ھەموو عالەم بیزانێت!!!!

ھەموو عالەم بیزانێت!!!!

وەتێ ئەم کۆرۆنایە ھەیە، وە بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی دوایی بە نامە و بە مەسینجەر و تەنانەت لە گرووپەکان و بە نووسین گوێ بیست دەبین؛ کە: کەسێک پەیوەندی بە دکتۆرێکەوە دەکات و دەڵێت؛ کە: فڵان کەس کۆرۆنای ھەیە و نایەوێت بچێتە خەستەخانە و دەیەوێت لە ماڵ بنێنێتەوە!؟؟
- ئەوجا دکتۆری کەلەکەوێت؛ دەڵێت بنووسە: ڤیتامین سی، ڤیتامین د، ئەزیسرۆمایسین.... ھتد وێدا دێت لیستێک ئامۆژگاری تەواوکەری خۆراک باس دەکات. لێرەدا، سەرلەبەری ئەم باس و خواسە ناتەواو و نازانستییە بەڵام چ بکەین بەھۆی کەمی ڕۆشنبیری گشتی و ھۆشیاری دروستی دێتە گۆڕێ! ئەوجا:
١. ڤیتامین سی (Vit. C): ڤیتامین سی لۆ دروستکردنی کۆلاجین و ھەندێک ئەندامۆچکەی ناو خانە پێویستە. مرۆڤی ئاسایی ڕۆژانە پێویستی بە (٣٠ - ٦٠ مگم) لە ڤیتامین سی ھەیە!

ا. ئەگەر ئەم ڤیتامینە کەم بێت؛ ئەوا: سکەرپووت (دائی الحفر = scurvy) دروست دەکات؛ کە: لە ئێستادا زۆر دەگمەنە، ئەوە ناڵێم منداڵێک بەس شیری قۆدی بخوات و زوو لە شیر نەکرێتەوە یان پیر و پەککەوتە ئەوانەی دەم و ددانییان باش نییە و کەلوکرۆمە.
نیشانەکانی، بریتییە لە: خاڵ و پنتی لە سەر پێست دەردەکەوێت، پدووی زوو دادەڕووشێت، پرچ و قژی گڕ گڕ دەبێت (hyperkeratotic hair follicle)؛ جومگەی ئەستوور دەبێت، برینی درەنگ چاک دەبێتەوە، ھێسکی شاش دەبێت و جاری وا ھەیە لەشی دەئاوسێت.
چارەسەریشی بە پێدانی ڤیتامین سی دەبێت چ لە ڕێگای دەم یان لە ڕێگای شورنقە لە سمت دەدرێت؛ ئەگەر بە ڕێگای دەم بدرێت، ئەوا: بە جەمی (٥٠٠ مگم) ڕۆژانە لۆ گەوران و (٥٠ - ١٠٠ مگم) لۆ تەفارۆکە و منداڵان دەدرێت.
ب. ڤیتامین سی لۆ نەخۆشید؛ وەک: نەخۆشی ( methaemoglobinaemia) و ھەروەھا لۆ ترش کردنی ناوەندی میز (Acidification of Urine) بەکار دێت.
ج. خۆپاراستن لە سەرما بوون و پەستیوو: لۆ سەرما بوون بەکاریان دەھێنا بەڵام ڤیتامین سی ھیچ نابێتە ھۆی خۆپاراستن ھەتا ئەمڕۆشی دەگەل دابێت؛ وا دەڵێن و ھیچ ئەساسی عیلمی نییە و ھەر گۆتەیە!!!

٢. ڤیتامین د (Vit.D): کاکیلە ھەر لەو تەلەفۆنەی ئەبێت؛ ڤیتامین د بە جورعەی (٢٠٠٠ یان ٥٠٠٠) ڕۆژانە ھەر ڕۆژەی یەک دەنک بخۆ!؟!! لێرەدا دیسان تێکەوتووە!!
لە دونیایێ کەمی ڤیتامین د زۆر باوە! وە لە ساڵی (١٩٩٥ز)ەوە زۆرتر جێگای باسە و مەرج نییە خۆراک و خواردنی ھەمووان تەندروست بێت؛ لۆیە: زۆر لە خەڵکی کەمی (ڤیتامین د)یان ھەیە. ڤیتامین د نابێت لە خۆڕا بخورێت و تەنانەت لۆ فەحس کردنیش نابێت بەبێ (پشکنینی کالسیۆم) بکرێت.. ئەوجا پێویستی ڕۆژانەش زۆر لەم بڕە کەمترە! وە ئەگەر مرۆڤ بەس قۆڵی ھەڵکرا بێت و سەری کۆت بێت و قاچی ھەتا ئەژنۆی ھەڵبکات و ڕۆژانە نیو سەعات خۆ بداتە بەر تیشکی خۆر بەمەرجێک ئەو کاتانە نەبێت؛ کە: ڕۆژ بە حوجەتە! ئەوا؛ کیفایەتە... خۆ ھەتا جاری واھەیە؛ خەڵک ھەیە (نەقسی) لە ڤیتامین د ھەیە بەڵام ئەمە ناوێرین حەبی ڤیتامین د بدەین چونکە لۆی نەخۆشی میتابۆلیزمی ھێسکی ھەبێت یان بەردی گورچیلەی ھەبێت یان...ھتد.
لەخۆوە و بەو جورعەیە ڤیتامین د بەکارھێنان ئاریشەی خەتەر دروست دەکات، وەک: کاردانەوەی خراپی لە سەر دڵ و تێکدانی لێدانەکەنی دڵ، کاردانەوەی لە سەر گورچیلە و دروست کردنی بەرد لە گورچیلە یان لۆی ھەیە کلس بنیشێت و گرێ دروست بکات.

٣. زینک (Zink): دەرمانی زینک ھەتا نەزانرێت و نەسەلمێنرێت؛ کە: کەسێک نەقسی لە ماددەی زینک ھەیە، ئەوا: قەت نابێت بدرێت. ئەوجا ئەم دەرمانە ئەگەر کەسێک بیخوات، ئەوا: لە گوینە کاردانەوەی لاوەکی لەسەر وەدیار بکەوێت؛ لەوانە: زگ ئێشان، کاپێچ بوون، ھێڵنج، ڕشانەوە، زگچوون، نەحەوانەوە، سەرئێشان، داھێزران. ھەتا کۆمیتەی خۆراکی ئەمریکا ھۆشداری ئەوەی داوە؛ کە: قەت نابێت ھیچ کەسێک لەخۆوە زینک بەکار بھێنێت، وە ھیچ کات نابێت زینک ڕۆژانە لە (١٥ مگم⁄ لە ڕۆژێکدا) بەکار بێت دەنا ژەھراویبوون بە زینک دروست دەبێت.

٤. دەرمانی ئەزیسرۆمایسین (Azithromycin): ئەوە ئەنتی بایۆتیک و دژە زیندەگییە و نابێت کەس لەخۆیەوە بیخوات!؟! بەڵکو دەبێت بەس دکتۆری پسپۆڕ بینووسێت. ئەوجا ئەگەر وێکڕا لە دەلیلی ئەدویەی بەریتانی بەدوای کاردانەوە لاوەکییەکانی ئەم دەرمانە بگەڕێین، بڕۆننێ: نەمانی ئارەزووی خواردن، کاپێچ بوون، غازات، گێژبوون، سەرئێشان، خەواڵوو، گەشکە، چۆک ئێشە، تێکچوونی تام و بۆن. کەمتر دەبێتە ھۆی قەبزی، خەوزڕان، بورانەوە، قیسکە تەنگبوون، قەلەقی، سڕبوون، کەمخینی، ھەوکردنی حەوزی گورچیلە، پەککەوتنی لەناکاوی گورچیلە، گۆڕانی ڕەنگی زمان و ددان.
ئەوجا ئەوەی پێویستە ھەموو عالەم بیزانێت، ئەوەیە:

ا. ئەم ڤایرۆسە (سارس - ٢) و نەخۆشییەکەی (کۆڤید ١٩) ھیچ چارەسەر و عیلاجی نییە!!؟ ھەروەھا ھیچ ڤاکسینی نییە!؟ ھەر کەسێ، گۆتی: ئەمە عیلاج و چارەسەرە وانییە و عەفووی فەرمووە!!!

ب. لە ئێستادا ھەموو دەم قسە لە جیھاتی ڕەسمی وەربگرن، نەک لەم و لەو ....

ج. مرۆڤایەتی پێش سەت ساڵ لە ئێستا دەردێکیتری تووش ھاتووە؛ ئەویش: ئەنفلەوەنزای ئیسپانی بوو! ئەو کات لە ساڵانی (١٩١٨ - ١٩١٩ز) زیاتر لە پێنج سەت ملیۆن تووشی بوون، کە: دەیکرد یەک لە سێی دانیشتووی ئەو کات. ئەوجا لەو یەک لە سێیەی تووشبوون بە ژمارە (٥٠) ملیۆن کەس مردن. لۆیە؛ لە ئێستادا تۆ دەتوانیت دەگەل ئەو دوو لە سێیە بیت؛ ھەوڵ بدە دەگەل یەک لە سێ نەکەویت. ئەمەش چۆن دەکرێت؛ بە پیادە کردنی ڕێنماییەکان دەکرێت.
ئەو قسەی خەڵک و عەوام دەیکەن؛ کە: تووشبوونێک یان کۆرۆنایەک قەردارین ھیچ ڕاست نییە!؟! چونکە ئەگەر ڕێنماییەکان پیادە بکەیت؛ ئەوا: دوور دەبیت لە تووشبوون بە کۆرۆنا! لێرەدا؛ خۆپاراستن ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانی و نەتەوەیی و مرۆییە؛ لۆیە: خۆبپارێزە.

د. ھەتا ئەمڕۆکە؛ باشترین چارەسەری کۆرۆنا خۆپارێزییە و دەرمان نییە! چونکە چارەسەر و ڤاکسینی نییە. ھەوڵ بدە؛ کە: ڕێنماییەکان پیادە بکە بەوەی (گرنگی بە پاک و خاوێنی بدە؛ دەستەکانت بشۆ، کارت نەبوو مەچووە دەرەوە، لە ماڵ بمێنەوە؛ دەستکێش و دەمامک بەکار بھێنە؛ لە شوێنی قەرەباڵغ و تەسک و کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری بە دوور بە....ھتد.

ھ. ھەموو عالەم دەبێت ئەوە بزانن، کە: ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی جەماوەرە! ھەتا پابەند بە ڕێنماییەکان بیت؛ ئەوا: خۆت و خێزان و خانەوادە و خۆشەویستتانت دەپارێزیت و لەم نەخۆشییە بە دوور دەبیت؛ ئەگەر نا!! ئەوا: ئەگەری تووش بوونت ھەیە. لۆ زانین، ھەر دوێنێ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ ئاماژەی بەوەدا ڕێژەی مردن بە ھۆی ئەم دەرد و نەخۆشییە (٣.٦٪)ی تێپەڕاند.... ئەوە بەس لۆ ئەوەمە کە تۆ و ھەموو عالەم بیزانێت!!!!

* سەرچاوە: سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە:
١. دەلیلی دەرمان و ئەدویەی عێراقی.
٢. دەلیلی دەرمان و ئەدویەی بەریتانی.
٣. میدیسین ئەپتودێیت، ٢٠١٩.
Top