حاڵ و باسی کۆڕۆنا

حاڵ و باسی کۆڕۆنا

بەگوێرەی دوایین زانیاری کە ئێوارەی دوێنێی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ ئاشکرای کرد ھێشتا عێراق لە قۆناغی دووەمی کۆرۆنا دایە بە جۆرێک ژمارەی تووشبووان ڕوو لە زۆر بوون دایە، دەگەلی ژمارەی مردووانیش زیادی کردووە، بەتایبەت لەم حەفتەیەی دوایدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کردووە و پێش بینی دەکرێت ئەم قۆناغە ھەتا (٢١) ڕۆژیدی وا بمێنێتەوە.
ھەر ئەمڕۆ ڕێژەی مردن (٣.٩٪) بوو!! دەبینین دوێنێ (٣.٨٪) و پێرێ (٣.٨٪) و بەستر پێرێ (٣.٧٪) و ڕۆژی پێشووتر (٣.٦٪) و پێشووتر (٣.٦٢٪) و پێشووتر (٣.٦٪) و پێشووتر (٣.٥٦٪) ...ھتد. کەواتە لەم حەفتەیەدا ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارە و ڕێژەی مردووان ڕوو لە زیاد بوون بووە! وە ھەروەھا ژمارەی تووشبووانیش زیادی کردووە بە جۆرێک ھەر ئەمڕۆ (٢١٤٠) تووشبووی نوێ لە سەرانسەری عێراقدا ھەبووە بە جۆرێک شارە کوردییەکان لە (٢٨⁄٠٦⁄٢٠٢٠ز)؛ لە سولەیمانی (٢٨٩) تووشبوو؛ لە ھەولێر (٥٦) و لە دھۆک (٣) و لە کەرکوک (٢٩) حالەت ھەبووە.
بێگومان ھەر لۆیەشە ڕێکارەکان پێویست دەکرێت تووندتر بکرێت، ئەمەش چونکە لە جارێکیتر ئاماژەمان پێداوە؛ کە: ڕێکارییەکان بە گوێرەی نیسبەی مردن و ڕێژەی تووشبوون و ماوەی متبوونی ڤایرۆسەکە بەلەبەر چاو گرتنی بارودۆخی ئابووری ھاووڵاتییان بڕیاری لە سەر دەدرێت. ھەر کاتێک ڕێژە و نیسبەی مردن لە (٣٪) زیاد بکات؛ وە ڕێژەی تووشبوون لە (٣٠٠٠) کەس تێپەڕ بکات؛ ئەوا: دەبێت ڕێکارەکان تووندتر بکرێت و تەنانەت خەڵک خانەگیر و قورمتێنە بکرێت. داخەکەم لە عێراقدا چار پارێزگا زۆر بەربڵاوتر تیایاندا ڤایرۆسی کۆرۆنا تەشەنەی کردووە؛ ئەوانیش: بەغدا و بەسرا و سولەیمانی و پارێزگای واست!!! ھەر لۆیە؛ ڕێکار و ڕێنماییەکانی بەرەنگار بوونەوە لەم پارێزگایانە دەبێت جودا بێت دەگەل پارێزگاکانیدی. تەنانەت پارێزگای (زیقار) ھەر شتۆکەک لە ھێروەی ئەم پارێزگایانەیە و تەنانەت ئەمڕۆ لەوێ (١٦) کەس وەفاتی کردووە! ھەرچی پارێزگا کوردییەکان ژمارەی وەفات لە سولەیمانی (١٧) کەس و ھەولێر (١) کەس و کەرکوک (٤) کەس.

* داتاکان: بەگوێرەی دوایین زانیاری وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بێت ژمارەی تووشبووان لە سەرانسەری عێراقدا ھەتا ئەمڕۆ (٤٥٤٠٢) کەس بوو! لەم ژمارەیە (١٧٥٦)یان مردوون.... بێگومان لەم ژمارەیە (٣٢٤) کەسییان لە ژێر ئامێر و دەزگای ھەناسەدانی دەستکردن بێگومان لێرەدا دەبێت خەڵک بیزانێت ھەتا ڕێکاری خۆپارێزی زیاتر پیادە بکەن. ئەوجا ئەگەر سەیری داتاکانی ئەمڕۆ بکەین، دەبینین: ھێشتا ڕێژەی ئەو کەسانەی لەم نەخۆشییە چاکبوونەتەوە کەمە!؟ ئەمڕۆ (٤٦.٥٪) لەوانەی تووشبوون چاک بوونەتەوە! بەڵام ھێشتا ئەو ڕێژەیە زۆر کەمترە لەوەی کە مەبەستە، ئەویش: (٧٠٪)یە...
ھەر چەند ھەتا ئەمڕۆ لە ھەر دە ھەزار ھاووڵاتی عێراق یازدەیان تووشی کۆرۆنا بوون بەڵام ئەوە ھێشتا ژمارە تەواو و مسۆگەرەکە نییە چونکە ژمارەی پشکنینەکان ھێشتا ئەو ژمارە نییە؛ کە: ئێمە دەمانەوێت. ھەر چەند پشکنینی زێدەتر بکرێت؛ ئەوا: خەڵکی زۆرتر دەبینرێتەوە کە تووشی کۆرۆنا بوون ئەمەش چونکە ئەم ڤایرۆسە و نەخۆشییەکەی لە ڕێژەیەکی بەرچاودا (٨٢٪) ھەر ھیچ نیشانەیەک دروست ناکات یان بێ نیشانەیە یان نیشانەی کەمە.

* خەڵک و کۆرۆنا: زیاد بوونی ژمارەی تووشبووان مانای ئەوەیە؛ کە: خەڵک تەواو خۆناپارێزن و بەمەش دەبێت ڕێکاری تووندتر بگیرێتەبەر! دەبێت خەڵک ھەموو ئەوە بزانن؛ کە: مەرج نییە ھەر تووشی کۆرۆنا بێیت!!! بەتایبەت؛ کە: لە پەتای پێشووتر ھی ساڵی (١٩١٨ز) تەنیا (١⁄٣)ی دانیشتووانی سەر زەمینی ئەو کات تووشی بوون و لەو (١⁄٣)ی دانیشتووان (٥٠) ملیۆن کەس مردن. ھەر لۆیە؛ ھەموو جار لۆ ھاووڵاتییان دەبێت ئەوە ڕوون بکرێتەوە؛ کە: ھاووڵاتییان ھەوڵ بدەن لەو (٢⁄٣)ی دانیشتووان بن ھەتا ئەم دەرد و پەتایە بەرۆکمان بەر دەدات.
ئەگەر ھاووڵاتییان نەھاتنە ڕایێ؛ وە خۆیان نەپاراست ئەو کات دەبێت دەسەڵات بڕیاری قورمتێنە و خانەگیر بوون بدات! ئەمەش کاتێک ڕێژەی مردن لە (٣٪) زیادی کرد بەڵام نابێت ماوەکە لە (٢٠) ڕۆژ کەمتر بێت ئەمەش چونکە ماوەی متبوونی ڤایرۆسەکە (١٤) ڕۆژە؛ ھەروەھا ئەگەر نیشانە دروست بکات و ببێتە (کۆڤید ١٩) ڤایرۆسەکە گەرەکی بە شەش ڕۆژە؛ ھەر لۆیە: دەبێت قورمتێنە و خانەگیر بوون بیست ڕۆژ بێت و دواتر بەگوێرەی پێویست بڕیار بدرێت. بە شێوەیەکی گشتی تێبینی دەکرێت؛ کە: ھەر چ نەبێت قۆناغی دووەم لە شەش حەفتە لۆ ھەشتی بخایەنێت. بەمە لەو مانگەی دادێ، دەبێت ھاووڵاتییان زێدەتر پەیوەستی ڕێنمایی و ڕێکارەکان بن.

* سەرچاوە: ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ.
Top