مێژوو گەواهیدەرە پارتی قۆناغی سەختتری تێپەڕاندووە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی..

مێژوو  گەواهیدەرە پارتی قۆناغی سەختتری تێپەڕاندووە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی..

پارتیی قوتابخانەی بیروهزری نەتەوەیی و بەرپرسیارە ، بە پەرَوشە ، حزبێكی خێرایە لە بیركردنەوە، هێمنە لە ڕەفتار، قورسە لە كردار، هەربۆیە ناشێوێت و هەڵوێست نادۆڕێنێت.پارتیی خاوەن جەماوەرێكی دڵسۆز و تێكۆشەرو رابەرێكی حەكیمە و زۆر بە وردی واقیع دەخوێنێتەوە و، لە ڕوانگەی واقیعەوە سەیری بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان دەكات و، گونجاوانە هەنگاوەكان دەنوێنێت دواتریش واقیع دەگۆڕێت نەك بەرژەوەندییەكان.پارتیی لە حزبە دیار و كارا و تاكەكانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە دەتوانێت واقیع بۆ بەرژەوەندییە جەوهەرییەكانی گەل و نیشتیمانەكەی خۆی بگۆڕێت.نەیارەكانی پارتی لە بەرانبەر پارتی بڕوا بەخۆبوونیان لە دەست داوە، چونكە بە هەڵە ململانێی پارتی دەكەن و، پشت بە بنەمای نادرووست و نالۆژیكانە دەبەستن؛ ڕەخنە لە پارتی دەگرن، بەڵام كاتێك دەیانەوێ وەكو پارتی بكەن شكست دێنن.

هەندێك لە ڕكابەرەكان، بەرانبەر پارتی هێندە ڕقئەستوورن، دەرەنجام هەڵەی زۆر گەورە دەكەن؛ لە سیاسەتی هەرزەكارانەی توندڕۆیانە باجی گەورە دەكەوێتە ئەستۆیان، بەرگەیشی ناگرن، بە جۆرێك لە ژێریدا دەتەپن و هەڵناستنەوە.پێناسەی دونیابینی لە فەرهەنگی ئەو هەندێكە هاوردەیە، بۆیە پێچەوانە لێی تێگەیشتوون؛بەڵێ لە هەرێمی كوردستان حزبی دونیابین هەیە، ئەوانەیشی دونیا نابینن، چەواشەكارانن.بە یەكێك لە خیانەتە گەورەكانی میللەتەكەمان دادەنرێت و پەڵەیەكی ڕەشیشە بەنێوچەوانی ئەوانەی بوونە داردەستی دوژمنانی كورد و جێبەجێكاری ئەو پیلانە دژ بە خاك و خەڵكی كوردستان، كە بەهۆی ئەو خیانەتەوە نیوەی خاكی پیرۆزی كوردستان، بە كەركووكی دڵی كوردستانەوە كەوتەوە ژێردەستی حشدی شەعبی و ئاوارەبوونی سەدان هەزار كورد و سوكایەتی و شەهیدكردنیان لەلایەن حشدی شەعبی، وونە قوربانی دەستی ناپاكی و خیانەت.

بەشەیتان كردنی پارتی و بەفریشتە كردنی نەیارەكانی و ئەنجامی پەروەردەی سیاسی ھەڵە بۆ خەڵك وای كردووە حیزبەكانی زۆنی سەوز نیلی كێبڕكێیان بێت لەسەر دژایەتی كردنی پارتی، بۆئەوەی خەڵكیان لەگەڵ بێت بەڵام دەبێت بیرمان نەچێت تەفكیركردن لۆژیكی ھێزە توندڕەوەكانە. ئەم شێوازە لە سیاسەت كردن لە داھاتوو دا ئەنجامی زۆر ترسناكی دەبێت بۆ ناوچەكە .�پارتی ھیچ كوتلە و باڵێكی تێدا نییە ھەمووان لەژێر ڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی دا خەبات دەكەین، بوختانی دوژمنەكانمان ساردمان ناكەنەوە لەگەشتنمان بە ئامانجەكانمان.ئەوەی كوردستانیشی پاراست و نەیهێشت كه پیلانی دژبەرانی كوردستان سەربگرێ و وەك ئەوان خۆی نەچەماند بەرامبەری دوژمنان، پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك مسعود بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەكانی بوو كە شكستیان هێنا بەو پیلانە و خەونی دوژمنان و خیانەتكارانیان لەگۆڕنا.
Top