لە قۆناغە سەختەکاندا ، سەرکردایەتی ژیرانە ..
June 24, 2020
وتار و بیروڕا
ھەڵکەوتەی جیوسیاسی و ئێکۆنۆمی کوردستان کەوتۆتە ناوچەیەک کە بە درێژایی مێژوو چەقی مڵمڵانێی زڵھێزان و وڵاتانی ناوچە و بەتایبەت داگیرکەرانی کوردستانە ،ئەوانەی کە دوور لە ویستی گەلی کورد خاک ونیشتیمانیان پێکەوە لکێنراوە .
مێژوویی دوور ونزیکمان گەواھیدەری ئەو راستییەیەکە ھیچ گەلی کورد حەزی بە داگیرکردنی خاکی دراوسێیەکانی نەبووە و باوەری جەنگ نەبووە ،، بۆیە، خەباتی چەکدار و راپەرینەکانی و ئێستا خەباتی شارستانیشی لە پێناو چەسپاندن و گەرٍاندنەوەی خاکی داگیرکراویی بووە .. لەو پێناوەشدا قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە .
لەبەرانبەردا، نەیاران لەگەڵ ئەوەی ھەردەم ھەموو جۆرە چەک و پیلانگێرییەکیان بەکارھێنانەوە تا کورد وکوردستان خاوەنی سەربەخۆیی و شکۆ نەبێت زۆرجاران کاریان لە سەر دروستکردنی دووبەرەکی و ناوچەگەرێتی و لێکترازانی کورد کردووە ، ساویڵکەی و نارۆشنبیری ھەندێک ھێزولایەنی کوردی و کەوتنە ژێر پیلانگێری نەیارانمان زیانی زۆری ڵێکەوتۆتەوە . بەڵام بەھیمەتی کوردپەروەان و نیشتیمانپەوەران رێگری لەو زیانانە گیراوە .
ھەرێمی کوردستانیش لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، ھەوراز ونشێویی زۆری برٍییووە ورووبەرووی پیلانگێری وجەنگی کوردکوژی و قەیرانی زۆر کراوەتەوە، بەڵام دیسان بە ھۆی خۆراگری میللەتەکەمان بوونی رابەرایەتییەکی حەکیمانە و ڕەتکردنەوەی ھەموو جۆرە ناکۆکیی و ناتەبایی کە کاریگەرییان لە سەر دەستکەوتەکان و ناوبانگی کورد ھەبی َ ئەوا توانیویان بەرۆکی ئەو مەرٍامانە بگرن .
بۆیە، کوردستان لە ئێستادا ، لە قۆناغێکی ھەستیار و چارەنوسسازدایە، خاوەن پرۆژەی کوردستانێکی بەھێزترە و خاوەن پرۆژەی چاکسازی و ئابووری گرنگە ، لە رابردوو و ئێستاش سەرٍەرای گشت قەیران و کۆسپەکان ھەنگاویی گەورەی ھاویشتووە بەرەو پێشەوە ، بەڵام دیارە وەک ھەمیشە نەیارانمان چاویان پێی ھەڵنایەت و بەردەوام ھەوڵی تێکدانی رێگەی کاروانەکەمان دەدەن .
سەرۆک بارزانی ، لە ماوەی ٥٨ ساڵ خەباتی تێکۆشانی بێ وچانی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و پێشمەرگایەتی ، بەردەوام کاری بۆ چەسپاندنی مافەرەواکانی کوردوکوردستان کردووە و بە چاوێکی کوردانە و دروو لە ھەموو حزبایەتی بەرتەسەک کاری بۆ دروستکردنی چەترێک و کۆکردنەوەی ھێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەکان کردووە و ئامادە بووە ھەمیشە باجی گەورە ببەخشێ بەڵام گەل و نیشتیمانەکەی سەربڵند بن .
ئێمە شەھیدی زۆرمان بەخشیووە و ماڵوێرانی و ئاوارەیی زۆرمان بنینیووە ئاوات و ھیوایەکی زۆرمان بە ئایندە ھەیە ، بەتایبەت بوون بە خاوە کوردستانێکی سەربەخۆ، دەوڵەتی کوردی، بەرقەراربوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی، خۆشگووزەرانی خەڵک، ئەمانە بەشێکن لەو خۆزگانەی کە ھەموو خەڵک ھیوایان بۆدەخوازێت،واتە ئومێدی گەلن، بەڵام بۆئەم جۆرە خۆزگانەش ئەبێت لە وڵات سەرکردەیەکی کارزان ولێھاتوو ھەبێت بۆئەوەی ھەوڵی ھاتنە دی ئومێدەکان بدات و کاریان بۆبکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو کەس و سەرکردانەی کە جێگەی ئومێدە، بۆ ھێنانەدی خۆزگەکانی گەل، بەلای زۆربەی خەڵکەوە بەوەی لە حزبەکەی ئەوبێت یان بۆچوونی جیاوازتر بێت و سەربەلایەنێکی تری سیاسی بێت.نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو کەس و سەرکردانەی کە جێگەی ئومێدە، بۆ ھێنانەدی خۆزگەکانی گەل، بەلای زۆربەی خەڵکەوە بەوەی لە حزبەکەی ئەوبێت یان بۆچوونی جیاوازتر بێت و سەربەلایەنێکی تری سیاسی بێت. ئەوکاتەی کە کوردستان لە ژێر ھەڕەشەی گەمارۆدان دابوو ، ئەوا بە کارێزمایی و بڵیمەتی خۆی توانیی گەل ونیشتیمانەکەی بە سەرکەوتووانە بگەێنێتە کەناری دڵنییایی..
ھەر دوێنی بوو، گەلی کورد و بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەورەترین دەستکەت و مێژوویی پرشانازیی بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی تۆمار کرد، ھەر دوێنی بوو، توانیی سەرکەوتن بە سەر درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی کە داعش بوو تۆمار بکات ، و ھەر دوێنی بوو ، توانیی شکست بە پیلانگێری سڕینەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بھێنێت . ئەمرۆش بەھەمان ئیرادە رووبەرووی مەترسییەکی گەورە ئەویش ڤایرۆسی کۆرۆناو لەلایەکی ترەوە جەنگی گەندەڵکاران وپرۆژەی چاکسازیی جێبەجێ دەکات .
ئەو کاتەی کە ناوچەکە و دونیا لە ژێر ھەرٍەشەی تیرۆر دابوو، رێزدار مەسروور بارزانی ، توانی رەوشی سەقامگیری و ئارامی کوردستان بە پارێزراویی و ئاشتی بھێلێتەوە و کوردستان ببێتە شوێنێکی دڵنییایی بۆ ھەمووان بە تایبەت پێکھاتەکان ، پەنابەران و کۆنسۆلخانە و کۆمپانیا گەورەکان . لە ئێستاشدا ، بە دروشمی کوردستانی بەھێز و لە قۆناغێکی ھەستیار و چارەنووسسازدا ، لەلایەکی پرۆژە چاکسازی و ئاوەدانی و لەلایەکی تر قەیرانی دارایی و جەنگی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی کوردستان، کە ھەموو ئەمانە پێمان دەڵێن کە سەرکردایەتیی کردن لە قۆناغە سەختەکاندا پێوستی بە کارێزمایی و بریاری حەکمیانە ھەیە