرایی گشت كەم وكورتیی و كۆسپەكانی بەردەمی راستییەكی حاشا هەڵنەگەری سەڵماندووە ، كە بە هەموو توانایەكەوە كاری لە سەر پێشكەوتنی ئابووری و گەشەسەندنی وڵات و باشتر كردنی بارو گوزەرانی خەكی كوردستان كردووە ، لە هەمان كاتیشدا لە قۆناغە سەختەكانیی بەردەمیدا بۆتە هیوا و بەرگریكاری راستەقینەی دەسكەوەتەكان ، دیپلۆماتكار و سیاسەتمەدار و پێشمەرگەیەكی ئازا و بوێر بووە بۆ بەرگریكردن لە ئەزموون هەرێمی كوردستان و گشت دەسكەوتەكان . هەموو ئەمانە وایانكرد كە لە هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوولی 2018 توانیی متمانەی خەڵكی كوردستان بە دەست بهێنێ. لەلایەكی ترەوە گرنگیدان بە كاندید كردنی هەردوو بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیە)بۆ پۆستەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی كوردستان.سەرۆك بارزانی كە ئێستا تاكە مەرجەعە كە بتوانێ مافەكانی نەتەوەیی كوردە بۆخۆی لەپشت ئەم دوو كاراكتەرە بەهێزەوەیە تا بتوانن زۆرترین دەستكەوت بۆ گەلەكەمان بەدەستبێنن.سەردانی وەزیری وزەیی ئەمریكا بۆ كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی سەرەتاو دەستپێكێكی گرنگی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا دەبێت بەجۆرێك هاوسەنگی ناوچەكە ڕابگیرێت و بەم هەنگاوەش ئەمریكا دەیەوێت بەسەپاندنی سزاكانی سەر ئێران نرخی نەوت زۆر بەرزنەبێتەوەو نەوتی كەركوك لەڕێگەی بۆری هەرێمی كوردستانەوە بچێتە بازاڕەكانی جیهان و بەمەش بۆشایی نەوتی ئێران پڕببێتەوە ئەم هەنگاوە بەفەرمیكردنی پەیوەندی ئابوری هەرێم-ئەمریكایەپارتی دەیەوێت وەك هەمیشە كەشێكی ئارام و پڕدەستكەوت بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دابینبكات و پێگەكانی كوردستان بەهێزبكات و ئابوری هەمە چەشنی بەهێزو پرۆژەی ستراتیژی بۆ كوردستان بوونیاد بنێت و درێژە بە دەستكەوتە بەدەستهاتوەكانی كوردسات بدات و ئاسۆیەكی گەش و ڕوون بۆ كوردستانیان دابین بكاتپارتی وەك سیفەتی هەمیشەی لەكەشی ئارامدا گەشە دەكات و بەڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی هەنگاەكانی ئەو كوردستانە بەهێزە دەستی پێكردوەو لە ئایندەشدا ئەگەر ڕووداویی گەورەتر لە قەبارەی هەرێم ڕوونەدات هاووڵاتیانی كوردستان بەرهەمی ئەو كوردستانە بەهێزە دەبینن. بێگومان نەیار و دوژمنان هەر ئاوا تەماشاكەری ئەم سەركەوتنەی پارتی نابن، لە هەرقۆناخێك بێت دەیانەوێت كێشە بۆ پارتی و بەرنامە و هەنگاوەكانی دروست بكەن. بەڵام بەهێزبوونی پارتی، واتە بەهێزبوونی كوردستان، چونكە پارتی پارێزەر و قەڵخانی كوردە. بە درێژایی مێژو نەیارانی كورد هەوڵیان داوە یەك هێزی سیاسیی گەورە لە كوردستان نەبێت، بەڵكو هەمیشە هێزەكانیان بەش بەش كردووە. چونكە هەبوونی یەك هێزی گەورە و یەك سەركردەی بەهێز زۆر پرس و كێشە یەكلایی دەكاتەوە و كورد بە یەكدەنگی دێڵێتەوە. پارتی بەهێز بوو كوردستانیش بەهێزتر دەبێت، ئەركی پارتی قورستر دەبێت لە ئایندەدا، بریارەكانی پارتی بەسەنگتر دەبن لە ناوخۆ و جیهان، بڕیاری كۆتایی لەسەر پرسە گرنگەكان و ئیدارەی وڵات زیاتر دەكەوێتە دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان كە كار بۆ كوردستانێكی بەهێز دەكات
Top