کۆڕۆنا لە نێوان حکومەت و میللەت
June 22, 2020
وتار و بیروڕا
ھەمووان لەوە تێگەیشتوون کەوا لە ڕووی زانستی کۆرۆنا بوونی ھەیە و ھەموو جیھانی داگیرکردووە، پەتایەکی کوشندەیە بە خێرایی بڵاودەبیتەوە، بەڵام لەم ھەرێمەدا دابڕانیک لە نێوان حکومەت ومیللەت لە سەربوون و نەبوونی کۆرۆنا ھەیە، زۆر کەس تا ئێستاش باوەر ناکات کە بوونی ھەیە یان بەو ڕێژەیە نییە حکومەتیش گەیشتە ئەو بڕیارە ھەرکەسیک بلێت نییە سزا دەدریت. ئەم بێ متمانەیە بۆچی؟ ھەموو دەزانین ئەو ڤایرۆسە بوونی ھەیە، بەڵام لەبەرئەوەی حکومەت دەیلێت و باسیدەکات، ئەو ڕەتی دەکاتەوە ڕەتی بڕیارەکەش دەکاتەوە، ئەوە وەکو حالەتیکی دەروونی پەرچەکرداری نەرینی ھەیە و دەڵێت مەبەستی سیاسی لە پشتە، بۆیە خەڵک و حکومەت متمانەیان بەیەکتر نەماوە ئەمەش ڕابردووی خۆی ھەیە. ھەندێک شرۆڤەی دەروونی دیکە ھەن دەڵێن پەرشوبڵاوی لە ژمارەی توشبوو نادروستی لە زانیاری میدیایەکان، ھەندیک لە میدیایەکان وادەزانێ دنیا شامی شەریفە ، ھەندێکی دیکە وا دەزانیت تەرم لەسەر شەقام کەوتووە دۆخەکە زۆر مەترسیدارە، حکومەت بە خەڵک دەڵێت خۆپاریزی بکەن کەچی پیداویتی دەستناکەوێت، ھەموو کەس بۆتە پزیشک و گوتەبێژی کۆڕۆنا، ئەمە شڵەژان و سەرلێشێواوی لای خەلک دروستکردووە چونکە شڵەژانی دروستبوو لەم دۆخەدا وەکو زانایانی فیزیۆلۆژی شڵەژان بەوە دەناسێنن کە کاردانەوەی جەستەی بەرامبەر بەشتێکی ڕاستی یان خەیڵی دەبێتە ھۆی شڵەژان. وشێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی جەستەیی بۆ ڕوبەرووبوونەوەی ژیان و خۆئامادەکردن بۆ بەرەنگاربوونەوە بارودۆخی قورس بەلێوردبوونەوەو زیندوویی و ئاگاداربوون و بەرگەگرتن.
ھەندێ بارودۆخ و ڕووداوی تایبەت ھەن شڵەژانمان بۆ دەھێنن و لەوانەشە جۆراوجۆر بن، بۆنموونە،نەخۆشی لە ناکاو پەتا و مردن و نەبوونی و ترسان لە ھەژاری..تاد.
کاتێک شتێک یان بابەتێکمان لاقبووڵ نیەو رەتی دەکەینەوە ئەوا دووچاری شڵەژان دەبین یان شتێکمان ویست و دەستمان نەکەوت، یان بەرەخنەیەک کاریگەر دەبین یان لەدوارۆژ دەترسین یان بەھۆی نەبوونی متمانە.
بەڵام ئاستە بەرزەکانی شڵەژان خراپن بۆتەندروستی جەستەیی و دەروونی وزھنی و کۆمەڵاییتی لەسەر ژیان مەترسیدار دەبێت و ڕێگە نادات ژیانێکی ئاسایی و ئاسودەمان ھەبێتەت.نەتوانینی مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتە بچووکەکان ،نەتوانینی بیرکردنەوەو وربوونەوە ،گرفت لەبیرەوەری ،ھەستکردن بە رووخان، بیرکردنەوە لەوەی شتی خراپ ڕوودەدات ،دڵەڕاوکێی زۆر لەسەر شتی بچووک ، خێرا توڕەبوون و ھەڵچوون ،گۆشەگیری ودوورکەوتنەوە.
بۆ یە لەرووی دەروونی و کۆمەڵایەتیەو ئەم بێ متمانەیە کارێکی نەرینیە لەسەر ژیانی خەڵک ، و ھەر شتێک لەلایەن حکومەتەوە بێت ئەو ڕەتی دەکاتەوە، لەوانە کاربگاتە ئەو ڕادەیەی ئەگەر حکومەت بڵیت نابێت ماسک و دەستکێش بەکاربھێنن و قەدەغەیە ھەموو بەکاری دەھێنن ئەوەش زەنگیکی خراپە نیشانەی ئەوەیە خەڵک ئازار و نەھامەتی زۆری چەشتووە دەیەویت پەرچەکرداری نەرینی بنوێنی لەم ڕیگەیەوە وەکو حەوانەوەی دەروونی و کەمکردنەوەی شڵەژان دژی بڕیاری سەروتر دەوەستیت ئەمەش بۆ دامرکانەوەی ھەلچوونەکانی نەرێنیە، بۆیە دکتۆرەکانیش ناتوان ئەو ئەرکە بەدروستی جێبەجیبکەن لە نیوان حکومەت و خەڵک داماون. خەڵکیش دەزانێ کە دکتۆرەکان قسەکانیان دروستە بەڵام ھەر دەڵێن ئەوە درۆیە و متمانەم نەماوە ئەمەش ڕابردوویکی تاڵی لە پشتە نەک سیاسی بۆیە لە کۆتایدا خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن.