ئافرەت و بەرپرسیارێتی ......

ئافرەت و بەرپرسیارێتی ......

سەرەتا بیر لە وشەی ئافرەت بکەینەوە دەبینین وشەیەکی پڕ واتایە و گرنگی ژیانە، ئافرەت ئادەمیزادێکە ھەموو ژیان بەوەوە جوانە بەبێ ئافرەت ژیان مانای نییە، واتا(بەبێ دایک ژیان دەمرێت) چونکە بەبێ نەبوونی ئافرەت ژیان دەمرێت ژیان جوانی نابێت، ئافرەت بەشێکە لە ژیانی پیاو چونکە ئافرەت ژیانی پیاو تەواو دەکات، ئافرەت تەواوکەری ژیانیکە ھەمو تەمەنی پیشکەشی تۆ دەکات، ئافرەت پاکیزەترین ئادەمیزادی سەر زەویە و گەورەترین سامانی دونیایە.
گەر سەیر بکەین، بە درێژای مێژوو بە تایبەت مێژووی رۆژھەڵاتی ناوەراست ژن وەک بوونەوەرێکی ناتەواو سەیر کراوەو دابەزیوە بۆ نزمترین ئاست، واتە کۆیلایەتی رەگەزی زۆربەی کات لەلایەن پیاوانەوە درێژەی پێدراوە.
ئەو شارستانیەتانەی کە تەنھا ھەولیان داگیرکاری و تالانکردن بوو، بەزۆری تەنھا نێرینە رۆلی ھەبووە تیایدا و ئافرەت بەژداری شەریان نەدەکرد، یارمەتی باوکیان نەدەدا، بۆیە وا ھەستیان دەکرد مێینەکان بوونەتە بارگرانی بەسەریانەوە، بۆیە ھەر بە چاوێکی نزم سەیر دەکران.
بەشێوەیەکی گشتی لە ھەموو شارستانیەتەکان مافی ئافرەت پێشێل کرابوو، لەگەڵ بوونی ھەنیدَ جیاوازی لە رووی رەفتارو پێشێلکاریەکانەوە، لەئایینە جیاوازەکانیش بەپێی قۆناغە مێژووییەکان جگە لەئایینی ئیسلامی پیرۆز.

لە کۆمەلگای رۆژئاوا بە ھەمان شێوە ئافرەتان لە ژیانێکی ناتەواو نالەبار دەژیان و ھیچ یاساو ڕێسایەکی بەرچاو نەبوو بەرگری لە مافەکانیان بکات.
ژن لە نێو ئەدەبیاتدا دیارە جیاوازییەکی زۆر بە دی دەکرێ لە نێوان ئەو وەسفەی کە لە نێو ئەدەبیات باسکراوەو لەگەل ژیانە راستەقینەکەی کە لە زۆربەی کات دا ژن وەک ژێر دەستەیەک سەیر کراوە جیاوازیکی زۆر بەیان دەکرێت
لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی میللەتان و شان بە شانی پیاو دەیان و سەدان ئافرەت لە مەیدانی خەبات وتێکۆشاندا گیانیان بەخت کردووەو خوێنیان تێکەڵ بە خوێنی پیاو کردووەو نیشتمانی خۆیان ئاو داوە و، گوڵا لە سوورەکانی ئازادی و سەرفرازیان بۆ بەھاری دوا رۆژی نەوەکانیان رواندووە .
چەندین سەرکردەوئافرەتی ئازاوبەجەرگ شان بەشانی باوک وبراوھاوسەرلەشۆڕشەمەزنەکاندابەشداریان کردوە،
لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم خەبات و ھەوڵی رۆشنبیر و چالاکوانەکانی بواری فێمێنستی و مافەکانی مرۆڤ لەسەر پرسی یەکسانیی رەگەزی و بەدەستھێنانی مافی ئافرەتان، رەنگە زیاتر بەو ئاڕاستەیە بووبێ کە ئافرەتانیش وەک بەشێک لە پێکھاتەی کۆمەڵگەی مرۆیی، مافی خۆیانە کە رێز لە ویست و ئازادی و چالاکییەکانیان بگیردرێت. بەو مانایەی کە جیھانبینییەکە زیاتر لە چواردەوری ئەوەدا دەخولایەوە کە ئافرەت چۆن ئازادی و مافەکانی بەدەست بھێنێ، نەک چۆن کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دادپەروەر لە رێگەی دەستەبەربوونی مافەکانی ئافرەتان بێتە کایە.

ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لە ھەمبەر کاری ئافرەت لە بواری سیاسی و ئیداری و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانی ئەم رەگەزە، ئەوە دەردەخەن کە بەشداریی راستەقینە و چالاکانەی ئافرەتان لە گشت بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی ھۆکاری بەمەدەنیکردن و چەسپاندنی دادپەروەری زیاتر و دابەزینی ئاستی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی داھات و کەمکردنەوەی رۆحی توندڕەوییە. ئەگەر بمانەوێ پتر باسی بەھرە و تواناکانی ئافرەتان بکەین، دەکرێ راپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی بە نموونە وەربگرین، کە تێیدا ھاتووە:

«ئافرەتان کەمتر حەزیان لە تێکەڵبوون بە بەرتیلخواردن و گەندەڵی ھەیە، بۆیە ئەو وڵاتەی کە رێژەی ئافرەتی لە درووستکردنی بڕیار زیاتر بێت، ئاستی گەندەڵییان نزمترە».

ھەر سەبارەت بە سوودەکانی بەشداریکردنی ئەکتیڤی ئافرەت لە ناوەندی بڕیاری سیاسیدا (ئیزابیل کۆڵمان) کە توێژەرێکی باڵای سیاسەتی دەرەوە و پسپۆڕە لە بواری یەکسانیی رەگەزی لە ئامۆژگای پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، بۆچوونی وایە کە رێگەدان بە ئافرت بۆ بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی، سوود بە پرۆسەی دیموکراسی دەگەیەنێت. جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە توێژینەوە تازەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئافرەتانی دەسەڵاتدار بەراورد بە پیاوانی سیاسەتمەدار، بژاردەی جیاواز دێننەکایە و سوودیش بە سەرچاوەی گشتی دەگەیەنن.لەدنیای ئەمڕۆدا دامەزراوە دیموکراسی و خۆجێییەکان ئاسانکار و ھەمە دەرفەت دەبن بۆ ھاتنە پێشەوەی ھاوڵاتیان لە نێویشیاندا ئافرەتان، چونکە ئەو گۆڕانکاری و کاریگەرییەی ئافرەتان دەتوانن لە ڕێگەی ڕێکخراو و ئەنجومەنە خۆجێیەکانەوە دروستی بکەن زۆر زیاترەو رەنگدانەوەی زیاترە لەو ئافرەتانەی کە لە نێو پەرلەمان و حزب و دامەزراوە نیشتمانیەکان کاردەکەن، چونکە لە دامەزراوە خۆجێیەکاندا ئافرەتان باشتر دەتوانن کارەکانیان ڕایی بکەن و نوێنەرایەتی ناوچەکانیان بکەن بەھۆی نزیکیان لە شوێنی نیشتەجێبوون و ئاگاداربوون لە کێشە و کەموکورتییەکانی ناوچەکە،
بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا بریتی یە لەو چالاکیانەی کە ئافرەت ئەنجامیان دەدات لە پیادە کردنی مافە سیاسی و شارستانیەکانی خۆی وەک مافی دەنگ دان و خۆ کاندید کردن بۆ ئەنجومەنەکانی نوێنەران و ئەنجومەنە خۆجێیەکان، ھەروەھا بەشداری کردنی لە سەندیکاو ڕێکخراوەکانی ژنان و ئازادی ڕادەربڕین و یەکسان بونیان لەگەڵ پیاوان لەبەردەم یاسادا. وە ئاشکرایە کە بنەمای یەکسانی یەکێکە لە گرنگترین بنەما سەرەکیە دەستوریەکان کە ھەمو ماف و ئازادیە گشتی یەکانی لەسەر بەندە لە نێوانیشیاندا مافی سیاسی.



خۆشحاڵم لەئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان لەسێکتەرەکانی ژیانداڕۆڵ ئەرکی ئافرەت بەرەوپێش چووەوھەنگاوی جدی ناوەئەمەش وادەکات کەئافرەتان لەڕووی دارایی و ئیدارییەوەتاڕادەیەک سەربەخۆبن وھاوکاروپاڵپشتی خێزان و بنەماڵەکانیان بن ھەوڵ ماندووبونێکی زۆردراتابگەینەئەم قۆناغەپێویستە ئاستی ھۆشیاری ئافرەت لەڕێگەی ڕێکخراولایەنەسیاسیەکانەوەبەرزبکرێتەوەبەوئاراستەیەی کەلەبەرژەوەندی ئافرەتانەنەک پێچەوانەکەی ئافرەت بەکاربھێنن بۆمەرامی سیاسی خۆیان گەورەی ئافرەت بێسنورەوسەرکردەوشۆڕشگێڕی ئازاوبەجەردەھێنێتەمەیدان وکۆتایی ووشەکانم بەم ووتەیەدەھێنم ،لەپشت سەرکەوتنی ھەرپیاوێک ئافرەتێک ھەیە !!!
Top