سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،،سیاسەتمەدار ودیپلۆماتكارێكی كارای كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،،سیاسەتمەدار ودیپلۆماتكارێكی كارای كوردستان

نەیارانی گەلەكەمان ، هەموو جۆرە تاكتێكێك بۆ لێدانی پێگەی پارتی و بارزانی دەگەرنە بەر چونكە ئەوان باش دەزانن كە ئەو قوتابخانەیە ، لە ژێر هیچ گوشار و پیلانگێرییەك ئامادە نییە ، دەستبەرداری ئامانجە نەتەوەیی و نیشیتمانییەكانی بێت و كوردایەتی ستراتیژی سەرٍەكی ئەو رێبازەیە و هەمیشە باج و قوربانی زۆر گەورەی بەخشیووە و هیچ كاتێك نەكەوتۆتە ژێر كاریگەری هاشوهۆش و چەواشەكاری و پروپاگەندەی دوژمنان و نەیارانییەوە ..


هەر لە سەرەتای دەستبەركاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان تواكانی خستەگەر تا لەگەڵ لایەنەکان سەرکەوتووانە شێوازێك دروست بکات و کۆبوونەوەی لووتکەی حزبەکان بە شێوەی دەوری ئەنجام بدرێت، رێزدار نێچیرڤان بارزانی گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر تا لەرێگەی یەكریزی و تەباییەوە ھاوپەیمانییەک لە نێوان حزبەکان دروست بکرێت، ئەوەش ڕەنگدانەوەی دەبوو لەسەر فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا.هەر لە ڕۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمدا فۆکسی جیهان کەوتە سەر کوردستان و توانی لە هەر شوێنیک لێی بووبێ لەوێ پشتیوانی کورد بکات.

رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سەرۆکێک بووە هەمیشە بە پارچەیەکی کوردستان خۆی نەبەستووەتەوە، بەڵکو خۆی کردووەتە خاوەنی هەر چوار پارچەی کوردستان.لە ڕەوشی کۆرۆنادا بینیمان دنیا سەرقاڵی خۆیان بوون، کەچی نێچیرڤان بارزانی دڵی لای ڕۆژئاوا بوو و چەند تاقیگەی پزیشکیی بەتایبەت چارەسەری و هاوكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ڕۆژئاوا ڕەوانە کرد. سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی کەسایەتییەکی واقعبین و دووربینە، لە ئاڵۆزییەکانی سووریادا دەیەوێ لایەنەکانی ڕۆژئاوا بێنێتە سەر مێزی دانوستاندن و بە یەک بەرە پشکداری لە مینبەرەکانی جیهاندا بکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەی سووریادا خاوەندەستکەوت بن. یەکڕێزی بە شێوەی دیموکراتی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بچەسپێنێت و پشتیوانیی دەستپێشخەریی نزیکبوونەوەی ئەنەکەسە و تەڤدەمی کرد.


گەر سەیری جوگرافیای ڕۆژئاوا بکەی جگە لە هەرێمی کوردستان هەموو لایان پێیان باش نییە کورد لەو پارچەیە بگاته مافەکانیان و دژیشیان ڕاوەستاون، بە بۆچوونی من هیچ دەرگایەک نییە بۆ کردنەوەی ڕۆژئاوا بەڕووی جیهاندا جگە لە هەرێمی کوردستان و، تەنیا هەرێم دۆستی ڕۆژئاوای کوردستانە.سەرۆکی هەرێم پشتیوانی ئەوەیە لایەنەکان یەکریز بن و ستاتۆیەکی کورد لە سووریادا بە شێوەی دیموکراتی پارێزراو بێت."لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئێستا پرسی کورد، پرسی گەرمی ناوچەکەیە و، لەڕووی سیاسی و نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێ نێچیرڤان بارزانی ئەو کارە بکات.


ئەو ڕۆڵەی سەرۆکی هەرێم، ڕۆڵی سەرکردەی قۆناغەکەیە، چونکە ئاراستەی لە یەكترنزیككردنەوەی بۆ گشت هێز ولایەنەسیاسییەكان لە سەر ئاستی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی .. هەروەها لە باكووری كوردستانیش ، رێزدار سەرۆكی هەرێمی هەمیشە باوەری وابووە و كاری كردووە تا كێشە و ناكۆكییەكانی پەكەكە و توركیا بە شێوەیەكی ئاشتیانە و گفتگۆ چارەسەر بكرێن و بەم شێوەیە كۆتایی بە شەرٍومڵمڵانی چوار دەیە كە بۆتە هۆی ماڵوێران و گیانلەدەستدانی سەدان كەس بگیرێت .ئەوەی بووە ھۆی سەرکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەزموونی درێژی بەڕێزیانە لە سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەھێزیی پەیوەندیی دیپلۆماسیی سەرۆکی ھەرێم لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتییش گەواھیدەری ئەو ڕاستییەن، بە درێژاییی یەک ساڵی ڕابردوو شتی زۆر بچووک ڕووی دەدا و دەیانویست ئاستەنگ بخەنە سەر ڕێگای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەڵام سەرەڕای ئەوەش سروشتی نێچیرڤان بارزانیمان بینی بە دەوڵەتداری مامەڵەی دەکرد.

سەرەرای ئەو هەموو ئاڵوزیانەی لە ناوچەكەدا بۆنی هەیە وەك سەرهەڵدانەوەی گروپەكانی چەكداری تیرۆرستی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڵام سەرۆكی هەرێم نەوەستا و چەندین جار تەواوی خاڵە ناكۆكەكان و تەواوی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر یەك مێزو لەژێر یەك بان كۆ كردەوە كە ئەمە لێك نیزیك بوونەوەی لایەنەكان هیوا بەخش بوو توانی بەرەیەكی یەكگرتوو دروست بكات و هیوای ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت ، هەمیشە ئەوە دروستبووە كە هەر كاتێك لایەنەكان كۆك و هاودەنگ بن ئەوە هیچ هێزێك نیە رووبەروومان بێتەوە ئەوەش لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی بە رۆنی بینرا و چاوەرێی زۆر زیاتری لێ‌ دەكرێت بۆ ئەوەی پارت و لایەنە سیاسیەكان زیاتر كۆك یەك دەنگ بن ولە هەمانكاتدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جیهان پتەوتر بكات و داوای زیاتر مافە رەواكانی گەلی كورد بكات
Top