سەرۆكی هەرێم ,حكومه‌تی كوردستان و دیپلۆماسی و سیاسەتی ژیرانە لە ناوچەیەكی پر كێشەدا ..

سەرۆكی هەرێم ,حكومه‌تی كوردستان و دیپلۆماسی و سیاسەتی ژیرانە لە ناوچەیەكی پر كێشەدا ..

ئەو پێگە بەهێزە دیپلۆماسییەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە سەر ئاستی ناوچەكە و دونیا هەیەتی، وا دەكات پێوەندییەكانی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە بەهێزی بمێننەوە. سەرۆكایەتیی هەرێم كە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیكردنی كوردستانە، دەبێتە دەرگای بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدادیپلۆماسی بەهێزی نێچیرڤان بارزانی توانی كە سەر لە نوێ دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان بونیاد بنێتەوە و پایتەختی كوردستان بكاتە سەنتەرێكی گرنگی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەی، هەرێمی كوردستانیش لەو هەموو قەیرانەكانی كە لە رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە بپارێزیت و بەرەو كەنارێكی ئارامی ببات و ئەمەش بسەلمێنێت كە ئاسۆیەكی زۆر گەش لە ژێر سێبەری سەركردایەتی بەرێزیان لە پێش گەلی كوردستان دایە.

پارتی ئاماژەكان روونن كە پارتی هەنگاوی بەرەو كوردستانی بەهێز ناوە، ئەمانە پێمان دەڵێن بۆ گەییشتن بە كوردستانێكی بەهێز، پارتی لە ڕووی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەوە حسابی خۆی كردووە، بۆیە هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروو بارزانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت گشت تواناكانیان خستۆتەرگەر بۆ زیاتر پێشخستن و گەشەسەندنی وڵات . رووداو و پێشهاتەكانی چەند ساڵی رابردوو و ئێستا و چۆنێتی شێوازی مامەڵەكردنی سیاسی و دیپلۆماسی كوردستان لەگەڵ بارودۆخە ئاماژەیەكی گرنگ بۆ پێگەی بەهێزی كوردستان .لەلایەكی ترەوە وڵاتانی ناوچەكە و رۆژئاوایی و ئەمەریكا بەتایبەتی ، هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی حیساب بۆ كراوە، لەهاوكێشە نێودەوڵەتی و ناوچەكەدا. ئەگەر لەهەندێك بارودۆخ و ویستگەشدا، گلەییمان لەدۆستە دێرین و هاپەیمانەكەمان هەبوو بێت، ‌لەژپای هەڵوێستە لاوازەكانیان، ئەوا پێدەچێ ئیدارەی ئێستای واشنتن، وەك بەخۆداچوونەوەیەك، هەنگاو بنێ بەئاڕاستەی چاككردنەوەی هەڵەكانی لە ڕابردوودا.هەروەها دەتوانین لێرەوە، لەخاڵی بەیەكگەیشتن و هاوبەشی لەبەرژەوەندییەكانماندا، چەندین هەنگاو بهاوێژین و لەگەڵ هەر گۆڕانكاری و پێشهاتێكی نوێ، دەستكەوتی زیاتر بەدەست بێنین. لەپاڵ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەپەیوەندییەكانماندا، لەململانێی نێوان ئێران و ئەمەریكادا، یارییەكی ژیرانەو سەركەوتووانە ئەنجام بدەین و بەرژەوەندی و دەستكەوتەكانمان بپارێزین.

سەردانی گەورە بەرپرسانی وڵاتان ناوچەكە و دونیا بۆ هەرێمی كوردستان و شێوازی مامەڵەكردنیان لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی و ئابوورییەوە جێگەی بایەخ و گرنگی كوردستان لە نێو ناوچەیەك و عێراقێكدا كە بە دواكەوتووترین و ناسەقامگیرترین وڵاتی ناوچەی وڵاتی عەرەبی هەژمار دەكرێت .حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، بۆ فراوانكردنی سەرچاوە داراییەكانی كوردستان، دوورمان دەخاتەوە لەوەی وڵات تووشی قەیرانی دارایی ببێتەوە. وڵات كاتێك یەك سەرچاوەی دارایی هەبێت بۆ بودجەی گشتی، هەمیشە لە بەردەم مەترسیی قەیرانی داراییدا دەبێت، بۆیە هەنگاوەكانی سەرۆكی حكوومەت بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و پشتنەبەستن تەنها بە داهاتی نەوت، پەرە‌پێدان بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار، وڵات لە مەترسیی دروستبوونی قەیرانی دارایی دوور دەخاتەوە.

لە هەرێمی كوردستان ڕەگەزەكانی پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و بازرگانی و سەرجەم دەرامەتە سرووشتییەكان هەن، تەنها پێویستییان بە پاڵپشتی هەیە، هەروەها كوردستان هەڵكەوتەی جوگرافی كە لە نێوان وڵاتانی ئێران و عێراق و توركیا هەڵكەوتووە، زۆر گونجاوە و دەتوانین گرنگی بە بازرگانی بدەین و بەرهەمی ناوخۆ لە ڕێی ئەو وڵاتانەوە هەناردە بكەین.بۆیە، دەبینین كە هەنگاوەكانی سەرۆكی حكوومەت بۆ چاكسازی لە تەواوی كەرتەكانی وڵات و فراوانكردنی سەرچاوەكانی دارایی و ڕێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی داهاتی وڵات و فراوانكردنی سەرچاوەكانی دارایی لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا،‌ سیاسەتێكی ئابووریی گرنگە بۆ بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی وڵات.

هەنگاوەكانی سەرۆكوەزیران بۆ چاكسازی، جێگەی ئومێدە بۆ هەرێمەكەمان.پڕۆژەی چاكسازی و هەنگاوەكانی سەرۆكوەزیران بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی دارایی، لە ئایندەدا گرنگییەكەیان دەردەكەوێت.بڕیاردان لەسەر وەرگرتنەوەی قەرزی حكوومەت لای سەرمایەداران و ڕێكخستنەوەی داهاتی خاڵە گومرگكییەكان و پەرەپێدانی دەروازەكانی بازرگانی و پشتیوانیكردنی وەبەرهێنەران و هاندانیان بۆ ئەوەی لەپاڵ حكوومەت كاربكەن بۆ بووژانەوەی ئابووری و پڕۆژەكانیان فراوان بكەن، دەبێتە هۆی ئەوەی داهاتی ناوخۆ زیاد بكات و هەروەها هەلی كار بۆ بێكاران دەڕەخسێنێت و ژێرخانی پڕۆژەكانیش دەبووژێتەوە.لەلایەكی ترەوە كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لەگەڵ وەرهێنەران و بازرگانان لەلایەك و لەلایەكی تر بوونی كەشوهەوایەكی لەبار لە رووی ئاسایش و ئارامیی و متمانە كوردستان بەرەو پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر دەبات .
Top