پشێوی دەروونی دایک!!! Postpartum Psychosis
June 20, 2020
وتار و بیروڕا
لەم ڕۆژانەدا لە ھەولێرێ خڕ خەڵک حەپەسان دوای بیستنی ئەم ھەواڵەی کە باسی لەوە دەکرد ژنێک مێردەکەی خۆی بە سێ چەقۆ کووشتییە!؟! وە لە ڕاپۆرتی تەلەفزیۆن و تەنانەت لە قسەی ئەو کەسانەی، کە جیران و ھاوسێی ماڵەکە بوون دەرکەوت کە دوای ئەوەی ژنەکە چەقۆ لە مێردەکەی دەدات منداڵەکانی زیڕە دەگرن و بەھۆی ھاواری دەور و جیران دەکات؛ کە بە ھانایەوە بچن و ھەتا دەکرێت ژیانی مێردەکەی ڕزگار بکەن. لێرەدا پرسیارێک لە زەینی ھەمووان دروست دەبێت: ئەرێ لۆ؟
بێگومان ژن، دوای ئەوەی منداڵی دەبێت و دەبێتە دایک ئەوا لە ڕووی پزیشکی و دەروونی کاردانەوەی لە سەر دایکەکە دەبێت. میزاج و دەروونی ژنەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئەوجا:
ا. زۆر لە ژنان دوای زگکردن و منداڵ بوون؛ بڕۆکەک سەرودڵ و دەروونییان گۆڕانی بە سەردا دێت (baby blue)؛ بەڵام ئەوە لۆی بەس چەند ڕۆژێک ببات و دوایێ لەخۆیەوە چاک دەبێتەوە و ھەندە مەترسیدار نییە!؟!
ب. نەخۆشی دەروونی یان دڵتووندی دوای زگکردن (Postpartum Psychosis): ئەمە حالەتێکی تووندی دەروونییە و نەخۆشییە؛ کە: ژن دوای زگکردن تووشی دێت و لۆی ھەیە لە حەفتەیەک تا چەند حەفتەیەک دوای منداڵبوون و زگکردن تووشی بێت و دەبێت بە حالەتی کتوپڕی و تەواری پزیشکی ئەژمارد بکرێت و زوو پەی پێ ببردرێت دەنا لۆی ھەیە ژنەکە ژیانی خۆی یان کۆرپەکەی بخاتە مەترسییەوە و یەکەک بکوژێت.
* نیشانەکان: نیشانەکانی وامی دوای منداڵبوون لۆی ھەیە لە یەکەم دوو حەفتەی دوای زگکردن ببینرێت، وە یان لۆی ھەیە چەند حەفتەک پاشتر ببینرێت. نیشانەکان بریتین لە:
١. بیری خراپ (delusions): بیرۆکە و فکری خراپی لۆ دێت، کە: قەت ڕاست نییە!
٢. وڕێنە (hallucination).
٣. ھەوەس و خۆبەزڵ زانین: دایکەکە میزاجی تێکدەچێت و لۆی ھەیە زۆر بڵێت و قسە زۆر بکات و زۆر بیر بکاتەوە یان لە سەرخۆ بیر بکاتەوە یان لۆی ھەیە خۆی پێ لە خەڵکیدی بەرزتر و گەورەتر بزانێت. بێگومان (نەخۆشی ھەوەس = مانیا) ئەگەر پڕی خەڵکیدی بدەن و تەنانەت گێچەڵیش بکەن؛ ئەوا: تاوانبار نیین.
٤. خەمۆکی (depression): کەسەکە خۆ دوور دەگرێت و قەلاقوپی لێدەکات و دوورەپەرێزە و گرینۆکە؛ ئارەزووی خۆراکی کەم دەبێتەوە و ئیشتیای نامێنێت و لۆی ھەیە تووشی خەوزڕان ببێت.
٥. ترسنۆک: ھەست دەکات، کە: ترسی لێ غارب دەبێت یان شکوگومانی لە خڕان دەبێت.
٦. ناحەوێتەوە و داکەسانی نابێت.
٧. شت تێکەڵ دەکات و گێژووێژ دەبێت.
٨. ھیچ دەگەل خەڵک نایەتەوە؛ وە دوور دەبێت لە واقیع.
* کەینێ بچینە لای دکتۆر!؟ ئەم نەخۆشییە دەبێت بە ھەند وەربگیرێت؛ وە نابێت پشتگوێ بخرێت! چونکە لۆی ھەیە کارەساتی لێ بفامێتەوە و ژیانی ژنەکە یان کۆرپەکەی یان کەسە نزیکەکانی بکەوێتە مەترسییەوە؛ ھەر لۆیە: ھەموو ژنان دەربارەی ئەم حالەتە بزانن، ھەر لۆیە: ھەر کاتەک تۆ یان کەسێکی نزیکت ئەم نیشانە و درۆشمانەی دوای زگکردن و ویلادە لەسەر دەرکەوت؛ ئەوا: زوو ئامۆژگاری بکە بچێتە لای دکتۆر.
* ھۆکاری تووشبوون: ھیچ ھۆکاری دیاریکراوی تووشبوون بە پشێوی دەروونی دوای زگکردن نەزانراوە بەڵام لۆی ھەیە ھەندێک لەم ھۆکارانە سەبەب بێت:
١. خێزانی (family history): لۆی ھەیە ژنەکە لە ماڵە باوانی ئەم نەخۆشییەیان ھەبێت یان لۆی ھەیە ماڵە باوانی نەخۆشی دەروونییان زۆر بێت. ھەرچەند ھەندێک لەو ژنانە، کە: تووشی پشێوی دەروونی دوای زگکردن دێن پێشتر ھیچ نەخۆشی نەفسی و دەروونییان نەبووە!
٢. نەخۆشی دەروونی: ھەندێک لەو دایکانە لۆی ھەیە پێشتر نەخۆشی دەروونی وەک نەخۆشی دوو جەمسەری (Bipolar) و نەخۆشی شکستەخۆیی (شیزۆفرینیا)ی ھەبێت.
٣. زگەکەی بە زەحمەت بوو بێت یان ویلادەکە و منداڵبوونەکەی قورس بوو بێت و دایکەکە زەبری وەبەر کەوت بێت.
٤. پێشتر و لە زگەکانیتر تووشی ئەم حالەتە بوو بیت! لۆیە؛ لۆ زگی دادێ ئەگەری دووبارە تووشبوونەوەت زۆرە!
* خۆپاراستن: لۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون دەبێت ھەموو ڕۆڵ بگێڕین لە بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری دروستی دایک و خوشکان و زەلام و مێرد و مامانەکان ...ھتد خڕ زانیاری تەواویان دەربارەی ئەم حالەتە ھەبێت. ئەمە وا دەگەیەنێت؛ کە: دەبێت کۆمەڵگا و خێزانەکان ھۆشیارییان دەربارەی ئەم حالەتە ھەبێت چونکە ئاریشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی لێ دەفامێتەوە؛ لۆ زانینیش: ژنەکە ئەگەر لەسەری سووڕ بۆوە، کە: ئەم حالەتەی ھەیە قەتل و کوشتنیش بکات، ئەوا: تاوانبار نییە!!! ھەر لۆیە لۆ خۆپاراستن:
ا. ژنی دووگیان: خڕ ئەو ژنانەی؛ کە لە ھەنووکەدا دووگیانن، وە یان ئەگەری تووشبوونییان بە نەخۆشی (پشێوی دەروونی دوای ویلادە) بووە، ئەوا: دەگەل دکتۆرەی ژنان بنێردرێت لۆ لای پزیشکی دەروونی.
ب. ژن ئەگەری تووشبوونی زۆر بێت: لێرەدا دەبیت پێش دووگیان بوون و زگکردن پلان دابنرێت بە ھەماھەنگی ژنەکە و مێردەکەی و پزیشک و دەگەل بەژدار بوونی کەسوکارەکەی بەتایبەت خوشکەکانی ژنەکە ھەتا ئەگەر ژنەکە نیشانەکانی لەسەر وەدیار کەوت؛ ئەوا: زوو دەستنیشان بکرێت. ھەروەھا دوای بوونی منداڵەکە ھەر لە ژێر چاودێری دابێیت.
ج. ئەرکی مێرد: مێردی ژنەکە دەبێت زۆر یارمەتی ژنەکە بدات، ھەتا لەم حالەتەی ڕزگاری دەبێت. ھەر ژنێک تووشی ئەم حالەتە بێت؛ ئەوا: لۆی ھەیە (٢ - ١٢) حەفتە بخایەنێت! خۆ ئەگەر چێڕەی درێژ بێت؛ ئەوا: لۆی ھەیە (٦ - ١٢) مانگ بخایەنێت. بەس خڕ ئەو ژنانەی چارەسەری دەروونی لۆ ئەم نەخۆشییە وەردەگرن؛ ئەوا: سەت لە سەت چاک دەبنەوە. ھەرچەند لە گوینە ژنەکە دوای چاکبوونەوەی لەم نەخۆشییە ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی خەمۆکی، ڕاڕایی، وە خۆ بەکەم زانین بێت. یان جاری وا ھەیە منداڵەکەی لە پێش چاو دەکەوێت یان سووی لە گەنجاتی خۆیەتی؛ کە: بەو زگکردنە وای لێھاتووە لێرەدا مێردەکەی و کەسوکاری ڕۆڵییان ئاشکرا دەبێت لە یارمەتیدانی ژنەکە.
د. مێرد: مێردی ژنەکە و کەسوکاری ژنەکە چەند ئەرکێکیان دەبێت، ئەوان دەبێت یارماتیدەر بن ھەتا ژنەکە زوو چاک بێتەوە. لەوانە:
١. ھەموو دەم
پسپۆڕی ھەناو و دڵ