نێچیرڤان بارزانی تێکشکێنەری ئابلۆقە و کێشەکان!

نێچیرڤان بارزانی تێکشکێنەری ئابلۆقە و کێشەکان!

نیچیرڤان ئیدریس بارزانی کە بە ئەندازیاری ئاوەدانی ناونرا، دوایی ساڵی ٢٠٠٣ توانی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بگەیەنێتە لوتکەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و پێشکەوتووی، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە دوایی بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دژ بە داعەش ئاسمانی کوردستان ھەوری ڕەشی بەسەردا پۆشرا و چەندین ئابڵۆقە و کێشە و ململانێ تێدا درووست بوو بەڵام بە ھەوڵ و سیاسەتی درووستی حەکیمانەی ڕێزدار کاک (نێچیرڤان بارزانی) سەرجەم ئابلۆقەو کێشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان چارەسەر کرا و ھاوڵاتیانی گەیاندە کەناری ئارامی و ئاوەدانی، ھەر کات کێشەی ئەقلیمی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ یاخوود کێشەی نێوخۆی ھەرێم ڕووبدات بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان کۆی کێشەکان و کردنەوەی گرێ کوێرەکان تەنھا لە لایەن خودی ڕێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی دەکرێنەوە و چارەسەری سەرجەم کێشەکان لای بەڕێزیان چارەسەر دەکرێ، نێچیرڤان بارزانی بە پرەنسیبی "نەرم لە ناوخۆ، بەھێز لە دەرەوە" کار دەکات لە پێناو ھەرێمێکی بەھێزی یەکگرتوو، ئەزموون و پێگەی حوکومڕانی بەڕێزیان ھەمیشە ئومێدبەخش بووە بۆ ھەمووان، کێشەیەک لە ھەر کوێیەک بوونی ھەبێ ڕاستەوخۆ گرێکان لەسەر دەستی (نێچیرڤان بارزانی) دەکرێنەوە و چارەسەر دەبن.

ئێستاش کاری لە پێشینەی وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەکخستن و پاراستن و یەکگرتووی نێوخۆی ھەرێمی کوردستانە و ھەروەھا بەدەست ھێنانی مافە ڕەواکانی ھەرێمی کوردستانە بەرامبەر بە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی دەرەوە لەگەڵ وڵاتان بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان.

دەستکەوتێکی دیکەی ڕزگارکردنی ھەرێمی کوردستان بوو لە دوایی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خۆشبەختانە توانی دووبارە ئاستی پەیوەندییە دیبلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان ڕێک بخاتەوە و دەستپێکی نوێ پەیوەندی سیاسی بوو لەگەڵ وڵاتان بە گشتی و ھەروەھا دووبارە دەست پێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ بە تایبەتی.

چاوەڕوان دەکرێ لەو پۆستەدا بناغەیەکی پتەوی بەھێزی کۆدەنگی و یەکگرتووی بۆ ھەرێمی کوردستان بنیاتبنێ، ئەویش دروستکردنی تەبایی و یەکگرتووی نێو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانە، ڕاستە ئەم ھەنگاوە ئاسان نییە، بەڵام لای خودی ڕێزدار کاک (نێچیرڤان بارزانی) ئەوەی ئەستەمەو دەبێتە گرێ، لای بەڕێزیان چارەسەرە و ئاسانە.

ئومێدی زۆرمان بە ھەنگاوەکانی بەڕێزیان ھەیە، دڵنییان بە ھەنگاوەکانی و بە بڕیاڕە حەکیمانەکانی گرێ کوێرەکانی سەرجەم کێشەکان ئەکرێنەوە و ئەم بۆمبەی کە پیلانێکی نوێیەی عێراق بوو بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان بەڕێزیان پوچەڵی دەکەنەوە.

ھیوادارم و ئومێدەوارم ھەمووان ھاوکار و پاڵپشتی ھەنگاوە ئەرێنییەکان بین و پێکەوە دەست لە ناو دەست بە تەبایی و یەکگرتووی و ئاشتییانە و دوور لە قسەی نەشیاو و ناشرین کردنی یەکدی بە ھەناسەیەکی نوێ و برایەتی سیاسەت بکەین و کوردستانێکی بەھێز بنیاتبنێن.



Top