قبوڵکردنی دیموکراسی بە مەرجی بردنەوە

قبوڵکردنی دیموکراسی بە مەرجی بردنەوە

دیموکراسی وشەیەکی لێکدراوی کۆنی یۆنانییە، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە (گەل) خۆی حوکمی خۆی بکات، یان (حوکمی گەل بۆ گەل) چەمکی دیموکراسی گوزارشت لە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی تایبەتی دەکات، کە کۆمەڵگەی پێوە بەڕێوەدەبردرێت و قەناعەتی پێی ھەیە. بۆیەکەمجار سیستەمی دیموکراسی لە شارستانی یۆنانی کۆندا بەتایبەتیش لە ئەسینادا، لە سەدەی پێنچی پێش زایین دا پێڕەوکرا، بەڵام لەدوای شەڕی سپارتا و ئەسیناییەکان کە سەرئەنجام بە بە شکستی ئەسیناییەکان کۆتایی ھات، ئەفڵاتون شکستەکەی خستە ئەستۆی دیموکراسی، ئەم ڕووداوە لە مێژوودا زۆر شتمان پێدەڵێت، کە ھەندێ جار حیزبە کوردییەکانیش دەرئەنجامی دیموکراسییان ڕەتکردۆتەوە. لە دوای ڕاپەڕینی جەماوەری کوردستان، لە شاری کۆیە لە ساڵی ١٩٩١ جەنابی سەرۆک فەرمووی دەبێت خەڵکی کوردستان لە ڕێگەی ھەڵبژاردنەوە نوێنەرانی خۆیان ھەڵبژێرن ھەروەھا شەرعیەتی دیموکراسی و یاسایان ھەبێت، بەڵام ھەر زوو دوای ھەڵبژاردن یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای ئەوە نەیتوانی لەگەڵ حیزبی زەحمەتکێشان پەنجا کۆ یەکی کورسییەکان بەدەست بێنن ئەنجامی ھەڵبژاردنی ڕەتکردەوە و بووە یەکەم ھەڕەشە لەسەر دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان. دواین بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەرێز مەلا بەختیار لە لێدوانێک وتی یەکێتی یەک کورس بێنێت یان سەد ھەر یەکێتییە، ئەم قسەیە لە مەنتقی ھێز و پارە و دەسەڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڕوونی پێمانی وت ئێمە پرۆسەی دیموکراسیمان بە مەرجی بردنەوە قبوڵە. وەک چۆن دواین جار لە نێو پەرلەمانی کوردستان بە بریارێکی نایاسایی ویستییان بریارێکی یاسای و پشت ئەستور بە ھەڵبژاردن لە دانیشتنێکی یاسای و دیموکراسی ھەڵبوەشێننەوە! زۆرێ لە حیزبە کوردستانییەکان بانگەشە بۆ دیموکراسی دەکەن و دروشمی سەرکیانە، بەڵام پێویستە بنەماکانی دیموکراسی لە پێکھاتە و ئایدۆلۆژیا و پەیڕەو پرۆگرامی حیزبە کوردییەکان ڕەنگ بداتەوە و لە چوارچێوەی دروشم و نووسراودا نەمێنێتەوە و ببێتە پراکتیک و کارپێکەر. لە دونیایی دیموکراسی قبوڵکردنی دۆرانی خۆت و سەرکەوتنی بەرامبەرەکەت سیمایی ھەرە جوانی دیموکراسییە، مۆدێلێکی جوانە بۆ پرۆسەی حکومڕانی. ئێمە لە ھەرێمی کوردستان، پێویستە بگەینە ئەو قۆناغەی کە ھەر حیزبە و بەپێی قەبارەیی خۆی بەشداربێت لە پرۆسەی حکومڕانی، کەمن پێم وایە بەم شێوەییەی ئێستا کێشە بۆ پرسی دیموکراسی دروست دەکات، کێشەکانیش گەورەتر و بە ھەڵواسراوی دەھێڵێتەوە، لەلایەکیتر ھۆکارێکە بۆ ئەو حیزبانەی کە لەڕووی جەماوەرییەوە پاشەکشەیان کردووە ھەوڵی بەخۆداچوونەوە نەکەن. تاکە چارەسەریش پێویستە بنەماکانی دیموکراسییەت و بەشداریکردن لە دەسەڵات و فرە حزبی بە یاسا ڕێکبخرێت.
• ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی قوتابیان
Top