کۆڕۆنا لای ھەندێک بەدرۆزانینی دوێنێ و دانپێدانانی ئەمڕۆیان

کۆڕۆنا لای ھەندێک بەدرۆزانینی دوێنێ و دانپێدانانی ئەمڕۆیان

ئەوەندە گوتیان درۆیە، ئێستا بەشێکی زۆریان لە روویان نایەت بچنە کۆمێنتەکانی تۆڕەکان بڵێن درۆیە، ئەگەرچی بەشێک لەو کەسانە ھەر ماون، بەس زۆریش دانیان پێدانا و شەرمەزاربوون، سەیرت دەکرد کە ھەوالێک بڵاو دەکرا لەسەر توشبوون یان گیان لەدەستدانی کۆرۆنا لە کوردستان، بە سەدان ئیمۆجی پێکەنیناویان بۆ دەنارد!! ئێستاش زۆریان یان لێی نادەن یان فرمێسک دەرێژن لە ئیمۆجی، ئەوە ئەو مێشکانە بوون کە ئێستا ئاشکرابوویەوە بەتاڵبوون و قورمیشکراوبوون و ھەڵیان خەلەتاندبوون ئێستاش راستیان بۆ دەرکەوت!! ...

ئەوەندە وتیان کۆچکردو نەخۆشی تری ھەبووە بەس بۆ ئەوەی بڵێن ھا کۆچکردوو بە کۆرۆنا نەمردووە ھتد..، کەنالی راگەیاندنی بازرگانی قەرزدار لەودیو، ھەر کە مایکیان دەبردە بەردەم بنەمالەی گیان لە دەستدراوێکی بە کۆرنا یەکەم پرسیاریان ئەوەبوو : "خوالێخۆشبوو ھیچ نەخۆشی تری ھەبوو؟ " ئەم پرسیارە بەس بۆ ئەوە بوو تاکو مردنەکە بکەن بە مردنێکی ئاسایی و نەخۆشی درێژخایەن، نەک مردن کۆرۆنا...

دەیانگوت کۆرۆنا درۆی حکومەتە، کەچی ئێستا دەبینی ژیانی لەچەند خەڵک سەندەوە کە حکومەت وای نەدەخواست، وتمان کاکە کۆرۆنا پەیوەندی بە ھیچ حزبێکەوە نییە بە سیاسی مەکەن و وتمان کەسمان ناناسێ و بۆ ھەمووی وەک یەکە، ھەر ھاتن دەنگی نارازی لە دژی حکومەت بەوھۆیە دروست بکەن و لەژێر ناوی جیا خەلکیان ساردکردەوە کە بەھۆیەوە کۆرۆنا تەشەنەی کرد و ئێستا وەک باسدەکرێ زیاتر لە ٥٪‏ خەلکی سلێمانی ھەلگری ڤایرۆسن، واتە لە حالەتێکدا بە نموونە گەر سلێمانی ٩٠٠ ھەزار کەس بێت نزیکەی ٤٥ ھەزار کەسی توشبووە!! ئاخر ئەمە ھەقە ئەوانەی بانگەشەی ھاتنە شەقامیان دەکرد و کۆرۆنایان بەدرۆ دەزانی، ھەقە ھەر لە کوێ بینران تێر شەقیان بکەن و بەس ھەقەیشە تف باران و بەردبارانیش بکرێن..

کەسێک مردبوو بە کۆرۆنا سۆران عومەر دەیگوت ئەوە کەسێک مردووە حکومەت ئاوا ئەکات لە جیھان بە ھەزاران مردوون وایان نەکردووە، لەو عەقل گەمژەیە دەپرسم ئێستا چی ئەڵێی کە سلێمانی ئەوە حالیەتی ؟ ئەو پرسیارە بۆ ھەموو ئەوانەش راستە کە بە درۆیان ئەزانی؟ !! واتە ھیوایەتیان ئەوەبوو کۆرۆنا وا لێبکەن کە مەترسی نییە و تاکو خەلک پابەندنەبن و کە بەشێکی زۆری خەلکیش بەداخەوە دوایان کەوت..

ئێستا وایان لێھاتووە وەک ئیتالیا ھاوار بکەن و بڵێن ھەموو توانامان بەکارھێنا ھیچمان نەما تەنھا روومان لە ئاسمانە، کێشەی درۆ لەوەدایە راستیەکان ناشارێتەوە بەس دوای دەخات!! فەرموون ئەوە ئێستا ئەنجامە راستەکە دەبینن،

ئێستاش کە سلێمانی بەو دۆخە ناخۆشە دەروات، ھەندێک درۆزنی سەردەم، کردیانە قوربانی بە سیاسەت کردنی کۆرۆنای جیھانی، ئەو شارەیان بەم دەردە بردەوە کە ئێستا دیارە زۆر بەداخەوە، خوا کوردستان بپارێزێ...یەکێ بە حزبی کرد و یەکێ بە دینی کرد و و یەکێ بە درۆی ئەزانی و یەکێ نازانم چی و چی!! بەڵام کە شارەکە وا توشی کارەسات دەبێت ھەمووی گەیشتنە واقعێک کە درۆزنبوون و درۆشیان لەگەل خەلک کرد ، ئینجا ئەوانەی لەمالبوون و خەلکیان ھاندەدا و قسەیان زل بوو ، ژان گەیشتۆتە سەر و قاچیان ھاوار دەکەن لە ھانامان وەرن کۆرۆنا فەوتاندوونی !!! بەڵام دوای ئەوەی خەڵکیان فەوتاند!!
Top