بە یەکڕیزی دەچینەوە نێو بازنەی مێژوو

بە یەکڕیزی دەچینەوە نێو بازنەی مێژوو

بەر لە ھەموو شتێک پێویستە تەواوی ھەر تاکێکی کورد لەنگەر بگرێتە مێژوو کە بە ھەزارەھا جار بارودۆخی نەخوازراو و نا ئاسای ھێناوەتە پێشەوە بۆ گەلەکەمان رێگری کردوە لە نوسینەوەی مێژوویەکی نوێ لە سات و کاتی خۆی جگە لەوە تەنانەت ھەولدراوە بۆ شێواندن و لەناوبردنی مێژووی گەلەکەمان ، جا ئەمە زیانی زۆری بە گەلەکەمان گەیاندوە و ئەوھەلومەرجەی پێشوو تێروانینێکی زۆرێک لە تاکەکانمانی گۆریوە تەنانەت بە کەسانی سیاسی و رۆشنبیر و ھتر ، تەنانەت بۆتە دەروازەیەک لە لای زۆربەی تاکەکان ئەگەر گۆرانکاری گەورە روو نەدات لە ناوچەکە ئێمە ناتوانین مێژوویەکی پر لە سەروەری بنوسینەوە بە ویست و ئیرادەی خۆمان ، جێگای داخە بە تێروانینی ئەو کەسانە دەبێت ئێمە بەر لە ھەموو شتێک دانیشین و چاوەروانی دەرفەتێک بین لە ناوچەکە روو بدات بە دەستی ئەو لایەنانەی چاوەرێی لە ناوچونمان دەکەن ، ئەگەر وا بروات کۆتای نەھێندرێ بەم جۆرە بیرکردنەوە ھەم سەروەری گەل و ھەم پێگەی جوگرافی و دەسەلاتمان دەکەوێتە ژێر مەترسی و کاریگەری یاری پێکەرانی سیاسی ناوچەکە و بەمەش گرفت و ئاستەنگ دێتە پێشەوە لە تەواوی خواست و پێشکەوتنی گەلەکەمان نابێت ، نابێ ھەرگیز ھیچ کام لە تاکەکانی کومەلگای کوردی لەمەودوا وا بیر بکاتەوە کەسانێک رێگە خۆشکەر بێت و پێنوسبخاتە دەستمان و بوار برەخسێنێت بۆ نوسینەوەی مێژوومان . دەپرسم تا کەی چاوەروانی روودانی بوومەلەرزەیەکێ بەھێز بین تاوەکو کاریگەریەکانی بگاتە ھەرێمی کوردستان ؟!
جگە لە لەو چاوەروانیە ھیچ رێگای تر نیە ! ناکرێت خۆمان یەکگربین خۆمان بوار بە خۆمان بدەین ھەر کات و ساتێک بمانەوێت مێژوو گەل بە نفوزی گەل بنوسینەوە دەکرێت توانای ئەوەشمان ھەیە جوولەیەکی مێژووی بکەین دەست ھەلگرین لە چاوەروانی چاوەرێ دەستی دۆستی دوژمنم بکەم ، دەشی لە یەکگرتووی ئێمە و رووداوەکانی ئێمە و نوسینەوەی مێژوویەکی خۆمانە بکرێتە چاوەروانی بۆ گەلانی تر و عەرەبی ناوچەکە و سونە بە تایبەت . دەپرسم ئایە راگەیاندن و ئەنجامدانی ریفراندۆم بوومەلەرزەیەکی بەھێز و کاریگەر نەبوو بۆ ناوچەکە و دوونیا ؟! لە کاتێکدا خۆمان توانای بومەلەرزەمان ھەیە کەسانێک بە ناو کوردەوە چاوەڕێی دەرفەت دەکەن لە دەوروبەرەکەمان ئە ئامانجی لە مێژینەیان نەھێشتنمانە . لە کۆتای وتارەکەم ھیوابەوە دەخوازم کە یەگرتوو و یەکگربین لە ئاستی تاک و لایەن و سەرکردەوە بە ھیوای ئەوەوە تێروانینی ھەلەی تاکەکان لە سات ئەمنی قەومی بگۆردرێت و نیشتیمان پیرۆزی خۆی لە دەست نەدات لە بیری ھاونیشتیمانیاندا ئەمەش با روونبێت بۆ ھەموو تاکێک کە بۆ ئەوەی سەربەخۆ بین دەبێت سەر بە خۆمان بین و خۆمان ببینە بریاردەری گەلمان.



Top