بۆ سۆران عومەر و ھاو ئاوازەکانی

بۆ سۆران عومەر و ھاو ئاوازەکانی

لە ئێستادا لە رووی سایکۆلۆژی خەڵکی کوردستان زۆر گونجاوە بۆ ئەوانی دەیانەوێت خاک و نیشتمانی کورد لە ژێر ناوی ھەژاری و بی مووچەیی گەندڵی و نادادپەروەری بفرۆشنەوە، خاکفرۆشان دەتوانن سوود لەو کەڤەرە وەربگرن و بیکەن بە باگراوەندی وتارو قسەو پرۆژەکانیان۰ ھەروەھا لە ئێستادا قاچاغچیەکان و مافیاو چەتەو بازرگانانی سیاسی و ئەوە ئەو تاقمانانە دەیانەوێت ئەو قەوارە و سیستەمە سیاسی ئێستای ھەرێمی کوردستان تێک بشکنێن و برۆخنرێت، ھەر ئەوانیشن ئەو جۆرە بانگەشانە دەکەن، ئەو ژەھری کە وا لە دڵیان پەنگی خواردووە بیانوویان دۆزێتەوە بۆ ئەوەی ھەڵرژێن ، ئەو سییستەم و پێک ھات و قەواری ئێستای ھەرێمی کوردستان باش بێت یا خوود خراپ بێت بۆ کەسانی داعش و تیرۆرست تا سەر ئیسقان رەت دەکرێتەوە قبول ناکرێت ، سۆران عومەر و ھاو ئاوازەکانی دەیانەوێت خەلافەتی داعش دابمەزرێنین و نمونەی ئەمەیان لە ھەورامان ئەزموون کرد ، سۆران عمرو ھاو نموونەکانی گرفتەیان لەگەڵ جۆری باشی و خراپی دەسەڵات نییە، بەڵکو ئەوان دەیانەوێت خەلافەتی داعش زیندوو بکەنەوە بۆ ئەوەی ژن و منداڵ قڕ بکەن ، باشی و خراپی قەوارەی ئێستای ھەرێمی کوردستان باش بێت یا خراپ بێت ئەوە بابەتێکی ترە ، بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەێنیت خاک و نیشتمان ھەراج بکەێت و جارێکی تر ژنی کورد ئەتک بکرێت بە کەنیزەک بە سوریا و میسر و کوێت و سودان و جوولەکە بفرۆشرێت، ھەموو رەخنەکانی سۆران عومەر کە پێشتر دەیگرت تا سنوورێک ئاسایی بوو دەچووە قالبی موزایدەی سیاسی، بەڵام ئەو ھەلوێستەی ئێستای لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێم بە ناپاکی دەزانم !!! ئەوەی ئێستا سۆران عومەرو ھاو ئاوازەکان بانگەشەی بۆ دەکەن دەبێت راپیچی زیندان و دادگاکان بکرێن، نەک سۆران عومەر بەڵکو دەبێت کۆمەڵی ئیسلامی پێ ھەلبوەشنرێتەوە، بەڵام سییتەمێکی دیموکراس و سیکۆلاری ئەمانەی ھیشتووتەوە۰ من کەسێکی ناسیونالیستی تووندڕەو نیم بەڵام لە پێناو ئەو خاک و نیشتمانە شەرف و کەرامەتم قوربانیم داوە، چەندین ساڵ پەناھەندەی وڵاتی تر بووم، ئەو قسانمان بیر ناچێت کاتی پێان دەگوتین ئێوە پەناھەندەن، پەناھەندەییمان لەپێناو پاراستنی سەروەری کوردستان بوو.
Top