سایکۆلۆژیای ڕاھاتن لەگەڵ خەم و شڵەژان
June 29, 2020
وتار و بیروڕا
لە ڕووی دەروونییەوە تاک زۆر بە زەحمەت لەگەل کێشەو گرفت ڕادێت، چونکە ھیچ ئامادەکاری و پلانی پێشوەختەی بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە نییە، تاکی کورد ئاشنایە لەگەڵ خەم و کێشە لە ھەموو تاکەکانی جیھان زووتر بەرامبەر کێشەو خەفەت خۆی بەدەستەوە دەدات، لە جیاتی ئەوەی بیر لە چارەسەری گۆڕانکاری بکاتەوە و ھەوڵی بەرنگاربوونەوە بدات، بەڵکو لە بچووکترین ناڕەزایی دەڵێت ئەم کارە بەمن ناکرێت زۆر لە من گەورەترە چاوەڕێی کەسانی دیکە دەکات، خۆی وەکو تەماشاکار دەبینێت و بەردەوام لە حالەتی شڵەژان دەژیت، زانایانی فیزیۆلۆژی شڵەژان دەناسێنن بەوەی"کاردانەوەی جەستەی بەرامبەر بەشتێکی ڕاستی یان خەیاڵی دەبێت بەھۆی شڵەژان".
کەسانی دیکە دەیناسێنن بەوەی "کاردانەوەی جەستەیی وسۆزی و زەینیە بەرامبەر بەپێداویستیەکانی ژیان و گۆڕانەکانی و شێوازی روبەڕووبوونەوەی جەستەیی، ئەویش بۆ رووبەڕوونەوەی ژیان و خۆ ئامادەکردن بۆ بەرەنگاربوونەوە بارودۆخی قورس بەلێوردبوونەوەو زیندوویی و ئاگاداربوون و بەرگەگرتن. ھەندێ بارودۆخ و رووداوی تایبەت ھەن شڵەژانمان بۆ دەھێنن و لەوانەشە جۆراوجۆر بن، بۆنموونە: مەترسی جەستەیی وەک بوونی نەخۆشی و پەتا و برسیەتی و بیکاری..تاد، کاتێک شتێک یان بابەتێکمان لا قبوڵ نییەو ڕەتی دەکەینەوە ئەوا دووچاری شڵەژان دەبین یان شتێکمان ویست و دەستمان نەکەوت، یان لەدوارۆژ دەترسین کە نازانین چی ڕوودەدات. ئەگەر شڵەژان لاوەکی وکاتی بوو کە لاچوو دوای ماوەیەکی کەم جەستە بۆ سرووشتی خۆی دەگەڕێتەوە، ھاوکات مەترسی لەسەر ژیان نابێت وەک سەردانی ھاوڕێیان کەماوەیەکە نەمانبینیون، یان تاقیکردنەوەی وەرگتن و سەفەرکردن، بەڵام ئاستە بەرزەکانی شڵەژان بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی وزھنی و کۆمەڵایەتی خراپن، لەسەر ژیان مەترسیدار دەبێت و ڕێگە نادات ژیانێکی ئاسایی و ئاسوودەمان ھەبێت.
-چۆن دەتوانین فشاری شڵەژان بەڕێوەبەرین؟
بۆ ئەوەی بتوانین دروست شڵەژان بەڕێوە بەرین دەبێ ئەم شتانە بە بەردەوام و رێکوپێکی بکەین، نەک تەنیا لەکاتی شڵەژاندا دوور دەکەوینەوە لەو بارودۆخەی شڵەژانمان بۆ دەھێنێت، واتە: واناکەین پرۆگرامەکانی رۆژانەمان زۆر پڕ بێت، بۆ نموونە، ھەندێک چالاکی لادەبەین یان دوای دەخەین بەڵام دەبێ وریای ئەوەی بین ناکرێ ھەمیشە ھەر دوا بخەین. دوور دەکەوینەوە لەو بارودۆخەی شڵەژانمان بۆ دەھێنێت، ڕێگەی چوونە قوتابخانە یان کارمان دەگۆڕین بۆ ئەوەی نەکەوینە قەرەباڵغیەوە (سەرچاوەی شڵەژان). دوور دەکەوینەوە لەگفتوگۆیەک شڵەژانمان بۆ بێنێت یان کەسانی تایبەت بۆ نموونە خۆمان لەگفتوگۆکە رادەکێشن. دۆخی ھۆکاری شڵەژان دەگۆڕین واتە ھەستە نەرینیەکانمان(سلبی) بە ئەرێنی (ئیجابی) دەردەبڕین.ئارزووی چارەسەری ماناوەندی دەکەین، ئەوەی لەخەڵک داوای دەکەین، لە خۆمان دەیکەین وەڵام دەدەینەوە یان رەتی دەکەینەوە، بەشێوازێکی یەکلاکەرەوە کاتەکانمان باشتربەڕێوە دەبەین. خۆمان لەگەڵ بارودۆخی شڵەژان دەگونجێنین، باوەڕمان بەخۆمان دەبێت و جەخت لەسەر شتی تایبەتمەندی باشمان لەژیادا دەکەین، ئەرێنی بیر دەکەینەوەو گەشبین لەژیان دەڕوانین. واقیعی دەبین و لەژیان و کردەوەکانماندا رەزامەند دەبین، چاوەڕێی کامڵبوون ناکەین، کەس کامڵ نییە. رۆژ بەرۆژ گرفتەکان چارەسەر دەکەین و ناھڵین کەڵەکە بن، ئاخر ئەم کارە ھەستێکمان دەداتێ بەوەی بابەتەکانمان کۆنتڕۆڵ کردووە و پتر باوەڕمان بەکارامەیی کانی خۆمان دەبێت.بارودۆخی ھۆکاری شڵەژانەکە قبووڵ دەکەین، مامەڵ لەگەڵ گۆڕان وەکو شتێکی ئاسایی و رووبەرووبوونەوەی ژیانی دەکەین. لەنیگایەکەوە لەگرفتەکان دەڕوانین وەک ئەوەی کاتی بن و کۆتاییان پێ دێت، لێبوردەیی دەنوێنین و لەژیاندا بەردەوام دەبین ھەوڵ دەدەین کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتانە نەکەین کەلەدەستی ئێمەدا نین، وەکو ڕەفتاری خەڵک شێوازێکی دروست و تەندروست بۆ ژیانمان دادەنێن، گەشبینی بەرەنگاربوونەوەی شڵەژانەکانە. چالاکی جەستەیی و وەرزش بەڕێکو پێکی دەکەین. پەیوەندی خێزانی دروستدەکەینەوە. پەیوەندی کۆمەڵایەتی چاڵاکتر دەکەین.