كاكەسۆران پێش ئێوەش زۆركە س هةوليان دا قەوارەی ھەرێم هةلبوةشينەوەبەلام نةيانتوانى.
June 27, 2020
وتار و بیروڕا
بەداخەوەجارێكی ترسۆران عمررق وكینەی خۆی دەربری بەرامبەرئەزموونی سیاسی ھەرێمی كوردستان كەلەسایەی دا بووبێتە ئەندامی پەرلەمان ئەمڕۆش هەقیەتی داوای ڕوخانی قەوارەی ھەرێمی كوردستان بكات بکات !!!
كەئەمەجاری یەكەمی نیەبەم شێوەیەدژایەتی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی كوردستان بكابەلام لەدوای لێ سەندنەوەی پارێزبەندیەكەی لەپەرلەمانی كوردستان دەوێت لەم رێگایەوەزیاتررق وكینەی خۆی دەرببری چونكە شین و ڕۆڕۆو گریان و ھانابردنی بۆ هەندێک لایەن تاکو بەرگری لێ بکەن ھیچ دادێكی نەدابۆیەكەسێك ئاوا بۆ کورسیەکەی خۆی بگری ئەبێ ھەرئەمەی لێ چاوەرن بكرێت كەدژایەتی گەلەكەی بكات داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی دەستوری هەرێم بکات. كەبەرھەمی خەباتی هەزاران سالەرۆلەكانی گەلی كوردستانەكەلەپێناوی رۆژێكی وەھاداخەباتیان بۆ کردووە.
دلنیاین چۆن گەلی كوردستان لەرابردوودا خەونی دوژمنانیان لە گۆڕناوەوخەونی دەیان گروپی تیرۆرستی وەک داعشیان لە گۆرناوە ، ئاواش خەونی سۆران عمروھاوبیرانیشی لەگۆردەنێ وھەرێمی كوردستانیش ھەربەپارێزراوی دەمێنێتەوە.
ئیدی پێویستەلەسۆران و هاوئاوازەکانی بیرسین کە داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی ھەرێم دەکەن نازانن دوای نەمانی حکومەتی هەرێم هەزارانی وەک تۆ خاوەنی شەرەف و کەرامەت و حەرەمی ماڵی خۆشتان نابن ، دەزانی ئەم حکومەتە بێ جیاوازی خزمەتی ھەمووان دەكابەڵگەش ئەوەیە نوزەی تۆو دەیانی تری وەک تۆ لەژێر ئەزموونی ئەم حکومەتە هەڵدەقوڵێ کە بۆی ڕەخساندوون ، بەڵام ئێوە بە بێ ویژدانی و بە پشتیوانی نەیارانی کورد ئاوازی خیانەتکارانە دەڵێنەوە .
ئەگەر ڕاست دەکەی بڕۆ سەرێک لە شاری کەرکوک بدە ، لەوەتەی خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەری لێ کراوە بزانە حاڵ و گوزەرانی کوردانمان لەوێ چۆنە ؟
چۆن ڕایان دەگوازن و خانوو دووکانەکانیان تێکدەدەن و گەنم و دانەوێڵەو بەرهەمەکانیان دەسووتێنن زەوی و زاریان داگیر دەکرێت ، مەردبەبڕۆ لە جیاتی دروشمی ڕوخانی قەوارەی ھەرێمی كوردستان بەرزبکەیتەوە ، مافی کوردانی کەرکوک بگێڕەوە ، گەر بۆشت نەکرا ئەوا دەتوانی داوای هاوکاری لەھاوپەیمانانت بکەی !!!
بەڵام دڵنیام تۆش و دەیانی وەک ئەو تەنهاو تەنها دژی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانن و کە بۆشتان ناچێتەسەرو هەزارانی وەک ئێوە ئەم خەونەیان لەگەڵ خۆیان بردووەتە ناوگۆرو ئێوەش هەمان چارەنووستان دەبێت .
لێرەوەش دەمەوێت پرسیارێكی زۆرجدی لەسۆران عمربكەین ئایەخێرەئەوەندە تامەزرۆی رووخانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەچونكەسەرانی حكومەتی بەغداودوژمنانمان هەر ئەوەیان دەوێ كە سۆران هەوڵی نەزۆكانەی بۆ دەدات، ولەجیاتی ئەوان شەری بەوەكالەت دەكاباشە ئێستامان باشترە یان بكەوینەوە ژێر پۆستاڵی ھێزەملیشیارەكانی عیراق، باش دەزانی ئەو شوێنانەی ئەوان لەدوای خیانەتەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەربەھاوكاری دۆستانت داگیریان كرد، چۆن تەحەدالە نامووسی وكەرامەتی خەڵكی ئەو ناوچانە دەكەن، دەزانم كاكەسۆران تۆھاوبیرانت ھەرئەوەتان دەوێ، بەڵام دلنیابەبەپشتوانی خوای گەورەودلسۆزانی ئەم كوردستانەئەو خەونەوزۆرخەونی تردەبێت لەگەڵ خۆتان ببەنەناو گۆر
ماوەتەوەبەكاكەسۆران بلێم پێش ئێوەش زۆركە س ولایەن هةوليان دا قەوارەی ھەرێم هةلبوةشينەوە بەلام نةيانتوانى، ئيستا ش دلنیام بە جاش وخۆفرۆش وتیرۆریست ھەلناوەشێتەوە .