مێژووی خیانەت لەناو کورد دا

مێژووی خیانەت لەناو کورد دا

ھەریمی کوردستان ھەرێمێکە لە چوارچیوەی دەستوری عێرق دا دانی پێداناوە کە دەلێین دەستور واتا دایکی ھەموو یاسایەکانە کەس لێی گەورەتر نییە لە دووای رۆخانی ڕژێمی بەحس ئەم دەستورە بە جاودێری ھاوپەیمانان دارێژرا و سەرکردایەتی کورد زۆر پێوە ماندوو بۆن بەتایبەتی سەرۆک ( مسعود بارزانی ) ئیستا کە کوردستانێکی ئاوەندان و سەرکردایەتیکی بەھێزی حکوکەتمان ھەیە دەیەویت چاک سازی بکات وپیس خۆر و گەندەلەکان نەھیلێت ئەمەش زەرەری ھەیە بۆ رێگر و چەتەکان بۆیە دەست دەبەن بۆ نەمانی قەوارەی کوردستان من دلنیام لە نەزانین نیە یان تەنیا ھەلەیەک بێت بەلکو ئیستاش کە ھەندیک خیانەتکار ھەن جورعەتی ئەویان ھەیە کە باسی نەمانی قەوارەی کوردستان بکەن بەراستی بئ ئابڕۆ و ڕوو قایمیانە دێن خەلکی کوردستان چەواشە دەکەن و باسی نەمانی قەوارەی کوردستان دەکەن کە بەھیچ شتێکی ئەم کوردستانە ماندوو نەبوینە ئەوە ئیمەین کە چەندین سالە شەھید و تێکوشان دەکەین تا ئەو ھەرێمە بنیات نرا ئەوانیش لە جاشایەتی لە کاری تیرورستی ھاتون لە خێر و بێری ئەم ولاتە لە شۆرش گیران زیاتر سودیان بینی بۆیە باکیان لە ھیچی ئەم ھەرێمە نییە ، ئەگەر چاوێگ بە مێژووی کوردا بخشینی ئەوا دەزانی لە بزاڤەکان و شۆڕشکانی کورد بەردەوام سۆران عمر ھەبونە بۆ خیانەت کردن چەند سەدەیەک پێش ئیستا کە کورد دەولەتی ھەبو بەناوەی دەولەتی ( دۆسکی ) بەخیانەتی چەند کەسێکی ئەم دەولەتە لە ژیرەوە لەگەل سەلجوقیەکان رێککەوتن لە ئەنجام سەلجوقیەکان دەولەتی دۆسکی داگیر کرد ، لە دووای پەیماننامەی ( سیڤەر ) کە لە نێوان دەولەتی عسمانی و دەولەتە ھاوپەیمانانی سەرکەوتووی جەنگ مۆرکرد کە دەولەتی عسمانی ناچار کرا بۆ کە ئەگەر کوردەکان نەیان وویست لەگەتانا بژین دەبیت سەربەخۆ بن کوردەکان نزیک بۆن لە سەربەخووی بەلام ( حەسن خەیری ) کە کورد بۆ لەگەل دەولەتی عسمانی رێک کەوت دژی سەربەخۆی کوردستان ھەروھا لە سالانی ١٩٦٦ز لە شۆرشی مەزنی ئەیلۆل بەھەمان شێوە ابرھیم ئەحمد خیانەتی لە سەرکردەی شۆرش مستفا بارزانی کرد ، لە دووای ریفراندۆمی سەربەخۆی و رزگار کردنی ناوچە دابڕاوەکانی خاکی کوردستان لاھور جەنگی بووە بە سەرقافیلەی گروپێک کە ڕوحیان لە خیانەت تڕۆکاوە لەگەل پاسدارانی ایران و ھەشدی شعبی رێکەوتن دژی سەربەخۆی کوردستان لە بەرانبەر ٠/٩٣ خاستی گەلی کوردستان وەستاوە لە ١٦ی ئوکتۆبەر دەستی پاسداران و سوپای عێراقیان گرد ھێنایان بۆ سەر شاری کەرکوک بە چەند دورلارێک ئەو کارەساتەیان بەسەر کەرکوک و کوردانی کەرکوک ھینا ئەوەی ئیستا سۆران عمر پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسونی کۆمەلی ئیسلامی دەیلیت پێش ٣ی سال ئاغایەکانی بە ھیز پێیان نەکرا کە ئەو کات ووستیان ھەبو کە بە زەربی ھێز قەوارەی کوردستان بسڕنەوە لە چەند لایک ھێرشیان بۆ سەر کوردستان ھێنا بەلام پێشمەرگەی پارتی شێرە کۆرانی بارزانی لە سحێلان و پردی قەپۆزیان بە ئەرز دا ، بەلام ئەوەی خیانەتی ( لاھور جەنگی و سۆران عمر ) لەوانی سەرەوە باسمان کرد جیا دەکاتەوە ئەوان بە ژیر بەژیر خیانەتیان دەکرد بەلام لاھور و سۆران بە ئاشکەرا و بە ڕۆژی روناک بی ترس بێباک ڕقی ملەت بی شەرم کردن لە خوێنی شەھیدان بە دەنگێکی زەڵال خیانەت لە کوردستان دەکەن بەلام من دلنیام کە بۆ حەسەن خەیریەکان لە باشوری کوردستان ناچێتە سەر چۆنکە پارتی سەرکردایەتی خاوەنداری کوردستان دەکات
Top